http://www.hawpshti.com/ku/news/4626.html
"به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له‌رۆژنامه‌نوسان‌و نوسه‌ران‌و دانیشتوانی شاری هه‌ولێر كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی خۆپیشاندانه‌كه ده‌ستیپێكردو ياداشتێكى ناره‌زايه‌تى له‌رێگه‌ى پارێزگارى هه‌ولێره‌وه پێشكه‌ش به سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كرا"
گراوى وتيشى "خۆپیشاندانه‌كه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌مافی رۆژنامه‌نوسان رێكخرابوو، مه‌به‌ست لێی سه‌ركۆنه‌كردنی ده‌ستدرێژییه‌كانه بۆ سه‌ر مافی رۆژنامه‌نوسان‌و هێرشكرنه سه‌ر چالاكی مه‌ده‌نی‌و پرۆتستۆكردنی كه‌لتوری سوتاندنی به‌رهه‌می نوسه‌ران‌و به‌رگریكردن له‌پرنسیپه‌كانی مافی مرۆڤ"
له‌به‌شێكى ياداشته‌كه‌ياندا، كه ئه‌مرۆ پێشكه‌ش به سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێميان كردووه، هاتووه "ده‌ستگیركردن، لێدان، رێگریكردن، شكاندنی كامێرا وده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانی، به‌رداوامه یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی بێ قه‌درده‌كرێت و كاری پێناكرێت. كه‌م رۆژی ساڵ هه‌یه به بێ پێشێلكاری تیپه‌ڕ بوبێت. داواتان لێده‌كه‌ین رێگه خۆشبكه‌ن یاسا به‌سه‌ر هه‌موان وه‌ك یه‌ك جێبه‌جێبكرێت