2013/09/30

له‌ نه‌خشه‌ی نوێی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كوردستان ووڵاته‌



له‌ نه‌خشه‌ی نوێی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كوردستان ووڵاته‌ 

29/9/2013
له‌كۆتایی له‌سه‌ر نه‌خشه‌یه‌ك له‌ جیهان كوردستان وه‌ك ووڵات نه‌خشه‌ی كێشراوه‌.، نیویۆرك تایمز نه‌خشه‌یه‌كی نوێی رۆژهەڵاتی ناوه‌راست بڵاوده‌كاته‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، كوردستان ووڵاته‌ .

ئه‌مرۆ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی نه‌خشه‌یه‌كی نوێی رۆژهەڵاتی ناوه‌راستی بڵاوكردۆته‌وه‌و له‌ نه‌خشه‌ نوێكه‌دا كوردستانی باشور ورۆژئاوا یه‌كیانگرتۆته‌وه‌و سنوری
كوردستان ده‌گاته‌ ‌سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌راست
am hawlam la sayty standard wargrtwa ba supasawa
http://skurd.net/Dreje.aspx?B=1&id=7422

2013/09/28

سه‌يری نه‌شاره‌زايی و نانيشتمانپه‌روه‌رێتيی راگه‌ياندنی کوردی بکه‌ن



سه‌يری نه‌شاره‌زايی و نانيشتمانپه‌روه‌رێتيی راگه‌ياندنی کوردی بکه‌ن، (که‌مه‌نه‌ته‌وه‌يی) تورکمانيان به‌ (نه‌ته‌وه‌) ناو بردووه‌، هه‌روه‌ها شاری هه‌ولێری دێرينی کوردستانيش به‌ (هه‌ولێری تورکمانی) ناو ده‌به‌ن، واته‌ به‌ پێی ئه‌م راگه‌ياندنه‌ کوردييه‌ بێت، هه‌ولێر شاری تورکمانه‌کانه‌ نه‌ک کورد!!!؟.

ئه‌مه‌ راستييه‌کی مێژووييه‌، ئه‌و تورکمانانه‌ی که‌ ئێستا له‌ کوردستان ده‌ژين، ئه‌وانه‌ هه‌ر هه‌موويان پاشماوه‌ی داگيرکه‌رانی تورکی عوسمانين و ئه‌وه‌ له‌ خۆشباوه‌ڕی و به‌خشنده‌يی کورد بووه‌ که‌ له‌ کوردستان ماونه‌ته‌وه‌ و ده‌رنه‌کراون، به‌ڵام نابێت شووڵی لێهه‌ڵکێشن و هه‌ولێر به‌ شاری تورکمانی بزانن!!!؟.

ئافه‌رين راگه‌ياندنی کوردی، نه‌توانی جياوازی له‌نێوان (تورکمانی هه‌ولێر) و (هه‌ولێری تورکمانی)دا بکه‌يت. 

ئافه‌رين راگه‌ياندنی کورد، نه‌توانی جياوازی له‌نێوان (که‌مه‌نه‌ته‌وه‌يی) و (نه‌ته‌وه‌)دا بکه‌يت.