گومان
لەوەدا نیە قۆناغی منداڵی ، خۆشترین و گرنگترین و
ناسکترین قۆناخه‌کانی ژیانی مرۆڤه .. قۆناخی ده‌روون پاکی و خۆشی و شادییه .. له
راده‌ی له به‌رچاوگرتن و بایه‌خدان به‌م قۆناخه هه‌ستیاره ، ده‌توانین پێشبینی
له داهاتووی هه‌ر گه‌ل و نیشتمانێک بکه‌ین .. پسپۆرانیش له به‌رچاوگرتنی قۆناغی
منداڵی زۆر به گرنگ ده‌زانن.
بەپێی توێژینەوەکان مندالان سێیه‌کی
دانیشتوانی جیهان پێک ده‌هێنن .. جیهانیش به‌بێ منداڵان ، جیهانێکی بێ
تام و بێ ژیانه .. چونکه ئه‌م منداڵانه‌ی ئه‌مڕۆن ، ده‌بنه مرۆڤی داهاتوو و ،
درێژه به ژیان و مان و داهێنان ده‌ده‌ن.
کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
، له ساڵی ( 1954 ) دا ، له بڕیاری ژماره ( 836 ) له به‌ندی ( 9 ـ د ) دا ، ئه‌وه‌ی
راسپارد ، ده‌بێ هه‌موو وڵاتانی جیهان ، رۆژێکی جیهانی بۆ منداڵان سازبکه‌ن .. له‌م
رۆژه‌دا ئاهه‌نگ بگێڕن .. به‌وه‌ی که رۆژێکه بۆ برایه‌تی و له‌یه‌کگه‌یشتن له
نێوان منداڵاندا له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا .. بۆ کارکردنیش بۆ خۆشکردنی خۆشی و شادی
منداڵان له جیهاندا. له پێش و له دوای ئه‌م
بڕیاره‌شدا ، چه‌ند بڕیار و پرۆتۆکۆلێکی نێوده‌وڵه‌تی تر ده‌رباره‌ی مافه‌کانی
منداڵان و چاودێری کردن و پاراستنیان ده‌رکران.
رێکه‌وتننامه‌ی مافه‌کانی
منداڵیش که له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه به بڕیاری ژماره ( 44 / 25
) له به‌رواری ( 20 ی/ نۆڤه‌مبه‌ر/ ی 1989 ) دا ده‌رچووه ..جه‌ختی له‌سه‌ر رۆژی
جیهانی منداڵان کردووه و .. رۆژی ( 20 ی/ نۆڤه‌مبه‌ری) هه‌موو ساڵێکی به ( رۆژی
جیهانی منداڵان ) دیاری کردووه .. چه‌سپاندنی ئه‌م رۆژه‌ش به‌شێک بوو له هه‌وڵ و
کارنامه‌ی رێکخراوی یۆنیسیڤ .به‌ڵام له هه‌ندێ له وڵاتانی جیهان ( 1 ی/ یونیۆ )ی
هه‌موو ساڵێکیان کردووه به رۆژی جیهانی منداڵان ، به تایبتیش له کۆماره‌کانی
يه‌کێتی سۆڤیه‌تی هه‌ڵوه‌شاوه.رۆژی جیهانی منداڵان ، ئه‌و رۆژه‌یه که هه‌موو
منداڵانی جیهان ئاهه‌نگی تێدا ده‌گێڕن به‌وه‌ی که رۆژی برایه‌تی و یه‌کترناسینه
.. یادی بڕیاردانه له مافه‌کانیان. له‌م بۆنه‌یه‌دا منداڵان جلوبه‌رگی جوان له‌به‌رده‌که‌ن
و ، به بۆیه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگیش ده‌موچاویان جوان ده‌نه‌خشێنن .. له قوتابخانه‌کانیشدا
ئاهه‌نگ و به‌زم سازده‌که‌ى
پرسیاری سەرەکی ئەوەیە