skip to main |
skip to sidebar
هەڵمەتی دادپەروەری لە موچە لە هەرێمی كوردستان
بۆ بەڕێزان كاندیدەكانی خولی داهاتووی پارلەمانی كوردستان
بابەت : هەڵوێست وەرگرتن لەسەر رەتكردنەوەی ئیمتیازات
ئێمە بەناوی هەڵمەتی دادپەروەری لە موچە لە هەرێمی كوردستان داوا لە
ئێوەی بەڕێز لەسەرجەم لیستەكان دەكەین پشتیوانی خۆتان دەرببڕن لە
داواكارییەكانی هەڵمەتی دادپەروەری لە موچە لە هەرێمی كوردستان بە
رەتكردنەوەی خانەنشینی پارلەمانتاری, وەرگرتنی ئۆتۆمۆبێل و شوقە و
دامەزراندنی خزمان و ئەحبابان بە حیمایەو دابەزاندنی موچەی پەرلەمانتاری
بۆ نیوەی ئێستا, بەڵێنمان بدەنێ لە دانیشتنی یەكەمی پارلەماندا دوای
دەرچونتان شێلگیرانە پێداگیری لەسەر ئەم داواكاریانە بكەنەوە .
ئێمە
پشتیوانی لە هەموو ئەو كاندیدانە دەكەین كار بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازاتە
ناڕەواكانی پەرلەمانتاران بە تایبەتی و پلە باڵاكان بە گشتی دەكات و
سەركۆنەی هەموو ئەوانەش دەكەین لە پاڵ نوێنەرایەتی خەڵك هەڵپەی خۆ
دەوڵەمەند كردن دەدەن .
داواكارین واژۆی خۆتان بخەنە سەر نامەی خوارەوە :
ئێمە كاندیدانی خولی داهاتووی پارلەمان كوردستان پەیمان دەدەین بە
هاووڵاتیانی كوردستان و سوێند دەخۆین بە روحی شەهیدان و قوربانیانی
جینۆساید و شەهیدانی ئازادی و دادپەرەری لە كوردستان دوای بەدەستهێنانی
متمانەی ئێوە لە یەكەم دانیشتنی پەرلەماندا بە فەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی
خانەنشینی پەرلەمانتاری و دابەزاندنی موچەی پەرلەمانتاری بۆ نیوەو
رەتكردنەوەی شوقەو ئۆتۆبێل و دامەزراندنی خزم و نزیكانی خۆمان بە حیمایە
بكەین .
ناوی سیانی ناوی لیست ژمارەی كاندید لە لیست پیشە ناونیشان
هەڵمەتی دادپەروەری لە موچە لە هەرێمی كوردستان
بۆ پەیوەندیكردن :
Alimahmud2001@yahoo.com
07503714620
07504833073
07701443207
tresyru6ri56
ReplyDelete