كه‌مپینی چاو هه‌رچاوه، داوای ئاشكراكردنی ئه‌و گرێبه‌ستانه ده‌كات كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لەگەڵ کۆمپانیاکانی دەرمان لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات و دۆکۆمێنتەکانی تایبەت بە پرۆسەی تەنده‌ر لەگەڵ کۆمپانیاکان تایبه‌ت به ده‌رمان ئه‌نجامیداون‌و بۆ ئه‌وه‌ش مۆڵه‌تێكی 15 رۆژی ده‌داته ئه‌و وه‌زاره‌ته.
كه‌مپنیی چاو هه‌رچاوه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ هاوڵاتی نێردراوه به‌ناونیشانی “ده‌رفه‌تێكی تر ده‌ده‌ینه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی” چه‌ند داواكارییه‌كی خستۆته ڕوو و تیادا ده‌ڵێت “وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت ئاشكراكردنی به‌گرێبه‌سته‌كانی كڕینی ده‌رمان له‌كۆمپانیاكانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ولاَت و دۆكۆمێنته‌كانی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی ته‌نده‌ر له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ده‌رمان وه‌لاَمێكی ڕونی نیه.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات دوای به‌دواداچونیان بۆیان ده‌ركه‌تووه، كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هیچ گرێبه‌ستێكی نه‌كردووه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (ئێف دی ئه‌ی ئێس) بۆ كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌رمان، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر بانگه‌شه‌ی بۆ كردووه، ئه‌وه‌ش به‌پێدانی زانیاری هه‌ڵه ناوده‌بات و ده‌ڵێت، سزای یاسایی له‌سه‌ره.
كه‌مپینی چاو داوا له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش ده‌كات، داتاكانی تایبه‌ت به‌جۆر و نرخ و كاتی به‌سه‌رچونی ده‌رمان له وێبسایتی وه‌زاره‌ت بلاَو بكاته‌وه، هۆشداری ئه‌وه‌ش ده‌داته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی گه‌ر وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی نه‌داته‌وه داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمارده‌كات.
راگه‌یاندنی كه‌مپه‌ینی چاو هه‌ر چاوه
ده‌رفه‌تێكی تر ئه‌ده‌ینه‌وه به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
ئێمه له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌ڵێنمان دابوو، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ڵامی داواكاریه‌كانمان نه‌ده‌نه‌وه، ئه‌وا داوای یاساییان