هاورێیانم ئه‌مه ناونیشانی وتارێکمه له سایتی پێنوسه‌کان بلاوکراوته‌وه هیوادارم سود به‌خش بێت بۆ گه‌نجان
ئارەزووی گەشەکردنی گه‌نجان و بیرکردنه‌وه‌ی حیزبه‌کان
هەینی, 14 کانونی یەکەم 2012 21:20
ره‌نجده‌ر گراوی...
زۆربەی بیرمه‌ندان پێیان وایە،پەروەردە پرۆسەیەكە لە هه‌ناوی دایكەوە دەست پێدەكات تا دەگاتە ئاستی زانكۆ و ناوەندە توێژینەوە باڵاكان.ڕەنگە هیچ شتێك بەقەد باری سایكۆلۆژی پەیوەندی بە تاك و پرۆسەی پەروەردەوە نەبێت،هەردوكیشیان زادەی ئەو ژینگەیەن كە تیایدا مرۆڤ گەشە ئەكات، بەشێك لە گەورە بیرمەندو توێژه‌ره‌وه‌كانی جیهان هەر كە چاویان هەڵهێناوە دایكیان پارێزەرو باوكیان پزیشك یان گه‌وره دەوڵەتمه‌دار بوونه. بەڵام لەم ژینگە شێرپەنجاوییەی ئێمەدا هەر كە توانای بینینمان هه‌ر كەوتەگەڕ چەك و توند‌و تیژی و سایكۆلۆژیەتی سڕینەوەو خۆخۆریمان دێته به‌رده‌م , ئەمە وا لەمرۆڤ ئەكات بیر لەتۆڵەسەندنەوەو زاڵبون به‌سه‌ر ئه‌وانی دی‌دا بكات، ئەمە وای لە تاكی كورد كردووە هه‌ندێك جار كە كوشتنی براو خوشك و مامۆستاكەی پێ ئاسایی بێت .
ده‌مێکه له‌م ژینگه ئاژاوه‌یه‌دا کار ده‌که‌م , ئه‌گه‌ر بوویته پیاویان کوری باشی و شتت له‌سه‌ر ده‌نووسن وه‌باسی پاله‌وانه‌تیه‌کانت ده‌که‌ن, به‌لام ئه‌گه‌ر وا نه‌مای و ره‌خنه‌ت گرت ئه‌وا هه‌میشه له به‌رده‌م نوكی ره‌خنه‌كانیانیت ، کۆمه‌لگای کوردی وێرانه‌یه به‌ده‌ست ده‌سه‌لات و ئۆپۆزسیۆن و چالاکوانی ورگه‌مه‌نی و نووسه‌ر و رۆشنبیر ....هتد. که‌سانێک هه‌ن نان به‌ده‌سه‌لات ده‌خۆن وه هه‌ندێکی تر به ئۆپۆزسیۆن بوون وه هه‌ندێکیان به چالاکوانی ورگه‌مه‌نی ، هیچ جیاوازێک نییه له نێوان ئه‌وانه‌ی درۆ بونه‌ته پاله‌وانی وه‌هم وه ئه‌وانه‌ی به واقعی پاله‌وانن ، له‌م کۆمه‌لگاییه‌ی ئێمه‌دا درۆکردن بۆته پیشه , دووروویی بۆته پیشه, خیانه‌ت کردن بۆته پیشه, ئیتر چۆن ده‌توانی خۆت بیت له‌م کۆمه‌لگاییه‌ی که به‌هه‌موو شێوه‌ێک ئابلۆقه دراویت .
ئەوەی مەبەستی منە لێرەدا زۆرجار کە ئەمەوێت لە هەندێ کۆڕ‌و کۆبونەوە دا وەکوما فی خۆم قسەی خۆم هەبێت بیر‌و ڕای خۆم وەكو تاكێك دەرببڕم , بەڵام بەداخەوە لە لایەن هەندێ كەسەوە کە خۆیان بە خەڵکی ڕۆشنبیر و سیاسەتمەدار و تێگەیشتوو دەزانن ، جۆرە دەستەواژەیەک بەکاردێنن مرۆڤ ئەخەنە گومانەوە، لە نێوان بون و نەبونی خۆیدا ، بۆ نموونە ئەڵێن تۆ منداڵی یان هیچ رۆشنبیریەكت نییە و لە سیاسەت تێناگەیت!.
تێناگەم ئەم بیرکردنەوەیان لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت؟ ئەبێ ئەم برادەرانە شاگردی رۆشنبیرێك بوبن، یان لای سیاسیەک چەکوشکاریان کردبێت یان سەریان لە هێلکە دەرهێنابێت و سیاسەت وەکو پوژەکە هەڵواسرابێ بەیەخەیانەوە ، نازانم بۆ بەدەیان تەگەرە لە پێشت دادەنێن لە جیاتی هاندەرت بن بۆ خوێنەوە بۆ نزیک بونەوە لە کتێب لە گۆڤار لە ڕۆژنامە لەدەقە فکری و فەلسەفییەكان و بابەتە پر زانیارییەكان، بەم شێوەیە وەڵامت ئەدەنەوە .
گەنج نییە حەزی لە زانین و فێربوون و پێشکەوتن نەبێت، کە حەزوچالاکی بۆ دروست دەکات بۆ ئەوەی بگاتە ئاستێک بەرزتر بێت لەو ئاستەی کە ئیستا تێدا دەژی، تۆ ئەم حەزە بەهەوڵدان و خوێندنەوە و پێشکەوتن کە برناد شۆ ، پێیدەڵێت:(ئارەزوی گەشەکردن ) بەشێوەی جۆراو جۆر دەبێت لەگەل ژینگەی کۆمەڵایەتی و بەهاکانی کار لێک دەکەن بۆیە من پێم وایە ئێمە دەبێت بگۆڕێین, گۆڕانێك سه‌ره‌تا له ناخی خۆمانه‌وه دواتر به‌ره‌و كۆمه‌ڵگا.

No comments:
Post a Comment