ئەمڕۆ (30)ی ئادار، (68) ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر لەسێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەد سەرۆك کۆماری کوردستان، کە لە مەیدانی چوارچرای شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ هەریەک لە سەدری قازی برای و سەیفی قازی ئامۆزایدا لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەوکاتی ئێرانەوە لەسێدارە دران.
کورتەیەک لەژیانەکەی
قازى محه‌ممه‌د کوڕى قازى عه‌لیە، لە بنەماڵەیەکی بەناوبانگ بون لەشارى مه‌هاباد، قازى عه‌لى باوکی، له ساڵی (1930)دا له‌شاری مه‌هاباد رێکخراوێکى کوردى به ناوى بزوتنه‌وه‌ى (محه‌مه‌د) پێکهێنا.
ناوبراو له‌گه‌ڵ جوڵانه‌وه‌ى (شێخ محه‌مه‌د خیابانى) له ته‌ورێز په‌یوه‌ندى هه‌بو، تا ساڵى (1934)یش که کۆچی دوایى کرد له‌سه‌ر ئه‌و کاره به‌رده‌وام بوه .
قازى عه‌لی، دو کوڕى هه‌بوه، یه‌کیان ئه‌بوالقاسم قازى ناسراو بە (سه‌درى قازی) بوه که دو خول له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه کراوه‌ته نوێنه‌رى په‌رله‌مان و جێی بڕوا و کاریگه‌رى تایبه‌تى هه‌بوه. دواى ته‌واوبونى کارى په‌رله‌مان له‌سه‌ر راسپارده‌ى باوکی، بۆ راپه‌ڕاندنى کاره سیاسییه‌کان و یاریدانى خه‌ڵک له تاران مابوەوە.
قازى محه‌ممه‌دیش که ساڵى (1900) له‌دایکبوه. ناوبراو له منداڵى و لاوى دا زۆر خولیاى زانست و فێربونى زمانه بیانیه‌کان بوه و جگه له عه‌ره‌بى و فارسی، شارەزایی لەزمانەکانى فه‌ره‌نسى و ئینگلیزى و تا راده‌یه‌ک روسى هەبوە.
دواى کۆچی دوایى باوکی، بو به دادوه‌ر (قازی)ى شار. له‌به‌ر ئاره‌زوى خۆى بۆ کارى فه‌رهه‌نگى و بره‌ودان به ئاستی زانیاری و تێگه‌یشتنی خه‌ڵک، له ساڵه‌کانى پێش (1941) و دواى ئه‌وه‌ش به‌رپرسیارێتى فه‌رمانگه‌ی فه‌رهه‌نگ و ئه‌وقافى شارى مه‌هابادى له ئه‌ستۆ گرتوه‌و خزمه‌تى به‌رچاوى فه‌رهه‌نگى کردوه و له‌کاتى به‌رپرسیارێتی ئه‌ودا، یه‌که‌م قوتابخانه‌ى کچان له‌مه‌هاباد کراوه‌ته‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه له‌گه‌ڵ زۆرێک له خوێندکاران، رۆشنبیران و مامۆستایان په‌یوه‌ندى نزیکى هەبوه .
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی نائارامی و نا ئاسایشی ده‌وڵه‌تى ناوه‌ندی تاران، واته له ساڵانی (1941) تا (1945) که تێیدا کۆمارى کوردستان دامه‌زراوه، رۆڵێکی گرنگ و به‌رچاوی هه‌بوه له به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و به‌تایبه‌تیش له چاره‌سه‌رکردنی کێشه عه‌شایرییه‌کاندا. زۆر له گرفته‌کانى کارى رۆژانه‌ى خه‌ڵک له‌دیوانى ئه‌ودا که مه‌حکه‌مه‌یان پێ ده‌وت، چاره‌سه‌ر ده‌کرا .
قازى محه‌ممه‌د پەیوەندی پتەوی لەگەڵ (کۆمه‌ڵه‌ى ژیانه‌وه‌ى کورد) (ژ.ک) هه‌بوه. زۆرێک له‌دامه‌زرێنه‌رانى (ژ.ک) راوێژیان له‌گه‌ڵ کردوه، له‌هه‌مانکاتدا خه‌باتگه‌رێکى نیشتمانپه‌روه‌ر بوەو وه‌ک له وه‌سیه‌ته‌که‌یدا هاتوە، برایه‌تى و یه‌کگرتویى کوردى پێ گه‌وره‌ترین هۆى سه‌رکه‌وتن بو. هه‌ربۆیه له‌زۆربه‌ى وتاره‌کانى که له رۆژنامه‌ى کوردستان، ئه‌وکات چاپکراون له‌سه‌ر بابه‌تى یه‌کیه‌تى و برایه‌تى دواوه و بە مه‌رجى سه‌رکه‌وتن و کۆڵه‌که‌ى راگرتنى کۆمار و هۆى سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر دوژمنانی‌دا زانیوه .
به‌ر له دامه‌زراندنی کۆمار، ناوبەناو له رۆژنامه‌ى کوردستاندا به ناوى پێشه‌وا باسى لێوە ده‌کرا، له دواى دامه‌زراندنی کۆماریش به شێوه‌ى فه‌رمى نازناوى پێشه‌واى پێبه‌خشرا.
قازى محه‌ممه‌د که بو به ئه‌ندامى کۆمه‌ڵه‌ى (ژ.ک) و ناوى نهێنى بینایى بۆ دانرا، هیوایه‌کى زیاترى بۆ به‌رپرسان و خه‌ڵک پێکهێنا. له‌ئاکامى تێگه‌یشتنى به وه‌خت و ئازایه‌تى سیاسى ئه‌و و به قه‌ناعه‌ت گه‌یشتنى به‌رپرسانى کۆمه‌ڵه‌دا بو که (ژ.ک) بو به حیزبى دیموکراتى کوردستان و بەردەوام بو لە تێکۆشان و خه‌باتى سیاسی.
له یه‌که‌م کۆنگره‌دا، له (22)ی کانونی دوه‌می (1946) واتا (2ی رێبه‌ندانى 1324ى هه‌تاوی) به به‌شداریى نوێنه‌رانى پارچه‌کانى دیکه‌ى کوردستان و مه‌لا مسته‌فا بارزانى و سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و نوێنه‌رانى زۆربه‌ی چین و توێژه‌کانى کوردستان پێکهاتنى یه‌که‌م کۆمارى کوردستان راگه‌یەندرا .
له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئێران به تاوانی سه‌رهه‌ڵدان و پارچه‌کردنی وڵات و چه‌ند تۆمه‌تێکی تر قازی محه‌مه‌دیان تاوانبار کردبو، رۆژی (6)ى رێبه‌ندانى هه‌مان ساڵ (1325 هه‌تاوی- 1947 زایینی) لیژنه‌یه‌کى تایبه‌ت که له تارانه‌وه به سه‌رۆکایه‌تى سه‌رهه‌نگ (غوڵام حسێن عه‌زیمى) ده‌گه‌نه مه‌هاباد و دادگا رێده‌خه‌ن. پرسیاره‌کانى دادگا رون نه‌بون. له‌لایه‌ن قازیه‌کانه‌وه (قازى محه‌ممه‌د، سه‌در قازی، سه‌یف قازی) هه‌مو تاوانه‌کان رەتکرایه‌وه و داواى به‌ڵگه‌یان ده‌کرد.
دواجار دادگاکه‌ی ئێران بڕیاری سێداره‌ی به‌سه‌ر هه‌رسێکیاندا سه‌پاند. قازییه‌کان بۆ ماوه‌ى سێ مانگ دوای ئه‌و دادگاییکردنه له به‌ندیخانه به‌ندکران و تا دادگاى پێداچونه‌وه به‌ڕێوه‌چو، که ئه‌مه‌ش هیچ شتێکی له‌و بڕیاره نه‌ده‌گۆڕی و ته‌نیا بۆ درێژه‌دان بو به وه‌ختی له سێداره‌دانیان.
پێشه‌وا و هاوڕێیانى ئه‌وه‌نده‌ى له ماوه‌ى یازده مانگى کۆمار‌دا هه‌وڵیاندا، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش له دادگا بو، له خۆبردویى و ئازایه‌تییان له خۆیان نیشان داوه. له‌گه‌ڵ هه‌مو ئازارى ده‌رونى و ئه‌و ژیانه تاڵه‌ى که له به‌ندیخانه‌ى پادگانى مه‌هاباددا بۆیان پێکهاتبو، نه ته‌نیا بڕوایان به ئامانجه‌کانیان، لاواز نه‌بو، به‌ڵکو زۆر به وره‌تر ببون .
بەپێی ئەوەی لە (ویکیپیدیا) بڵاوکراوەتەوە، له چاوپێکه‌وتنێکى نهێنیدا له‌گه‌ڵ یه‌ک دو کەسی جێى باوه‌ڕى خۆیان وتویانه "ئێمه‌یان فریودا، با نه‌ته‌وه‌ى کورد فریو نه‌خوا و خه‌باتى خۆى بۆ رزگارى و سه‌ربه‌ستى درێژه بدات و چه‌ک دانه‌نێت".
هەروەک ئازایه‌تییان له دادگاکاندا به راده‌یه‌ک بوه ئه‌فسه‌ره‌کان سه‌ریان سوڕماوه.
له‌به‌ڵگه و رۆژنامه‌کانى یه‌کیه‌تى سۆڤیه‌ت زۆر شت له‌م بابه‌تانه نوسراون. له‌زمانی ئه‌فسه‌ره ئێرانییەکانه‌وه ده‌گێڕنه‌وه که قازى له‌جوابى ئه‌وه‌ى کۆمارى مه‌هاباد ده‌ستنیشانى سۆڤیه‌ت بوه وتویەتی "ئه‌و روداوانه له ئاکامى ئه‌وه‌ى دابون که ئێوه خۆتان قانونى بنه‌ڕه‌تیتان له ژێر پێ ناوه. ئێستاش من ته‌نیا خۆم دامه‌زرێنه‌رى دیموکراسیه‌ت له کوردستانم و هیچ هێزێکى بێگانه منى هان نه‌داوه. بێبه‌شى کورد منى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌و کارانه هان داوه".
کاتێکیش سه‌رۆکى دادگا به خه‌یانه‌ت تاوانباریان ده‌کات له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت "ئێره ماڵى منه، خاکى کوردستان خاکى باب و باپیر و ئه‌جدادى منه چۆن ده‌توانم ده‌ستى لێ هه‌ڵگرم".
ئەو تاوانانەی روبەڕوی قازی کرانەوە:
-گۆڕین و دەستکاریکردنی نەخشەی وڵاتی ئێران.
-راگەیاندنی سەربەخۆیی و داگیرکردنی بەشێک لە خاکی ئێران بە ناوی کوردستان.
-بازرگانی کردنی نەوت لەگەڵ سۆڤیەت بە بێ ئاگاداری و رەزامەندی دەوڵەتی ناوەندی.
-ساز کردنی نەخشەی کوردستانی گەورە بە لکاندنی کوردستانی ئێران، عێراق، تورکیا و سوریا.
-دانانی ئاڵای جیاواز بۆ کوردستان بە نیشانی چەکوچ و داس بە شێوەی ئاڵای سۆڤیەت
- لێدانی سکەی پوڵ بۆ کۆردستان بە وێنەی روپیەی روسی.
دادگایى یه‌که‌م له 19ى مانگى حوزه‌یران ده‌ستى پێ‌کرد و چه‌ند رۆژى خایاند و حوکمى سێداره‌ی قازییه‌کانى دا. دادگایى دوه‌م له (28)ى مارسى (1947) (واته 7ى خاکه‌لێوه) ده‌ستى پێکردو رۆژى (30)ى ئادار کۆتایى پێهات.