لە (1947.3.30) دا پێشه‌وا قازی،حه‌مه‌حوسێن خانی سه‌یفی قازی(ئامۆزای پێشه‌وا) و ئه‌بولقاسم سه‌دری قازی( برای پێشه‌وا) لە دوای حوكم دانیان بە فه‌رمانی دوژمنانی گه‌لی كورد له چوارچرای شاری مه‌هاباد، واته هه‌ر له‌و شوێنه‌ی كه (1946.1.22) دا كۆماری كوردستانی لێ راگه‌یه‌ندرابوو، له سێداره دران‌و شه‌هیدكران‌و هه‌ر ئه‌و رۆژه له‌سه‌ر شان‌و پیلی خه‌ڵكی به شه‌ڕه‌فی مه‌هاباد له گۆڕستانی مه‌لا جامی به خاكی پیرۆزی نیشتمان سپێردران.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له (1979.3.30 ) ئه‌و رۆژه‌ی وه‌ك رۆژی شه‌هیدانی كوردستان راگه‌یاند. ئه‌گه‌ر پێش ئه‌و ده‌م، له‌به‌ر زه‌خت‌و زۆری به‌كرێگیراوانی شای دیكتاتۆر ده‌رفه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی رێوڕه‌سم به‌و بۆنه‌یه‌وه نه‌بوو، به‌ڵام به دوای رووخانی حكوومه‌تی پاشایه‌تی‌دا به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كه حیزب ئه‌م رۆژه‌ی به‌و ناوه ناودێر كرد، هه‌موو ساڵێ له‌وه‌ها رۆژێكدا رێز له شه‌هیدان‌و سه‌رقافله‌یان، پێشه‌وا قازی ده‌گیرێ‌و له زۆر شوێن به تایبه‌تی له‌نێو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵی حیزبی‌دا رێوڕه‌سم به‌ڕێوه‌ده‌چێ‌و پێشانگه‌ی وێنه‌ی شه‌هیدان پێك دێنن.
قازی محه‌ممه‌د، كوڕی قازی عه‌لی، كوڕی میرزا قاسم قازی‌یه، رابردووی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له شاری مه‌هاباد بۆ چوار سه‌ده پێشتر ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌وان نه ته‌نیا له‌لای خه‌ڵك به‌ڵكوو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران‌و به‌رپرسانی حكوومه‌تییش، جێگه‌ی رێز‌و پێ‌زانین بوون. هه‌ر به بنه‌ماڵه زانا‌و ئازادیخواز‌و نیشتمانپه‌روه‌ر بوون. له‌شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی‌دا پیاوی وه‌ك میرزا فه‌تاحی قازی‌یان له به‌ره‌نگاریی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ رووسەکان شه‌هید بوو، كوڕه لاوه‌كانیشی (سالار‌و محه‌ممه‌د) به دیل گیران‌و بۆ شوێنه دووره‌كانی رووسیه‌ی ئه‌و كات به‌ڕێ كران‌و تا شۆڕشی ئۆكتۆبر هه‌ر له دیلی‌دا دابوون.
قازی عه‌لیی باوكی پێشه‌وا، له 1930 له مه‌هاباد رێكخراوێكی كوردیی به ناوی “بزووتنه‌وه‌ی محه‌مه‌د” پێك هێنا. ناوبراو له‌گه‌ڵ جووڵانه‌وه‌ی شێخ محه‌مه‌د خیابانی له ته‌ورێز پێوه‌ندیی هه‌بوو، تا ساڵی 1934یش كه کۆچی دوایی كرد له‌سه‌ر ئه‌و كاره به‌رده‌وام بووه.
قازی عه‌لی، دوو كوڕی هه‌بووه، یه‌كیان ئه‌بوالقاسم قازی، ناسراو به سه‌دری قازی بووه كه دووجار له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه كراوه‌ته نوێنه‌ری مه‌جلیس‌و ئێعتیبارو نفووزێكی زۆری هه‌بووه. دوای ته‌واوبوونی ده‌وره‌كه‌شی له‌سه‌ر راسپارده‌ی پێشه‌وا، بۆ راپه‌ڕاندنی كاره سیاسییه‌كان‌و یاریده‌دانی خه‌ڵك هه‌ر له تاران مابۆوه.
قازی محه‌ممه‌دیش كه ساڵی 1900ی زایینی له‌و بنه‌ماڵه به فه‌رهه‌نگه‌دا له‌دایك بووه، هه‌ر له سه‌ره‌تای لاوییه‌وه هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ریی تێدا به‌هێزبووه و خوێندنی علوومی كۆن‌و تازه هه‌بووە و زۆری هه‌وڵ داوه زمانی بێگانه‌كانیش فێر بێ. جگه له عه‌ره‌بی‌و فارسی‌و كوردی لەگه‌ڵ زمانی فه‌ڕانسی و ئینگلیزی‌و تا راده‌یه‌كیش رووسی ئاشنایه‌تیی هه‌بووه.
هەروەها زۆر حه‌زی به تێكه‌ڵاوی لەه‌گه‌ڵ زانایانی ئەو سەردەم و پیاوچاكان‌و كوردانی نیشتمانپه‌روه‌ر‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان هه‌بووه.
لە دوای کۆچی باوكی‌دا بووه به قازیی شار ، له ساڵه‌كانی به‌ر له 1941و دواتریش بۆ یه‌ك دوو ساڵ به‌رپرسایه‌تیی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ‌و ئه‌وقافی شاری مه‌هابادی له ئه‌ستۆوه گرتوه‌و خزمه‌تی به‌رچاوی فه‌رهه‌نگیی كردوه‌و له كاتی به‌رپرسایه‌تیی ئه‌ودا، یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی كچان له مه‌هاباد كراوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌شدا له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی خوێندكاران، رۆشنبیران‌و مامۆستاكان زۆر نزیك بووه.
قازی محه‌ممه‌د رێزی تایبه‌تیی بۆ دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی ژـ ك هه‌بووه. له چه‌ند ساڵ ده‌وره‌ی بێ حكوومه‌تییش دا واته له ساڵی1941وه تا 1945 كه كۆماری كوردستان پێك هاتوه، له به‌ڕێوه‌چوونی كار‌وباره‌كان دا‌و به تایبه‌تی له چاره‌سه‌ریی كێشه عه‌شیره‌ی‌یه‌كاندا ده‌وری به‌رچاوی هه‌بوو. زۆر له دامه‌زرێنه‌رانی ژـ ك راوێژیان له‌گه‌ڵ كردوه‌و زۆریان خۆش ویستوه‌و گه‌لێكیان هه‌وڵ له‌گه‌ڵ داوه تا ببێته ئه‌ندامی ژ ـ ك. زۆر له گرێوگۆڵه‌كانی كاری رۆژانه‌ی خه‌ڵك له دیوانی ئه‌ودا كه “مه‌حكه‌مه‌یان” پێ‌گوتوه، كراونه‌ته‌وه.