2015/07/23

بۆچی ئێمە گۆڕانین ؟؟

بۆچی ئێمە گۆڕانین ؟؟

 ئەو پرسیارەی هەموو گۆرانخوازێکی کردووە بە گۆران بەبێ چاوەروانی پاداشتی مادەی ماوەی شەش سالە بە کیفانی خۆی شەو و رۆژی خستۆتە سەریەک کار بۆ سەرکەوتینی گۆران دەکات و ئەو پرسارەی کەهیشە لێمان دەکرێت بۆ چی گۆرانی ؟ 
بۆیە من گشت هارێکانم گۆرانین چونکە گۆڕان مەودای ئەو جیاوازییە فراوانەیە لەڕوی دنیابینی و پەیام و شیوازی سیاسەت و هەیکەلی حیزبی لەنێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی و بارتی دا هەیە، بەجۆرێکە کە بزوتنەوەی گۆڕان لەڕوی داکۆکیکردن لە شەقام و دەنگی ناڕەزای، داکۆکیکردن لە بیروڕای جیاواز و ئازادی رادەربڕین، دنیابینی بۆ گوتاری نەتەوەیی بەدەر لە دروشمی بریقەداری نەتەوەیی، شیوازی کاری حیزبی و شۆڕبونەوەی دەسەڵات و رێگەگرتن لە دروستبونی کاستی جیاواز، دەیسەلمێنێت، بزوتنەوەی گۆڕان لە ماوەیەکی کەمی تەمەنی سیاسیدا، مۆدێلێکی نوێی لەکاری سیاسی هێنایە کوردستان، مۆدێلێک کە بێ پێشینە بوە لە کوردستاندا و ئێستا هەندێک حیزبی تر هەوڵدەدەن کاری لەسەر بکەن، مۆدێلێک کە تاک و شەقامی کوردی پەسەندی دەکات و ساڵانێکە بیر لە هاتنەکایەی هێزێکی لەوجۆرە دەکەنەوە، مۆدێلێک کە تێیدا حیزب هاوڵاتیانی هەرێمەکەوەی وەک ئامراز بەکارناهێنێت بۆ گەشتن بە ئامانجە تەسکەکانی حیزبایەتی، بەڵکو حیزبەکەی کردوە بە ئامرازێک بۆ هێنانەکایەی ژیانێکی شایستەتر، کە شایەنی تاکەکانی کۆمەڵگاکەی بێت
بۆیە ماندوونابین
پیرۆزبێت یادی شەش سالەی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆران