وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راستگۆ نیه
وه‌ك له‌پێش جه‌ژن بلاومانكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماده نه‌بن زانیاری پێویستمان بده‌نێ له‌سه‌ر پرسی ده‌رمان و كۆنترۆڵی جۆریی سه‌ر ده‌رمان و مه‌سه‌له‌ی قه‌ره‌بووی قوربانیانی ئه‌ڤاستین، ئه‌وا داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین، له‌به‌رواری 20 – 10- 2013 نوێنه‌ری كه‌مپه‌ینه‌كه‌مان له‌كوردستان (ره‌نجده‌ر گراوی) ئه‌م داوایه‌ی كه‌مپه‌ین و وێنه‌یه‌ك له‌یاسای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری پێشكه‌ش به وه‌زیری ته‌ندروستی و لیژنه‌ی یاسایی وه‌زاره‌ت كرد، له‌ئه‌نجامی وتوویژیان به‌پێی به‌لێنی وه‌زیری ته‌ندروستی له‌ماوه‌ی 10 رۆژ بۆ دوو هه‌فته وه‌ڵامی داواكاریه‌كه‌مان ده‌ده‌نه‌وه، ئێمه‌ش وه‌ك به‌رپرسیارێتی خۆمان به‌پێویستمان زانی رای گشتی خه‌ڵكی كوردستان له‌م په‌یوه‌ندیه‌مان به وه‌زاره‌ته‌وه ئاگادار بكه‌ینه‌وه، له‌ئه‌گه‌ری پێنه‌دانی ئه‌و زانیاریانه به كه‌مپه‌ینه‌كه‌مان به‌پێی یاسای ناوبراو، داوای یاسایی له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت تۆمار ده‌كه‌ین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌كارییمان كردووه.
ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه سه‌یره ئه‌وه‌یه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به دانپێدانانی خۆیان ئاگایان له‌یاسای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری نه‌بوو، به‌وه‌ی كه به نوێنه‌ری كه‌مپه‌ینه‌كه‌ی ئێمه‌یان وتبوو، با سه‌یری یاساكه بكه‌ن ئینجا وه‌ڵاممان ئه‌ده‌نه‌وه‌و ئه‌وه‌شیان وتبوو كه ئه‌وان نه‌یانزانیوه یاسایه‌كی له‌و جۆره ده‌رچووه له‌په‌رله‌مان، كه‌چی له‌ئێستاداو ئه‌مرۆ 23 – 10 – 2013 راگه‌یاندنێكیان بڵاوكردۆته‌وه به‌وه‌ی كه گوایه ئه‌وان له‌سه‌ر یاسای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی زانیاری له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كانیان و چالاكی و بریاره‌كانیان له‌ماڵپه‌ری خۆیاندا بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئێمه به‌وه‌زاره‌ت و رای گشتی راده‌گه‌یه‌نین كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ته‌نها بۆئه‌وه‌ی ناوی كه‌مپه‌ینه‌كه‌ی ئێمه نه‌هێنن، ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی ئه‌مرۆیان بڵاوكردۆته‌وه‌و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گوایه ئه‌وان وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زاره‌تی حكومه‌ت زانیاریه‌كای خۆیان له‌سه‌ر وێبسایته‌كه‌یان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، داوا له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌كه‌ین كه راستگۆبن له‌گه‌ڵ رای گشتی و كاره‌كانی خۆیان و ده‌بوایه باسیان له‌وه بكردایه كه دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌مپه‌ینه‌كه‌ی ئێمه‌وه له وه‌ها یاسایه‌ك ئاگاداركرانه‌وه، ئینجا له‌خه‌وی قوڵیان هه‌ستانه‌وه‌و ئه‌م راگه‌یاندنه‌یان بڵاوكرده‌وه، نه‌ك ئه‌وه‌ی خۆ به‌خۆ به‌م یاسا‌و ئه‌ركه‌ی