2013/07/23

لەهەولێر كۆنفرانسێك لەبارەی بارودۆخی كرێكارانی هەرێم بەسترا

لەهەولێر كۆنفرانسێك لەبارەی بارودۆخی كرێكارانی هەرێم بەسترا

هاوپشتی – فەرمان چیمەن/ بەدەستپێشخەری هەردوو رێكخراوی (مەسەلە) و (بیمە) بۆ بەرزڕاگرتنی رۆژی یەكی ئایار، رۆژی هاوپشتی كرێكارانی جیهانی، لەهەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان لەئوتێل چوارچرا لە 27 – 4 – 2013 لەكاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی تا 6ی ئێوارە، كۆنفرانسێك لەسەر رەوش و بارودۆخی كرێكاران لەسایەی 22 ساڵ حوكمڕانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسترا،
لەو كۆنفرانسەدا رۆژنامەنووسان و شارەزایانی كرێكاریی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و نوێنەری حكومەت و پەرلەمانی هەرێمی كوردستان و نوێنەری مەكتەبی تەنفیزی سەندیكای كرێكاران و نوێنەری بەشێك لەپارتە سیاسیەكان بەشداری بوون.

لەو بارەیەوە رەنجدەر گراوی چالاكوانی مەدەنی و یەكێك لەبەشداربوانی كۆنفرانسەكە بەهاوپشتی وت "هەریەك لەنوێنەرانی پەرلەمان و حكومەتی هەرێم و نوێنەری حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان و نوێنەری مەكتەبی تەنفیزی سەندیكای كرێكاران و حیزبی شیوعی و یەكێتی و پارتی تێروانینەكانی خۆیان سەبارەت بەرەوشی كرێكاری لەهەرێم بەراپۆرت خستەڕوو، پاشان لەلایەن لیژنەیەكی پسپۆڕ لەكاری كرێكاریی راپۆرتەكان هەڵسەنگاندنیان بۆ كرا"

بەپێی زانیاریەكانی هاوپشتی، وا بریارە كۆی سەرنج و تێروانینەكان لەكتێبێكدا چاپ بكرێن، بۆئەوەی لەدواجاردا پەرلەمان بۆ دەركردنی یاسای كارو پاراستنی گیانی كرێكاران سوودی لێوەربگرن.
 

No comments:

Post a Comment