بۆ چی من گۆڕانم؟رەنجدەر گراوی
بیرۆكەی ئەم چەند دێرە لە گفتوگۆیەكی نێوان بەندەو هاوڕێیكەمەوە هەڵقوڵاوە, دەمەوێت دەقەكەی بخەمە بەردەم ئێوەی خۆشەویست .
ئەو: ئایا گۆڕان تۆ دەژێنێ ، واتا لەرروی مادییەوە هاوكاریت دەكات؟
من : نەخێر .
ئەو: ئایا گۆران دەتوانێ ئاسایشی كەسی تۆ بپارێزێ لە هەولێر؟
من : نەخێر بەڵكو بەهۆی گۆران بوونم ژیانیشم زیاتر لە ژیر مەترسی دایە .
ئەو : كەواتا تۆ گەمژەیت .
من : نەخێر تۆ زۆر هەڵەیت .
ئەو : كەواتا پێمبڵێ هۆكاری گۆران بوونت چییە ؟
من : هاورێكەم زۆرێك لە گۆرانخوازان و بەشێكی زۆریش لە كەسانی هاوشێوەی تۆ هێشتا لە گۆران نەگەییشتوون , وا بیردەكەنەوە كەوا رێكخراوی سیاسی دەبێت ژیانیان مسۆگەر بكات لە رووی مادییەوە ، هەروەها ئاسایشی كەسیشیان بپارێزێت , بەڵام بیر لە نوێخوازی و گۆرانكاری سەردەمی خۆیان ناكەنەوە ، من دەمەوێت پێت بلێم كەوا بۆ چی من گۆرانم ، لەبەر چی گوێ بەوەنادەم كە ئایا گۆران دەتوانێ لە رووی مادی هاوكاریم بكات یان نا یاخود ئایا ئاسایشی كەسی منی پێدەپاریزرێ یان نا ؟؟
_ لە هەموو سەردەمێك گرینگە مرۆڤ هەڵگری نویترین بیروباوری سەردەمی خۆی بیت .
ئەو : چۆن ؟
من : با لەوەوە دەست پێبكەم كەوا تۆ هەمیشە شانازی پێوە دەكەیت ، تۆ خۆت شانازی بەوەوە دەكەیت كە كوڕی پێشمەرگەیەیەكیت .
بەدریژایی مێژووی مرۆڤایەتی بە شێوەێكی گشتی گۆرانكاری روویداوە لە بیرو و بۆچوونەكانی تاك ، هەر كاتێك نەوەیەكی نوێ پێگەییشتووە جیاواز لە نەوەی پێش خۆی بیری كردۆتەوە بۆ تێروانینی تازە لە ژیان بەگشتی و سیاسەت بەتایبەتی ، رەنگە ئیستا تۆ بپرسی ئایا ئەمە چ پەیوەندێكی بە پێشمەرگە بوونی باوكمەوە هەیە ؟
بێگومان هەیەتی چونكە من دەمەوێت پێت بلێم كەوا باوكت هەلگری جوانترین بیری سەردەمی خۆی بووە واتا گۆرانی كردووە لە سەردەمی خۆی، بەلام من و تۆ چ سوچێكمان هەیە لەوەی لەو سەردەمدا ئێمە لە دایك نەبووین تا ئەو شەرەفەمان بەربكەوێت ، بەلام هەردووكمان دەتوانیین ئێستا ببین بە گۆڕان, كە هەلگری جوانترین بیروبۆچوونی سەردەمی خۆمانە ، با بەشێوەێكی جوانتر باسی گۆرانی نێوان نەوەكانت بۆ بكەم لە میژووی سەد سالەی كوردانی باشووری كوردستان .
لە سالی ١٩٤٦ دا پارتی دیمۆكراتی كوردستان دروست بوو ، بە ماوەێكی كەم توانی زۆربەی هەرە زۆری خەلكی كوردستان لە چواردەوەری خۆی كۆبكاتەوە ببێ بە هێزیك كەوا هیچ ڕكابەریكی نەبێت ، بەلام دوای سی سال لە تەمەنی ئەم پارتەدا لە ئەنجامی پێگەیشتنی نەوەیەكی نوێ پارتێكی تر لەدایك بوو لە ناو هەناوی پارتی دیمۆكراتی كوردستان هۆكاری سەرەكی دروست بوونی ئەم پارتە نوێیە . دوو هۆكاری سەرەكی بوو :
یەكەم : بیروبۆچوونەكانی لەگەل بیروبۆچوونەكانی نەوەی نوێ یەكی نەدەگرتەوە .
دووەم : نەی دەتوانی دواكاریە زۆرەكانی نەوەی نوی لە خۆی دا جیگا بكاتەوە لەبەر مێژوەكەی .
ئەمە جگە لە كۆمەڵێك هۆكاری تری لاوەكی .
كێ بوون ئەوانەی ئەم پارتە نوێیەیان درووست كرد ، وەكو هەمیشە كەسانی خاوەن ئەزمونی نەوی پێش خۆیان كەوا ئاوازی سیاسەت كردنیان لەگەل نەوەی نوێ تێكیدەكردەوە لەگەل نەوەی نوی توانیان ئەم پارتە نوییە دروست بكەن .
دووبارە ئەم پارتە نوێیە بە ماوەێكی كەم توانی متمانەی زۆربەی هەرە زۆری نەوەی نوێ و بەشیكی زۆری خەلكی كوردستان لەو كاتدا بەدەست بهێنێ ، بەلام دوای سی سال دووبارە لە ئەنجامی پێگەیشتنی نەوەێكی نوێ بە هەمان شێوەی پێشوو لە ئەنجامی فۆرمات نەكردنەوەی بیروبۆجوونەكانی خۆی لە گەل سەدەمیكی نوێ دووبارە پارتێكی سیاسی لەدایك بوو ئەمجارەیان خۆی ناوی ( گۆران)ە .
كەواتا من دەمەوێت پیت بلیم بۆیە من گۆرانم چونكە هەڵگری جوانترین بیروبۆچوونی سەردەمی منن ، گشت بیركردنەوەكانم لە كۆیی كایەكانی ژیان بەگشتی خۆی دەبینێتەوە لەم بزوتنەویە ، وەهەرەوها من خۆم بە خۆشحال دەبینم كەوا شەرەفی هەلگرتنی شانازی سەردەمی خۆمم بەر كەوتووە .
ئەو : ئایا هەموو گۆرانخوازان وابیر دەکەنەوە ؟
من بێگومان نەخیر ، کەسانێک گۆرانن ئەسلەن لە گۆران نەگەیشتوون ، وە بەشێکی تریان لە بەر هەبوونی هەلپەیان بۆ پۆست بوون بە گۆران ئەگەر نا برواشیان بە گۆران نییە ، بەلام خۆشبەختانە ئەم بەشەی بەم شێوازە بیردەکەنەوە کەمینەن ، وە زۆرینەی گۆران بەم شێوە دروستە بیردەکەتەوە کە بۆم باس کردی .
No comments:
Post a Comment