2013/07/23

بۆ سیمای گۆران ناشیرین بێت ؟

بۆ سیمای گۆران ناشیرین بێت ؟!
 رەنجدەر گراوی
من نایشارمەوە خۆم پێی لە نۆشێروان مستەفا گۆرانترە وە لە بەر خاتری ئەویش گۆران نیم لە بەر ئەوەی گۆران فێری سەرکردە پەرستی نەکردووم هەر کاتیکیش داوای سەرکردە پەرستیم لیبکات حاشا من گۆران نیم .
لای هەموومان ئاشکرایە مێژووی دروست بوونی گۆران دەگەرێتەوە بۆ ٢٥/٧ بەلام ئەوانەی کە گۆرانیان دروست کرد مێژووی بەر لە دروست بوونی گۆرانیشیان هەیە بە باش و خراپی مێژوویەکەیان ، جا پێویستە لە سەر گۆران کەوا مێژووی خراپی کەسێک نەکات بە لەکە لەسەر گشت گۆران خوازان .
بەکورتی و بەکوردی دەمەوێت بلێم ئەم داوایە رەوایەی ئەم سێ بنەمالەیەی کەسوکاری بێسەروشوێنان لە گۆران داواێکی رەوایە منیش پستگیری دەکەم جگە لەوەی بۆ چی دەبیت مێژووی بێ هەلەی گۆران لەکەدار بکەین لەسەر رابردووی جەند کەسێک ، دووئەوەندەش پستگیرم لە داوای ئەم بنەمالەی بێسەروشوێنانە .
بۆیە رووی داواکاریم لە بزوتنەوەی گۆران دەکەم و دەلێم هەلەیە سەد جار هەلەیە مێژووی مۆدێرنترین هێزی کوردی کە گۆرانە لەکەدار بکرێت بە مێژووی چەند هەلسوراوێک .
رەنجدەر گراوی

No comments:

Post a Comment