2020/05/27

بەشێک لە گفتوگۆی ئێمە لە بەرنامەی راڤەی رۆژی کەنالی ستێرک تیڤی



بەشێک لە گفتوگۆی ئێمە لە بەرنامەی راڤەی رۆژی کەنالی ستێرک تیڤی

ئەمڕۆ بە پێی ئەو ئاگادارییەی کە لە دەزگای راگەیاندنەکان بڵاوکرایەوە، راگەیەندرا کە پرۆگۆڕان هەڵوەشایەوە

ئەمڕۆ بە پێی ئەو ئاگادارییەی کە لە دەزگای راگەیاندنەکان بڵاوکرایەوە، راگەیەندرا کە پرۆگۆڕان هەڵوەشایەوە
سەرەتا دەبێت بڵێم، کە کاتی خۆی وەکو گۆڕانخواز و چالاکەوانێکی بزووتنەوەی گۆڕان کارم کردووە و خۆم ناساندووە، دوای ئەوەش کە بزووتنەوەی گۆڕان رێڕەوی سیاسیی خۆی گۆڕی، من و سەدان کەسی تر وازمان لە بزووتنەوەی گۆڕان هێنا، دوای ئەوە منیش لەگەڵ کۆمەڵێک لە برادەران و دۆستانی پێشووی گۆڕان لەناو پرۆگۆڕاندا
کۆبووینەوە و هەوڵمان دا خۆمان رێکبخەن، بۆیە پشتگیرریم لێکرد و دەتوانم بڵێم، کە بەهۆی ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ برادەر و دۆستی ناو گۆڕان هەمبوو، لەگەل کۆمەلێک هاورێی هێژا منیش خۆم بەر تەوژمی ئەو چالاکییە کەوتم، هەرچەند من بڕیاریی خۆم و رێڕەوی بیر و سیاسی خۆم دیارییکردبوو، کە ئامانجەکانی ناو پرۆگۆڕانم بینی زوو لێی هاتینە دەرێ، چونکە بۆم دەرکەوت ئامانجی پرۆگۆران تەنیا چاکسازی بوو لەناو گۆران، کە سەرانی گۆران هیچ وەڵامێکی پرۆگۆڕانیان نەدایەوە و فەرامۆشیشیان کرد، لەمەشەوە زۆربەی هەڤاڵان لەوە گەیشتن و ووتمان کاتی هاتووە پرۆگۆران هەڵبوەشێتەوە بۆیە ئێمە هەم لەگۆراندا نەماین هەمیش پرۆگۆران.
لێرەوە من وەکو رەنجدەر گڕاوی لەم روونکردنەوەیەدا رایدەگەیەنم، کەوا ئەم بزوونەوەیەی ئیستا لە دوای پڕۆگۆڕان دروست بووە، بە ناوی رەوتی ئایندەی نیشتیمان (رەوا) هێشتا بڕیاری هیچ کارێکم نەداوە، ئەوەی من بۆ ئەمڕۆ بڕوام پێیەتی، دروستتبونی بزووتنەوەیەکی سیاسیی رادیکاڵە، تاکە ئەڵتەرناتیڤێک بێت لە بری دز یی و فاسادیی و خیانەت، نەک چاکسازیی و وەرگرتنی پلە و پۆستی سیاسیی لەناو وەزارەت و پەرلەمان.
هەر هێزێکی سیاسی یا رەوتێک دروستببێت پێویستی بە کۆمەلێک پێشەکی و پاشەکی هەیە بەهیوام ئەم خالانەی خوارەوە پێشەکێک بێت بۆ رەوتی ئایندەی نیشتیمان تا من و سەدانی وەکو من خۆیتیادا ببێنتەوە.
ەمڕۆ بە پێی ئەو ئاگادارییەی کە لە دەزگای راگەیاندنەکان بڵاوکرایەوە، راگەیەندرا کە پرۆگۆڕان هەڵوەشایەوە، کە بەلای منەوە دەبوو ئەمە زووتر هەڵبوەشایەتەوە،
١- پێویستە رەوتی ئایندەی نیشتیمان بیر لە چاکسازی نەکاتەوە بەلکو بیر لە روخانی دەسەلاتی پارتی و یەکێتی و کلکەکانی بکاتەوە.
٢_ بەرلەوەی یەکەمین کۆبوونەوەی راگەیاندنی ئایندەی نیشتیمان بکرێت پێوستە قسە یەک بە یەک لەگەل کەسایتیە رەخنەگرەکان و گروپەکانی دژی بە دەسەلات لە ناوەخۆ و دەرەوە بکرێت کە هەولی ناساندی هەموویان بەیەکەوە دەدەین. بەر لەراگەیاندنی ئایندەی نیشتیمان پێویستە ئەمە بکرێت.
٣_ دەزگاێکی راگەیاندنی تایبەت بەم رەوتە دروستبکرێت وەکو کەنالی دەربرینی بیروراکانی ئەم رەوتە.
٤_ بارو دۆخی ناوچەیەی ناوچەکان لەبەر چاوبکرێت یەکسانی لە ئەرک و کاری ئەم ناوچانە لە بەرێوەبردن و کارکردن هەبێت.
٥_ ئاسۆیی لە پەیکەری رێکخراوەی کارکردن هەبێت و لا مەرکەزیەتی کارکردن بۆ ناوچەکان هەبێت بەلەبەر چاوگرتنی پەیرەو و پرۆگرام.
٦_ لەهەمووی گرینگتر بۆ بەرگریکردن لە ئەندامەکانی دەبێت دەستێکی پۆلاینی هەبێت ئەم رەوتە.
ئەمانە وەکو پێشنیار ئەگەر ئەمانە نەکەن دلنیام سەرکەوتوو نابن بە پێچەوانەشەوە دەبێتە هیوا بۆ دووبارە تەکان دان دژ بە دەسەلاتی گەندەل و فاسدی کوردستان
سوپاس بۆ کوردستانپۆستی ئەزیز ئەم بابەتەی ئێمەیان بلاوکردۆتەوە
https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=87824
رەنجدەر گڕاوی

خەلکی ئێمە بە وەفایە لەبەرامبەر مرۆڤە جوان و کۆلنەدەرەکانی.

خەلکی ئێمە بە وەفایە لەبەرامبەر مرۆڤە جوان و کۆلنەدەرەکانی.
ژیان مانای چی هەیە ئەگەر ئەوا بە شکۆوە کۆچی دوایی نەکەیت.
رۆحی مستەفای حسن گەورە شادبێت .
سوپاس بۆ وەفای خەلکی سلێمانی بەرامبەر بە تێکۆشەرەکانی.
کە کاک مستەفا ٤٥ سالی تەمەنی بەخشی بە خەلکی ئازادیخواز و ئازادی مرۆڤەکان لە کۆمەلگاکەی بۆ چرکەێکش لە بەرەی خەلک دوورنەکەوتەوە تا کۆچی دوایی
رۆحت شاد هاورێی هێژا تا مەنزلگای ئەبەدی و دیدارت مالئاوا

ئەو رێگایەی پێیدا دەڕۆم دەبێت بە چاوی خۆم بیبینم

ئەو رێگایەی پێیدا دەڕۆم دەبێت بە چاوی خۆم بیبینم
چەند سەرنجێکی گرنگ بۆ روونکردنەوەکەی پێشووم
دوا بەدوای ئەو روونکردنەوەیە کە دوێنێ هەڵویستی خۆم لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پڕۆگۆڕان و راگەیاندةی رەوتی ئایندەی نیشتیمان ئاشکرا کرد، کە لە گەڵیدا وێنەی کۆبوونەوەیەکی کۆنی ساڵی ٢٠١٨یان دانابوو ، لەکاتێکدا ئێمە ئاگادار نەکراوینەتەوە، بۆیە هەڵوێستی خۆم سەبارەت بە بەکارهێنانی ئەو وێنەیە دەربڕی، ئەمەش بووە مایەی پرسیاری هەندێک لە برادەر و دۆستان، داوایان لێکردم زیاتر قسەی لەسەر بکەم.
لە بەیانامەکەیاندا هاتووە، کە ئایندەی نیشتیمان بەو شێوەیە بیرکردنەوە و سیاسەتی خۆیان لەگەڵ دەسەڵات و رەوشی ئیستای باشووردا دیاریی دەکەن، دەڵێن (ئێمە بڕوامان بەکاری دەستەجەمعیی جەماوەرە، دوور لە توند و تیژی. گوایە کورد زۆر بە دەست ئەم چەمکانەوە قوربانی داوە).
قسەی من لەسەر ئەو بیروبۆچوونە و وەڵامدانەوەی پرسیاری کۆمەلێک لە هاوڕێ و خەمخۆرانی گەلەکەمان بە پێویستم زانی وەکو پاشکۆی روونکردنەوەکەی پێشووم ئەم چەند سەرنجەی بۆ زیاد بکەم:
ئایندەی نیشتیمان، کە مەبەستیان لە پاشەڕۆژی کوردستانە، دەبێت منیش بڵێم:
- هەرێمی کوردستان و چارەنووسی ئەو خەڵکە 30 ساڵە کەوتوتە دەست پارتیی و یەکێتیی، بینیمان چ جۆرە سیاسەتێکیان بۆ سیستەمی ئیداریی بەکار داهێنا و چۆن هاوڵاتی و ئەم نیستیمانەیان بەڕیوە برد. هەر لە ژێر سایەی ئەمانە، دزیی و فەسادی زیادی کرد، پەیوەندییە بەهێزەکانی کۆمەڵگایان بەم ئاقارەدا برد، وایان کرد متمانە و خۆشەویستی ناو خێزان و تاکەکانی کۆمەگا نەمێنێت، هەموو کەسێکیان کرد بە دوژمن و ناحەزی یەکتر، پەیوەندییەکانی ناو خێزانیشیان لە سەر بنەمای بەرژەوەندی و پارە و پۆست و دەسەڵات گرێ دا! برایان کرد بە دوژمنی برا، خوشک و برایان کوڕ و منداڵیان لە خیزان جیاکردەوە و سەرگەردانیان کردن. دایک و باوکیان کرد بە نامۆ و ناحەزی یەکتر، دوو برا ئەگەر یەکێکیان پێچەوانەی ئەوتر بیر بکاتەوە، پەیوەندیی و قسەیان لەگەڵ یەکتر دادەبڕن، هەموو ئەمانە ترازانی شیرازەی هەموو شتێکە تێکیان داو تێکشکاند. ئەمە سەرەتا بوو بۆ ئەوەی رەوشت بار بکات و بەجێمان بهێڵێت، خیانەت و سیخوڕی، دزیی و فەسادی زیادی کرد، لەشفرۆشی هەروەکو سیخووری بوو بە پیشە، رەوشتی جوان بوو بە یادگاری رابردوو، ئیستا هەموو کەسێک ئاوات دەخوازێت ئەو جوانییەی رابردوومان بۆ بگەڕێتەوە، تا لە رابردوودا خۆمان بدۆزینەوە، نەک لە داهاتوودا فاسید و بەدڕەوشتر بین! تا بە یادکردنەوەکانی کەمێک حەیا و شەرفمان بۆ بگەڕێتەوە. جاران کورد دژی حکومەتی عێراقی بوو، شەرم بوو، کەسێک هەستی عێراقییبوونی هەبێت، ئەمڕۆ ئەمانە وایان کرد، عێراقمان وەکو وڵاتی خۆمان خۆش بوێت و شانازی بە داگیرکارییەوە بکەین. هەست بە نامۆیی خۆمان بکەین لەناو ماڵ و نیشتیمانی خۆمان، ئەو پارجە نیشتیمانەی، ئەمڕۆ ئێران و تورکیاش هاتوونەتە ناویەوە ، خەبات و تێکۆشانیان بۆ زەحمەتتر کردووین.
دەستەجەمعی کە ئەم بەڕێزانە ناوی دەهێنن، دوورە لە رادیکالبوون، بۆ پاکسازیی و راماڵین، ئەمانیش ئەو پەیامەیان پێیە، کە دەیانەوێت پارتیی و یەکێتی هەر بە ئاغایی و بە کەڵەگایی بمێننەوە و دەستیان لێ پان بکەینەوە، چاوەڕوانی سیاسەت و بەڕیوەبردنی ئەوان بکەین، چاوی خۆمان رێگا نەبینیت کە بەرەو کوێمان دەبەن، ئەو رێگایە نەبینین و مافی ئەوەمان نەبێت قسەی لەسەر بکەین بزانین بەرەو کوێمان دەبەن! دەبێت ئێمەش دوای سیاسەت و کلکایەتی ئەوان بکەوین.
دەستەجەمعی مانای وایە، وەکو هەموو حیزبەکانی تر ئێمەش چاوەڕێی مەرحەمەت و مەرجەعیەتی ئەوان بین، دەست لەوان پانبکەینەوە.
دەستەجەمعی کە ناوی دەهێنن، واتا ئەو پاروەی بۆ دەمتی دەبەیت ئەبێت ئەو پێتی بدات بۆ دەمی خۆتی بەریت! دەستەجەمعی واتا بوونە پاشکۆی خیانەت و دزیی و ناپاکی! ئەوان دژی رادیکالیبوونن، چونکە رێک و رەوان، راست و دروست لەگەڵ مانەوەی ئەواندان! کورد قوربانی نەداوە بۆ ئەوەی ئەوان لە بەری خەباتی خوێنی خەڵکی بخۆن و خەڵکیش برسیی و زەلیل بێت بە دەستیانەوە.
ئەگەر دەستەجەمعی هەبێت دەبێت نیشتیمانەکەمان وا لێبکەین، لە خیانەت و لە فەسادی خاوینی بکەینەوە. یەکسەر دروشمی پاکسازیی هەڵبگرین نەک چاکسازیی بۆ مانەوەی ئەوان بپاڕێینەوە خۆیان چاک بکەن، نەک خۆیان لابدەن! بەڵام ئایا ئەمە بە بێ توندو تیژی دەکرێت؟
( توندوتیژی واتای چییە!؟)
بۆ جاران ئەوان توندوتیژ بوون و چەکیان هەڵدەگرت دژی بەعس و حکومەتی عێراقبەکاریان دەهێنا؟ ئەگەر ئەوان بڕوایان پێی نییە! ئەی بۆ ئەمڕۆ توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانیش دەکەن!؟
ئەی کوشتن و تیرورکردن و زیندانیی و لێدان، توندوتیژی نییە؟
نەبوونی ئازادیی توندوتیژی نییە!؟
جیاوازیی پارتیی و یەکێتی لەگەڵ بەعسدا چییە، ئایا ئەمانە زیاتریان لە بەعس بە کورد نەکردووە؟
رادیکالبوون توندوتیژیی نییە، بەڵکو موڕاڵ و راستگۆییە، خۆپەرستیی نییە، خەڵکدۆستییە کە بەرەو وەرگرتنەوەی مافەکانی خۆیان تێبکۆشن! شیوازیی پەروەردەکردنە لە تێگەیشتن لە جوانیی کردار و گوفتار.. تێگەیشتن و خوێندنەوەی مێژووی خیانەت و رەفتاری ئەوانە!
رادیکاڵبوون وشیاریی جەماوەرییە، کە لە سەر بنەمای یاسا و دادپەروەری و یەکسانی سزای تاوانباران بدات و سازشیان لەگەڵدا نەکات!
لە روانگەی ئێمەوە دەبێت خاوەن روئیای رێک و رەوان بین، نیشتیمان و خاکی خۆمان خۆش بوویت، نەهێڵین دوژمن پێ بخاتە خاکمانەوە!
رادیکاڵبوون بەبێ پێچ و پەنا خۆمان یەکلابکەینەوە، قسەو کردارمان هاوتەریبی یەکتر بن! من دەپرسم ئایا تۆ دەتەوێت چاکسازی بکەیت یان پاکسازیی؟
چاکسازی لە دیدی ئێمەوە لەگەڵ دزیی و گەندەڵیی و پیسخۆریی و خائیندایە، لای ئێمە رەفزە و رێگاپێدراو نییە. ئێمە بڕوامان بەوە نییە هاریکاری ئەو دەسەڵاتە بکەین کە سیستەمێکی ئیداریی داناوە بۆ گەوجاندن و بە کۆیلەکردن، یان پارە هەڵڕشتن بۆ بەکرێکگیراو، بۆ دەمبەستنی ئۆپۆزیسین بە ناوی پۆست و پلە و خەڵاتکردن!
گۆڕان واتا گۆرین، گۆڕین واتا پاکسازیی، پاکسازی واتا لابردن و دوورخستنەوە، بە تێگەیشتن لەم هەموو چەمکانە هەر میتودێک گونجاو بێت دەبێت بۆ گەیشتن بەو ئامانجە بەکار بهێنرێت و کاری لەسەر بکرێت، ئەگەر دەسەڵاتیش لەگەڵ توندوتیژییدا نییە با بە هێمنی وازبهێنێت و بڕۆن و دوور بکەونەوە، ئێخەی ئەو خەڵک و خاکە بەربدەن! ئێمە بڕوامان بە ئەلتەرناتیڤێکی تۆکمە و هێزی گەل هەیە، هێزی گەڵ دەبێتە دەستەجەمعی، نەک ئەڵتەرناتیڤێکی مل هوڕی سازشکەری سەرشۆڕ، ئەو ئەڵتەرناتیڤەش دژی دەسەڵات بێت، چونکە لەوە زیاتر هیچ ئەڵتەرناتیڤێکی تر بۆ دیالۆگ و گفتوگۆ و قسەکردن. چارەسەر نییە!
ئەوانەیش کە حەزیان لە گفتوگۆ و دانیشتنە لەگەڵ پارتی و یەکێتی، ئەوە بە بێ شک حەزیان لە پۆست و کورسیی و دۆلارە، کە لای پارتیی و یەکێتیی دەستیان دەکەوێت!
بۆ ئەوەی بابەتەکە زۆر درێژ نەبێتەوە ئەگەر پێویستی کرد بەشێکی تری بۆ تەرخان دەکەم، بەروونی باس لەو هێزە دەکەم، کە دەبێت دروست بکرێت، باس لەوە دەکەم، لە کوێوە دەست پێبکەین! چۆن هەڵبستینەوە، هەروەها هێزی پۆلاین بۆ بەرگری لە ئەندامەکان مانای چییە!؟ ئەمەش چۆن دروست دەکرێت ؟ هەروەها لەگەڵ کۆمەڵێک پرسیاری تر وەڵامیان دەدەینەوە.
رەنجدەر گڕاوی
سوپاس بۆ کوردستانپۆستی ئەزیز ئەم بابەتەی ئێمەی بلاوکردۆتەوە

دەیانەوێت بۆ جەژن لەزیندان بم

دەیانەوێت بۆ جەژن لەزیندان بم
ئەم حكومەتە لەكاتێكدا ئیفلاسی سیاسی و ئابوری كردووە، خەریكی دادگای كردنی منە، ئەزیزان ئەمڕۆ تیمی پارێزەران پێیان ڕاگەیاندم ،كەرۆژی یەك شەممە لەبەردەم دادگا ئامادەبم لەسەر سكاڵایەكی (مەتین بارزانی) برازای نێچیرڤان بارزانی ،كەساڵی رابردوو لەسەر هەمان سكاڵا ماوەی پێنج رۆژ دەستگیركرام ،هەربەپێی زانیاریەكان دایان ناوە لەشانۆگەریەكی دادگادا دوو ساڵ زیندانیم بۆببڕنەوە،ئەوەی سەیرە نوسیویانە هێمن مامەند پیشە (رۆژنامەنوس) بەڵام لەولاوە بەماددەی ترو بەیاسایی تر دادگایم دەكەن، سەیرە ئەزیزان لەكاتێكدا ماوەی دوو مانگە لەدام و دەزگاكان پشووە و دۆسیەیەكی زۆر كەڵەكە بووەو دۆسیە هەیە مانگی هەشت و نۆ دایان ناوە بۆدادگای كردن،بەڵام دۆسیەی منیان بەم شێوەیە پێش خستووە بۆئەوەی بەر لەجەژن بمخەنە زیندان ،لەكاتێكدا هەمووی پانزە رۆژە من لەزیندان ئازادكراوم و حەفت دۆسیەی ترم لەسەرە.
هێمن مامەند
14-5-2020

بۆ ئەوەی تێبگەی ٦ ملیار یۆرۆ چی پێدەکرێت

بۆ ئەوەی تێبگەی ٦ ملیار یۆرۆ چی پێدەکرێت
-مووچەی ١٢ مانگی هەموو مووچەخۆرانی کوردستان کەمترە لە ٦ ملیار یۆڕۆ.
-شەقامی ١٢٠ مەتری شاری هەولێر ٣٧٠ ملیۆن یۆرۆی تێچووە( واتا بە ٦ملیار یۆرۆ ١٦ شەقامی هاوشێوە دروستدەکرێت)
-بورجی خەلیفە لە دوبەی (کە بەرزترین باڵەخانەیە لە جیهاندا) کەمتر لە ١ ملیار یۆرۆی تێچووە(واتا بەو ٦ملیار یۆرۆیە دەتوانرێت ٦ یان زیاتر لە بوورجی هاووشێوە درووستبکرێت)
ئەو بەڵگەنامەیە باس لە بردنەدەرەوەی ٦ ملیار یۆرۆ لە هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دەرەوە.
ئینجا خەلکمان هەیە هێشتا بەرگری لەم دز و جەردانەی کوردایەتی دەکان.
کاکە ئیدی شۆرشە پالدەن

2020/03/16

چیرۆکێک بۆ سیاسیە دەستەمۆکەی دراوسێمان پێشکەشە بە (ئومێد خۆشناو)

چیرۆکێک بۆ سیاسیە دەستەمۆکەی دراوسێمان 
پێشکەشە بە (ئومێد خۆشناو)
کابرایەک تەکسیەکی دەبێت کە  نانی ڕۆژانەی لەسەر ئەو تەکسیە دەبێت. 
هەر بەو هۆیەوە سەگێکی گەورە دەکڕێت بۆپاسەوانی لە سەیارەکەی. 
بەڵام پاش چەند ڕۆژێک دەبینێت سەیارەکەی دزراوەو سەگەکەش لەشوێنی سەیارەکە خەوتوە
پۆلیس دێت بۆ گەڕان بەدوای دزەکەدا.
 لەخاوەن تەکسیەکە دەپرسێت ؟
+ ئەوسەگە هی تۆیە ؟
-  ئەوش دەڵێت بەڵێ.
+ لەبچوکیەوە سەگەکە خۆت بەخێوت کردوە ؟
- نەخێر بەگەورەیی کڕیم.
+ پۆلیس بۆی دەرکەوت خاوەنی پێشووی سەگەکە تەکسیەکەی دزیوە سەگەکەش نەلێی وەڕیوە و نە پەلاماری داوە قەپی لێبگرێت .
وەک چۆن سیاسیەکانمان  نۆکەرو ئەڵقەلەگوێی سەرووی خۆیانن   ، 
ئاوهاش سەگەکە دەستەمۆو گوێڕایەڵی خاوەنەکەی بوە کە پەروەردەی کردوە !!!!
بۆیە کاک ئومێدیش دەستەمۆ و حەلقە لەگوێی سەرووی خۆیەتی بەهەمان شێوەی سەرۆکەکەی باری دەروونی رووخاوە وەکو لە وەلامەکەی دا دیارە بۆیە بەسەیرکردنی باری دەروونی خۆی لە ئێمە دەروانێت!
¶ چیرۆکی (کوڕە سێو لە باخەڵەت بیستووە؟).
ئەوا رێک تۆیت. 
هەرچەندە برواناکەم لەمانای چیرۆکەکە گەیشتبیت ! چونکە کەپاستی عقلیەتی ئێوە دیاریکراوە وەک لە نوسینەکەدا دیارە بەلام  ئەوە بزانە ئێوە بۆ ئێمە لەقەلەم فرۆشەکانی رۆژنامەی هاوکاری بەعس دەچن ، ئێمەش وەکو پێشمەرگەکانی شاخ دەمرین بەلام ناوەستین تا کۆتایهێنانی ئێوە

2020/02/11

بەس خەڵکی ملپان دیفاع لەو ناعەدالەتییە دەکات.

بەس خەڵکی ملپان دیفاع لەو ناعەدالەتییە دەکات.
رۆژانە نزیکی نیو ملیون بەرمیل نەوت دەردەهێنێ کەچی پێی غەدرە ساڵانە بەرمیلێک نەوت بداتە هەر خێزانێک، عەیب و شوورییە لە ساڵی ٢٠٢٠ موختاری گەرەک بتڵی غاز دابەش بکات.
بەس لەوە کارەساتر خەڵکی ملپان دیفاع لەو ناعەدالەتییە دەکات. 

#Ranjdar_Grawy

زەمەن» بۆ خۆی یەکێکە لە دەرهاویشتەکانی تەوریسی سیاسیی لە بزووتنەوەی گۆڕاندا

«زەمەن» بۆ خۆی یەکێکە لە دەرهاویشتەکانی تەوریسی سیاسیی لە بزووتنەوەی گۆڕاندا

میدیای «زەمەن» کە کۆمپانیای «وشە» خاوەنی ئیمتیازیەتی و سەپۆرتی ئەکات، راپۆرتێکی لەسەر پرسی «بە بنەماڵەیی کردنی سیاسەت لە  بزووتنەوەی گۆڕاندا» بڵاوکردووەتەوە، بەجۆرێك کە بە بەکارهێنانی چەندین زانیاریی و داتا لەسەر ئاستی جیهانیی و هەرێمایەتیی هەوڵی پینەپەڕۆی هەیمەنەی بێ چەند چۆنی کوڕانی #کاك_نەوشیروان ئەدەن بەسەر بزووتنەوەی گۆرانەوە!

بەخێرایی و تیرئاسا چەند سەرنجێك لەو بارەیەوە تۆمار ئەکەم:

یەك: داوەرییکردن یان تەنانەت هەڵسەنگاندنی ئەو بابەتە نابێت بدرێت بە کەسانێك کە بۆ خۆیان دیزاینەر و تیۆرسێنی پرۆسەی بەبنەماڵەییکردنی بزووتنەوەی گۆڕان بن، کەسانێك کە لەسایەی ئەو ڕەوشەدا سوودمەندی کەسیی بوون و وەزیفەیانە کە وەها شرۆڤەیەك بکەن و پاساو بۆ ڕادەست کردنی بزووتنەوەیەکی کاریگەر بە دوو منداڵ بهێننەوە!

دوو: ئەو نموونە بەرچاوانەی کە ماڵپەڕەکە لەسەر تەوریسی سیاسیی لە جیهان و ناوچەکەدا ڕیزیان کردووە، تەواون و نموونەگەلێکی ناشیرینن، بەڵام شەفاعەتی تەندروستیی و جوانیی بۆ هیچ تاپێکیتر لە بەخێزانییکردنی حیزب و دەسەڵات ناکەن، سەمپڵەکان ڕوونن بەڵام هەرگیز نابنە بەردەباز بۆ مەرامی هیچ کەسێك، ناتوانن وەك تاقانە شێواز بۆ بنەماڵەگەرایی بیخەنەڕوو.

سێ: بەداخەوە ئێستا لە کوردستاندا نەك حیزب بەڵکو زۆرینەی ڕەهای میدیاکانیش بەکەسیی و بنەماڵەیی کراون و ئەرکدار کراون بە سپی کردنەوەی ڕووی دزێوی خاوەنەکانیان، بۆیە هەوڵی دەربازکردنی گۆڕان لەم چوارچێوەیەدا بێهودە و مایەپوچە.

چوار: ئەوەی کە ئێوە بە وەڵامی یەکلاکەرەوەی ئەزانن و ئەپرسن؛کێ لە بنەماڵەی کاك نەوشیروان خاوەنی پۆستن لە گۆڕاندا جگە لە «مەحمود ڕەزا» کە ئەندامی خولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران بووە؟! 
ئەمە لوتکەی چەواشەکارییە، بەر لە هەر شتێك هیچ کەسێك بنەماڵەی بەڕێزی کاك نەوشیروانی نەهێناوەتە ناو پڕۆسەکەوە، هێنانە بەرباسی ئامۆزا و برا و کەسە نزیکەکانی ئەو زاتە ستەمی گەورەیە لێیان، ئامۆزاکانی هەرچەندە لێرەولەوێ سەرسەختانە بەرگریی لە کەلەپورە سیاسییەکەی کاك نەوشیروان و تەنانەت گۆڕانیش ئەکەن، بەڵام دیارە کە لەناو هیچ پرۆسەیەکی نامۆ و گوماناوییدا نین و لە دووڕیانێکی سەختدان، کە یان دانیشن بە دیار مەرگی لەسەرخۆی گۆڕانەوە و جارجارە ڕەخنەگرتنی«مەحمود ڕەزا» یان وەك «بەختیار مستەفا»و «جوامێر»ی کوڕی «کە برا و برازای کاك نەوشیروانن» بچنەوە بۆ ماڵی خۆیان و گۆڕان و هەموو شتێك جێبهێڵن بۆ «نما و چیا» و دەوروبەرە  موتەمەلیق و بەرژەوەندخوازەکانیان!

 ئەوەی کە ئەیەوێت گۆڕان لە هێزێکی سرکی دژە بنەماڵەوە دەستەمۆ بکات، کۆمەڵێك پۆستویست و ماستاوچی نزیك لە کوڕەکانن نەك کەسیتر، کە موڕاهەنە بە گۆڕان و خەونی سەدان هەزار دەنگدەرەوە ئەکەن، لەم نێوەندەدا هیچ گرنگ نیە بۆیان کە ژمارەی ئەندامانی بنەماڵەی کاك نەوشیروان چەندیان لەگەڵ ئەم پڕۆسەی دان!
هەروەك نەبوونی ناونیشان و پۆستی حیزبیی و حکومیی نما و چیا ئاماژەی نەبوونی هەژموونی ئەوان نیە بەسەر گۆڕانەوە. 

 مناڵەکانی بارزانیی و تاڵەبانیی ڕۆژگارێك لەناو پارتی و یەکێتییدا لەڕووی پۆستەوە هیچ کارە و لەڕووی هەژموونەوە هەمەکارە بوون.

پارتیی لەساڵی 1946 دادەمەزرێت و دوای کەمتر لە 10ساڵ مەسعود و ئیدریس ئامادەسازییان بۆ کرا بەبێ ئەوەی پۆستیان هەبێت، لە 1970 بەدواوە بەشێوەی ڕەمزیی پۆستیان وەرگرت ئەویش تەنیا لە پاراستن و بارەگای بارزانییدا، بەڵام خۆ دواتر بینیمان حەکایەتەکە بەکوێ گەیشت؟!

یەکێتیی لە 1975 دامەزرا و دوای چارەکە سەدەیەك زەمینە بۆ هاتنەپێشەوەی کوڕوکاڵەکانی تاڵەبانیی کرا، تا ئەم کۆنگرەیەش زۆربەیان بێ پۆست و بێ تایتڵ بوون و کەچی هەریەکەیان جەڵەبێك لە سەرکردایەتیی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی چاوەڕێی لوتف و کەرەمیان بوون؟!

پێنج: لە ئێستاماندا حیزبایەتی پێویستی ژیانیی بە سەرمایە«دارایی» هەیە، بۆ دابینکردنی شوێن و ئۆفیسی بەڕێوەبردن، بۆ موچەی ئەو ئەندامانەی کە یەکلاکراونەتەوە بۆ کاری ڕێکخراوەیی، بۆ دامەزراندنی میدیا و گەیاندنی پەیام و کارنامەکەی...تد.
هەموو ئەمانە پێویستیان بە سەرچاوەیەکی بازرگانیی دڵنیا هەیە کە گۆڕان هەیبوو، «چیا و نما» دەستیان بەسەردا گرت، ئێستا گۆڕان بە خۆی و دامودەزگایەوە میوانی گردەکەی ئەوانن، میدیا«بە هەموو لقەکانییەوە» موڵکی خۆیانە، خودی سەرچاوە داراییەکان موڵکی خۆیانە...تد، پێمان ناڵێن؛ حەکایەتی بوون و نەبوونی پۆست، پاساوی چی ئەدات؟!

شەش: «چیا» ڕۆڵی مەرجەع وازیی ئەکات، بەبوونی دیوەخانێك کە ڕۆژانە کۆمەڵێك لەم ڕاپۆرتنووسانە لەدەوریدا خزمەت ئەکەن و لە بۆنەکانیشدا لەلایەن سەرکردەی حیزبەکانیترەوە«بە مەبەست و بۆ تێوەگلانی زیاتری گۆڕان لە تەوریس» سەردانی ئەکرێت و بە بروسکەی پیرۆزبایی موخاتەبەی ئەکرێت!
تەنانەت زانای ئایینی و شێخانی تەریقەت بانگهێشت ئەکات بۆ بەربانگ کردنەوە و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی و جڤات و «گەنج»ـە زۆربڵێکانیش بە شەرم و ترسەوە لە حزوریدا بەشدارن و بێ بایەخانە لە دامێنی هۆڵەکەوە دانیشتوون!
بەڕاست ئەمانە پۆستیان بۆ چییە کاتێك خاوەن پۆستەکان چاویان لە دەست و گیرفان و قەڵەمی بڕیاری ئەمانە؟!

بە پێچەوانەوە گۆڕان بە ماوەیەکی کورت، چەندین فرسەخ حیزبەکانیتریان لەو بوارەدا جێهێشت.

بەسوپاسەوە لە کاک هادی حمەرشید وەرگیراوە

مستەفای ناوگریزی سەری دەرهێناوە

مستەفای ناوگریزی سەری دەرهێناوە 
كۆبونەوە مەلا مســتەفا دووەم  لە گەڵ ژمارەیەک پێشمەرگەی مەلا مستەفا یەکەم.
مەلا مستەفا بارزانی ( بابۆ) كۆڕی بچوكی مەسعود بارزانیە.
ئیدی بۆ پێشەوە کۆیلەکان
دلنیام رۆژیک دادێت دەکەونە بەر رقی خەلک  تەخت و تاراجیان وورد و خاش دەبێت.

وەکو دایانگای لێهاتووە

وەکو دایانگای لێهاتووە
هەموو بال و کلکەکان بەشی خۆیان وەرگرتووە.
بەلام
سەرئەنجام هەموویان دەبنەوە دەرشەقێک بۆ پارتی.
لەهەمووی خۆشتر کابرای بێحورمەت لەبەینی دووکەوانە بەرهەم سالح ترۆکراوە 😁
#Ranjdar_Grawy

2020/02/03

هێرشی نوێنەری پارتی لە برۆکسل بۆ سەر ئێـمە

2018/02/22 بەردەم پەرلەمانی ئەوروپا 

دوو رۆژ بە گەشتێک لە شارستانییەت و مێژووی رۆمای کۆن و نوێ گەرام

دوو رۆژ بە گەشتێک لە شارستانییەت و مێژووی رۆمای کۆن و نوێ گەرام

کولتوور، جوانی، مێژووی ، قەڵا دێرینەکان، بەرخودان و ئازادی و زۆر شتی دیکە، ئەو ناسناوانەن کە بەشێکی زۆری پایتەختی وڵاتانی پێدەناسرێتەوە.
 
یەکێک لەو پایتەختانە شاری رۆمایە لە ئیتاڵیا،کە پراو پرە لە جوانی و مێژوو، گرنگی ئیتاڵیا له‌سه‌ر ئاستی جیهانی له‌وه‌دایه‌، كه‌ خاوه‌ن شارستانییەت و مێژووییه‌كی كۆن و ده‌وڵه‌مه‌نده‌، له‌وه‌ش زۆرتر لانه‌و مه‌ڵبه‌ندی ئایینی حه‌زره‌تی عیسایه‌.

رۆما 3 ملیۆن و 300 هەزار کەسی تێدا دەژی و گەورەترین شاری ئیتاڵیایە، کاتێک بە شەقامەکانیدا تێپەڕدەبیت، دەیان و سەدان دیمەنی شوێنەواری کۆن و مێژوویی دەبینی، کە زۆربەیان لەسەردەمی ئیمپراتۆرییەتی رۆما دروستکراون.
 
ئیمپراتۆرییەتی رۆمانی 4000 ساڵ فەرمانڕەوای زۆربەی ئەوروپا و ناوچەکانی سەر دەریای سپی نێوەڕاستی کردووە، بنکەی سەرەکی ئیمپراتۆریش رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بووە.‪
لەم ماوەیەدا چەندین ناوچه دروست بوون لەوانە  فەرەنسا و ئیسپانیا و باکووری ئەفریقیا پاشان  سەربەخۆیی خۆیان لە ئیمپراتۆرییەتی رۆمانی راگەیاند و بوون بە دەسپێکی شارستانیەتی تر ، لە ساڵی 500ی زایینیدا هەموو بەشەکانی رۆژئاوای ئیمپراتۆرییەتەکە، لە ژێر دەسەڵاتی ئەو ئیمپراتۆرییەتە هاتنە دەرەوە.
 
ناودارترین شوێن لەو شارە گۆڕه‌پانی كۆلۆسیۆمه، هەر کەسێک بچێتە رۆما سەردانی ئەو گۆڕەپانە دەکات، بە پێشکەوتووترین کاری ئەندازیاری رۆمەکان دادەنرێت. ئەو گۆڕەپانە لە نێوان ساڵانی 72-80 ی پێش زایین دروستکراوە. لە 80 دەرگا خەڵک دەتوانن بچنە ژوورەوەو 4 دەرگای تایبەتیشی هەیە بۆ چینە بەرزەکان. کە تایبەتن بە قەیسەر و سێنات و قەشەکان.
 
گۆڕەپانەکە لەشێوەی هێلکەیەو 450 ساڵ وەکو گۆڕەپانی نمایشی مەرگ بەکارهێنراوە، شوێنی دانیشتنی 50 هەزار کەس دەبێتەوە، وەکو باسدەکرێ هەزارەها مرۆڤ لەم گۆڕەپانەدا کوژراون.
 
لە ساڵی 1999 گۆڕەپانی کۆلۆسیۆم کراوەتە رەمزی دژی لەسێدارەدان، ئەگەر لە هەر وڵاتێک یان ویلایەتێکی جیهان، یاسای لەسێدارەدان قەدەغە بکرێت، لەو گۆڕەپانە بۆ ماوەی 48 کاژێر گلۆپی رەنگاورەنگ پێدەکرێن.

باڵه‌خانه‌ی ئۆپه‌رای شاری رۆما، كه‌ گه‌وره‌ترین ئۆپه‌رایه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری ئیتاڵیاداو بە بەردەوامیی لە پێشوازیی گەشتیاراندایە، رۆژانە ‌هه‌زاره‌ها میوان وێنه‌ی لێده‌گرن.
‪ ‬
په‌رستگەی پانتیۆن، كه‌ شوێنی تێمپلی رۆمه‌كان بووه‌. تاوەکو ئێستا به‌ یه‌كێك له‌و شوێنه‌وارانه دادەنێرێت کە له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا وەکو خۆی ماوه‌ته‌وه‌، بڵندگۆکەی 43 مه‌تره‌، بڵندترین بڵندگۆیە لە جیهاندا.

هادراینی قەیسەری رۆمه‌كان له‌ ساڵی دووسه‌ده‌كان، فەرمانی دروستکردنی ئەم پەرستگایەی داوە، هەموو خواوەندەکانیش سەردانیان کردووە، دواتر ئەم پەرستگایە کرایە کەنیسە و لە سەدەی نۆزدەیەمدا وەکو شوێنێکی گەشتیاری دانرا، بەشێکی زۆری هونەرمەندە ناودارەکان و پاشاکان لێرە نێژراون.

ڤاتیکان، بچووکترین دەوڵەتی جیهانە، ژمارەی دانیشتووانی 921 کەسە، رووبەرەکەشی تەنیا 44 کیلۆمەترە. بە یەکێک لە دەوڵەتە دەوڵەمەندەکانی جیهان دادەنرێت.

سیستمی سیاسی لەو وڵاتە پاشایەتی موتڵەقە، پاپا سەرۆکی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و قەزایە و گەورەترین دەسەڵاتی ئایینی مەسیحییە.

زمانی فەرمی ئیتاڵی و لاتینییه‌، دراوی تایبه‌ت بە خۆی هه‌یه‌، كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆن و رادیۆی تایبه‌تی هه‌یه‌ كه‌ به‌ زۆربه‌ی زمانه‌كانی جیهان په‌خشده‌كرێن.
 
ڤاتیكان و پیته‌رسدۆم ئه‌و دوو شوێنه‌واره‌ن كه‌ لەلایەن یونسكۆوه‌ به‌ یه‌كێك له‌ شوێنه‌واره‌كانی جیهان داده‌نرێت.

لە کۆمێنتدا کۆمەلێک وێنەو چەند کورتە ڤیدیۆێکم داناوە بەهیوام چێژی لێببینن.

شاهۆ ئەمینی ملپانی ئەرباب ١٨٨٢ مەتر زەوی وەرگرتووە

شاهۆ ئەمینی ملپانی ئەرباب ١٨٨٢ مەتر زەوی وەرگرتووە
سالی ٢٠١٨ لەسەر چالاکیەکەی ئێمە لە برۆکسل دژی نەوزاد مڵپان ، ئەم شاهۆ ئەمینەو دەزگای میتاوە(رووداو) لە ڤیتێکدا هەزار قسەی نەشیاویان بەمن  هاورێکانمدا وە زیاتر لە شەش هەوالیان لە ماوەی ٢٤ کاژمێردا بۆ شکاندنی ئێمە بلاوکردوە. 
ئێستا ببینن لە ساییەی سەری ئەو گەمژانەی بەقسەی رووداو شاهۆ ئەمین سوکایەتیان بە ئێمە دەکرد چ سەروەت و سامانێکی کۆکردۆتەوە  کاکی کۆیلەش پارەی چایەیکی نیە لە هەولێر. 
باسی سەردەمی  KTV  لە ( هوتێل سدیر ) ی شاهۆش ناکەم بۆ کاتی خۆیم داناوە.
ئیدی شۆرشە پالبدەن. 
زانیاری زیاتر لە یەکەم کۆمێنتدا هەیە. 
با شاهۆی ملپانیش بزانێت لە بیرمان نەچووە تا رۆژی خۆی دێت ئەوکات چاومان بەیەکتردەکەوێتەوە وەلامێکی گەرم و نەرم داناوە لۆی.

یەکەمین دیـداری گۆران و قسەێک

یەکەمین دیـداری گۆران
گۆران چ کێشەێکی هەیە ؟ بۆچی وایلهات ؟ هۆکارەکان چین ؟ 
ئەوا دەبێت   ئەندامەکانی گۆران قسەی لەسەر بکەن نەک ئێمە بەهیوام ئەوە بکەن. چونکە بیرورای ئێمە لەسەر گۆرانی ئێستا روون و راشکاوە پێشتر قسەمان لەسەری کردووە لێرەدا نامەوێت دووبارەی بکەمەوە.
بەلام ئەوەی من باسی دەکەم بریتیە لە گەندەلی لە سامانی گشتی لەسەر حیسابی تاکەکانی کۆمەلگا بەگشتی و گۆرانخوازان بەتایبەتی، وە ئاگادرکردنەوەێکیشە بۆ بەرێوبەرانی یەکەمین دیداری گۆران،ئیوە ناتوانن گەندەلەکان بۆ ئێمە و گۆرانخوازان  بکەن پالەوان.
 وە ئەرکیشە لەسەرمان رووی راستەقینەی ئەم جۆرە مرۆڤانە ئاشکرا بکەین.
😃 تا ئێستا دەوامی نەکردووە واتا بندیوارە ❗
😀 ژمارەی حیساب بانقی ٦٧١٦ یە❗
😀 رۆژی دەسبەکاربوونی ١٨/ ٣/ ٢٠١٥❗
😃 ناوی دایکی ئ م س❗
😃 مووچەی تەواوی ٦  ملیۆن ٥٧٩ هەزارە❗
😃 دەرمالەی دکتۆراکەی ١ ملیۆن دینارە ❗
😀 دەرمالەی ائستسنائیشی ١ ملیۆن دینارە ❗
😃 وەکو موفەکرێکی گۆرانیش قسەکەرە لە یەکەمین دیداری گۆران❗
😃 نوسەری راپۆرتی سۆسیالخۆرەکانی ئەوروپایە ❗
😃 بەرپرسی میدیای گۆران و هەموو سێبەرەکانیەتی ❗
😃 یەکەم پیتی ناوەکەشی بە د.ئاکۆ دەسپێدەکات❗
ئیدی شۆرشە پالدەن 😃
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تێبـینـی:
* پێـش ئەوەی بەرگری لێبکـەیت برۆ بەدواداچون بۆ ژمارە بانقیەکەی بکە بزانە لەکەیەوە ئەم پارە موفتەی دێتەسەر ئینجا بەرگـری لێبکە 
 کۆمەلگای ئێمە وێرانەبووە بەدەستی ئەم جۆرە بەناو رۆژنامەنوسانە.
#Ranjdar_Grawy

هەمووان ناتوانن بەرگەی ئەم مافیایانەی کوردستان بگرن

هەمووان ناتوانن بەرگەی ئەم مافیایانەی کوردستان بگرن تکایە سوکایەتی بەم مرۆڤە رابگرن ئەگەر پشگیری ناکەن گالتەشی پێمەکەن.
دوو ڤیدۆی کاک سەردار  ئەمرۆ بڵاوكرایەوە لە یەكێكی رەخنە لە دەسەڵاتداران دەگرێت لە ڤیدیۆی دووەم داوای لێبوردن دەكات، ئەو جۆرە حاڵەتە یەكەمجار نیە، بەڵام كارەساتەكە ئەوەیە كە دواتر دەبێتە مایەی گاڵتە و گەپی خەلك. من كە ئەو جۆرە ڤیدیۆیە دەبینم لە ناخەوە هەلا هەلام دەبم ، چۆن فشار دەخرێتە سەر ئەو خەلكەی كە ژیانی بۆتە جەهەندەم، بە رەوای نابینن لە تاو ئازارەكانی هاواریش بكات، گوزارشت لە ناخی خۆی بكات، نابێ بڵێی بەسە!
 کاک سەردار لە دۆخێكی دەرونی شڵەژاوەوە داوای لێوردن لەوانە دەكات ژیانیان وێران كردووە، ئێمە لەجیاتی پشتیوانی ئەوانە كە نازانین بە چ هەرەشەیەك و ئیهانەیەک ئامادەبونە قسە راستەكانی خۆیان بەدرۆ بخەنەوە دێین گاڵتەیان پێدەكەین و جارێکی تر شکۆیان دەشکێنین.