ئه‌وه‌ی ده‌درێت به خانه‌نشینی هه‌ژاری پێ بنه‌بڕ ده‌كرێت

ئا : هـــادی ره‌حـمــان
كه‌مپینی "نا بۆ موچه‌ی نا دادپه‌روه‌رانه‌ی خانه‌نشینی بۆ پارله‌مانتاران و وه‌زیره‌كان و سه‌رجه‌م پله باڵاكان له هه‌رێمی كوردستان" له رێگه‌ی راگه‌یه‌نراوێك كه ئاراسته‌ی رایگشتی و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمیان كردوه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن ، له كاتێكدا سه‌نگه‌ره‌كان له برسان خۆیان ده‌سوتێنن، پارله‌مانتاران و وه‌زیرو پله باڵا خانه‌نشینكراوه‌كان به ئه‌ندازه‌ی بنه‌بڕ كردنی هه‌ژاری له كوردستان له بودجه‌ی گشتی ده‌به‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه "ڕه‌نجده‌ر گڕاویی" چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی كه‌مپینه‌كه له لێدوانێكدا بۆ نه‌وا وتی: ئامانج له پێكهێنانی ئه‌و كه‌مپینه بۆ نه‌هێشتنی نا دادپه‌روه‌ریه له موچه‌ی خانه‌نشینی پله باڵاكان و ئه‌وانه‌ی پێشتر مامۆستای زانكۆ ، یاخود پزیشك یان پیشه‌یه‌كی دیاریكراویان هه‌بوه نه‌هێڵین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پرۆژه یاسایه‌كمان ئاماده كردوه.
كه‌مپینی نا بۆ موچه‌ی نا دادپه‌روه‌رانه‌ی خانه‌نشینی بۆ پارله‌مانتاران و وه‌زیره‌كان و سه‌رجه‌م پله باڵاكان له هه‌رێمی كوردستان.
(له كاتێكدا سه‌نگه‌ره‌كان له برسان خۆیان ده‌سوتێنن، پارله‌مانتاران و وه‌زیرو پله باڵا خانه‌نشینكراوه‌كان به ئه‌ندازه‌ی بنه‌بڕ كردنی هه‌ژاری له كوردستان له بودجه‌ی گشتی ده‌به‌ن).
بۆ رای گشتی كوردستان
پارله‌مانی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
ئێمه ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی له خواره‌وه ناومان هاتووه، دژ به خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتاران و وه‌زیره‌كانین به‌و موچه زۆره‌ی بۆیان دیاریكراوه، پێمان وایه نوێنه‌رانی گه‌ل نابێت موچه‌یان هه‌بێت به‌ڵكه له پای كاره‌كه‌یان لاوه‌كانیان به موچه‌یه‌ك به پێی هێزی كڕین ژیانێكی شه‌رافه‌تمه‌ندانیان بۆ دابین بكات،
خانه‌نشینكردنی پارله‌مانتاران به تایبه‌تی له ماوه‌ی 2 ساڵ وه‌ك رویدا بۆ لاوه‌كانیان توێژێكی مشه‌خۆر له كۆمه‌ڵگه به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ئه‌م نوێنه‌رانه‌ی گه‌ل له جیاتی خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه ده‌بنه بار به‌سه‌ر هاوڵاتیانی كوردستانه‌وه.
چ ره‌وای هه‌قه له ته‌مه‌نی سه‌ره‌تای لاوێتیه‌وه تا مردن ئێمه‌ی هاووڵاتیانی كوردستان كه‌سانێكی نا به‌رهه‌م هێنه‌ر به‌و موچه زۆره‌وه تا مردن به سامانی گشتی به‌خێو بكه‌ین به ناوی نوێنه‌رانی گه‌له‌وه.
داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رز بكه‌نه‌وه و رێگا نه‌ده‌ن به‌م شێوه نا دادپه‌روه‌رانه‌یه یاری به سامانی گشتی بكرێت.
داواكارین چاوێك به موچه‌ی خانه‌نشینی پارله‌مانتارن و وه‌زیره‌كانی خوله‌كانی پێشووی پارله‌مان و كابینه‌كانی رابردووی وزاره‌ته‌كاندا بخشێنرێت ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان كه‌متره له ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له حكومه‌ت به پێی ئه‌زمون و پسپۆری كاریان بۆ دابین بكرێت یاخود بگه‌ڕێنرێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانی پێشویان و خانه‌نشینییه‌كانیان كۆتایی پێ بهێنرێت.
هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری له موچه له هه‌رێمی كوردستان
بۆ په‌یوه‌ندیكردن :
07503714620
07504833073
تێبینی :ئه‌م كه‌مپه‌ینه یه‌كه‌م كه‌مپه‌ینی ده‌ستپێشخه‌ره بۆ هه‌وڵوه‌شاندنه‌وه‌و چاكسازی له موچه و خانه‌نشینی موچه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی نا یه‌كسانی، به‌شی زۆری به‌شداربوان له رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه ناوی خۆیان تۆمار كردووه، به داخه‌وه گروپێكی دیكه بۆ به‌لاڕێدا بردنی ئه‌م كه‌مپه‌ینه هه‌ڵمه‌تێكیان راگه‌یاند دواتر بۆ خۆیان به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ره‌فتاریان كرد، ده‌نگی ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش كوژایه‌وه، سپاردنی ئه‌م داوایه به په‌رله‌مانتاران وه‌ك ئه‌وه‌یه گورگ بكرێت به شوانی مێگه‌ل:
http://www.kurdistanan.net/pit.php?sid=19#TOP
No comments:
Post a Comment