2013/07/22

ئەم کارەساتە بوەستێنن ژیانی کرێکارانی کوردستان بپارێزن


ئەم کارەساتە بوەستێنن
ژیانی کرێکارانی کوردستان بپارێزن !
رەنجدەر گراوی
وەک ئاگادارن لە هەرێمی کوردستاندا کرێکاران بە بارودۆخێکی یەکجار ترسناکدا تێپەڕ دەبن، لەلایەک دەسەڵاتی سیاسی سست و کەمتەرخەمە لە پەسەندکردن و جێبەجێکردنی یاساکانی تایبەت بە مافی کار و کرێکاران، لەلایەکی دیکە، کرێکاران لەلایەن خاوەن کارەوە رۆژانە مافەکانیان پێشێل دەکرێت.
لەو نێوەندەدا، کرێکاران لە نێوان نەبوونی یاسا و پێشێلکردنی مافەکانیان لەلایەن خاوەن کارەوە، بوون بە بێبەشترین و پەراوێزخراوترین توێژ لە هەرێمی کوردستاندا.
سەرباری هەموو پێشێلکارییەکانی مافی کار و کرێکارانیش، (نەبوونی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی، دیارینەکردنی کاتژمێرەکانی کار و نەبوونی گرێبەستی کار و ... هتد)،‌ رۆژانە لە هەرێمی کوردستاندا، کرێکاران بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی پیشەیی و تەندروستییەوە، لە شوێنی کار گیان لە دەست دەدەن، لە بەرامبەردا دەسەڵات وەک ئەوەی گیانی کرێکاران هیچ بەهایەکی نەبێت، هیچ هەڵوێست و بەدواداچوونێکی جددی لە بەرامبەر ئەو کارەساتەدا نییە و سەندیکاکانی کرێکارانیش بەهۆی پاشکۆیەتی ‌حزبە دەسەڵاتدارەکانەوە، نەیانتوانیوە یان نەیانویستووە داکۆکیکارێکی راستەقینەی مافەکانی کار و کرێکاران بن.
ئەم پەراوێزخستنەی کرێکاران لە هەرێمی کوردستاندا، بە شوێنێک گەیشتووە، کە تەنانەت میدیاکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیش لە خستنەڕووی ژیان و گوزەران و پێشێلکارییەکانی مافی کرێکاران وەک پێویست کارا نین، لانی کەم نەیانتوانیوە لە ئاست ئەم واقیعە کارەساتبارەی ژیانی کرێکاراندا، پەیام و خستنەڕوویەکی روونیان هەبێت (جگە لە هەندەک هەوڵی لێرەو لەوێ کە لە ئاست کارەساتی ژیانی کرێکاران نەیانتوانیوە ئەوەندە کاریگەربن).

هەموو ئەو خاڵانەی سەرەوە، لە ئەنجامدا هۆکاربوون بۆ ئەو دۆخە ترسناکەی ئەمڕۆ کرێکاران لە هەرێمی کوردستاندا تێیکەوتوون، کە لە هەمووی ترسناکتر نەبوونی سەلامەتی پیشەیی و تەندروستییە لە شوێنی کاری کرێکاراندا.
دەستەبەرنەکردنی ئەو مافە سەرەتاییەی کرێکاران، لە دوایین دەرئەنجامدا، لە رۆژی (٨)ی مارسدا، گیان لەدەستدانی (٣) کرێکاری لە شاری سلێمانی لێکەوتەوە. ئامارەکانیش ئەوە نیشان دەدەن کە لە ساڵی ٢٠١١ دا، تەنها لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا، زیاتر لە (١٥٠) کرێکار بەهۆی نەبوونی سەلامەتی پیشەیی و تەندروستییەوە لە شوێنی کاردا گیانیان لە دەستداوە و بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکانیش، لە ساڵی رابردوودا، نزیکەی یان زیاتر لە (٦٠) رووداوی گیان لەدەستدانی کرێکاران لە شوێنی کارکردن و بەهۆی نەبوونی سەلامەتی پیشەیی و تەندروستییەوە لە هەمان پارێزگادا گیانیان لەدەستداوە!
لەو روانگەیەوە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەم واقیعە ترسناکەی ژیانی کرێکاران لە هەرێمی کوردستاندا، جەخت لەسەر چەند داواکاری و پێشنیازێک دەکەین:

١-جێبەجێکردنی یاسای ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠١٢ی پەرلەمانی کوردستان، یاسای پیادەکردنی یاسای خانەنشینی و بیمەی کۆمەڵایەتی کرێکاران ژمارە (٣٩)ی ساڵی ١٩٧٩ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستاندا.
٢-. دەرکردنی یاسایەکی تایبەت بە سەلامەتی پیشەیی و تەندروستی کرێکاران لە هەرێمی کوردستاندا.
٣-. کارکردن بەو بڕیار و رێنمایانەی رێکخراوی نێودەوڵەتی کار، کە عێراق پابەندبوونی خۆی پێوە راگەیاندووە.
٤-. پابەندبوون بە رێککەوتن و رێنماییەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتی کار، تایبەت بە سەلامەتی پیشەیی و تەندروستی کارێکاران، (رێککەوتننامەی سەلامەتی پیشەیی و تەندروستی ژمارە (١٥٥)، رێککەوتننامەی خزمەتگوزاری تەندروستی و پیشەیی ژمارە (١٦١) و رێککەوتننامەی هاندانی سەلامەتی پیشەیی و تەندروستی ژمارە (١٨٧)ی رێکخراوی نێودەوڵەتی کار).
٥-. پابەندکردنی خاوەن کارەکان بە مسۆگەرکردنی (گرێبەستی کار) لەگەڵ کرێکاران، بۆ گرەنتی کردنی مافەکانی کرێکاران لە هەرێمی کوردستاندا.
٦-. پابەندبوون بە کاتژمێرەکانی کاری کرێکاران لە هەرێمی کوردستاندا و دابینکردنی پاداشتی زیادەی کاری کرێکاران.
٧-. بەدواداچوون و چاودێری جددی لەلایەن حکومەتەوە لە پێناو مسۆگەرکردنی مەرجەکانی سەلامەتی پیشەیی و تەندروستی لە شوێنکاری کرێکاران و راگرتنی ئەو پرۆژانەی مەرجەکانی سەلامەتی پیشەیی و تەندروستیان تێدا نییە.
٨-. مسۆگەرکردنی ئازادی کاری سەندیکایی کرێکاران لە هەرێمی کوردستاندا و بە فەرمی دانپێدانانیان لەلایەن دەسەڵاتی سیاسییەوە.
٩-. دەرکردنی یاسایەکی تایبەت بە کرێکارانی هاتوو (العمال الوافدین) لە هەرێمی کوردستانن عێراقدا و کرێکارانی هاتوو لە هەموو مافەکانی کرێکارانی هەرێم بەهرەمەندبن.
١٠-. هاندانی زانکۆ و پەیمانگا و ناوەندە ئەکادیمییەکانی دیکە بۆ توێژینەوە لە مەڕ رەوشی کرێکاران لە هەرێمی کوردستاندا و لە بەرچاوگرتنی راسپاردە و ئەنجامەکانی توێژینەوەکانی توێژەران لەو بارەیەوە.
١١-. گرنگیدانی میدیاکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی بە پرسی کرێکاران و لە بەرچاوگرتنی پێشنیاز و راسپاردەکانیان لە پێناو باشکردنی ژیانی کرێکاران و دابینکردنی پاڵپشتی ماددی لەلایەن حکومەتەوە بۆ ئەو رێکخراو و ناوەندانەی کار لەو دۆسیەیەدا دەکەن.

واژۆکان؛
١-. رێبین فەتاح، رۆژنامەنووس و توێژەری کۆمەڵایەتی- هەولێر
٢-. رەنجدەر گڕاوی، چالاکوانی مەدەنی- هەولێر
٣-. شەماڵ عەلی، هەڵسوڕاوی سیاسی- سوید
٣-. لەتیف فاتیح فەرەج، نووسەر و چالاکوانی مەدەنی- کەرکوک
٤-. جەمال حوسێن، رۆژنامەنووس- هەولێر
٥-. شوکرەڵڵا حەمەدئەمن، چاودێری سیاسی- هەولێر
٦-. هندرێن شێخ را‌غب، رۆژنامەنووس- هەولێر
٧-. یوسف کەمال هەولێری، نووسەر و توێژەری کۆمەڵایەتی- هەولێر
٨-. عەلی مەحمود، نووسەر و رۆژنامەنووس- هەولێر
٩-. قادر نادر، نووسەر و رۆژنامەنووس، سوید
١٠-. یوسف جەلیل، چالاکوانی مەدەنی- هەولێر
١١-. د. سلێمان جەعفەر، مامۆستای زانکۆ- زاکۆی سەلاحەددین- هەولێر
١٢-. فریاد هیرانی، بەڕێوەبەری رێکخراوی چاوی ئەمڕۆ بۆ چاودێری کاری رۆژنامەوانی
١٣-. سەرخێڵ هاشم، رۆژنامەنووس- هەولێر
١٤-. ئاسۆ فاروق، پارێزەر- هەولێر
١٥-. ئومێد عیسا، هەڵسوڕاوی گۆڕان و چالاکوانی مەدەنی- گۆتنبۆرگ
١٦-. جەلال هۆرێنی، چالاکوانی مەدەنی- گەرمیان
١٧-. رابەر فەتاح، خوێندکاری دکتۆرا- مالیزیا
١٨-. رابەر رەشید، رۆژنامەنووس- کەرکوک
١٩-. دلزار زرار، هونەرمەند، راگەیاندنکار و چالاکوانی مەدەنی- هەولێر
٢٠-. عەدنان کۆچەر، خوێندکاری مافی مرۆڤ لە زانکۆی کینگستۆن- لەندەن
٢١-. عەبدوڵلا ئەحمەد، رۆژنامەنووس- سلێمانی
٢٢-. شەنکار عەبدوڵڵا، نووسەر و رۆژنامەنووس- سلێمانی
٢٣-. سامان قەرەچوغی- رۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی
٢٤-. سامان عەلا، نووسەر- سوید
٢٥-. دلشاد هەرتەلی، رۆژنامەنووس- هەولێر
٢٦-. چیمەن محەمەد رەشید، نووسەر
٢٧-. ئەیاد ئیسماعیل کاکەیی، پارێزەر- هەولێر
٢٨-. عوسمان هورمزیار، شاعیر و نووسەر- هەولێر
٢٩-. هاوکار گۆمەشینی، پێشمەرگەی دێرین
٣٠-. ئازا حەسیب قەرەداخی، نووسەر و کۆمەڵناس
٣١-. سەلاح مەزن، رۆژنامەوان- هەولێر
٣٢-. سەلمان کۆچەری، رۆژنامەنووس، کارگێڕی دەزگای ستاندەر
٣٣-. کامەران قادر، کادیری سیاسی
٣٤-. هەڵمەت ئەکرەم ئەنوەر، خوێندکاری زانکۆ
٣٥-. سەباح عەلی قارەمان، رۆژنامەنووس
٣٦-. هەرێم خالید
٣٧-. ئەردەلان لەتیف، مامۆستان زانکۆ
٣٨-. نەهرۆ عاڵڵایی، رۆژنامەنووس- هەولێر
٣٩-. ئەڤین بەکر، توێژەری کۆمەڵایەتی- هەولێر
٤٠-. گۆنا سەعید، چالاکی بواری یەکسانی ژن و پیاو
٤١-. رەسوڵ عەلی عەزیز، سەرپەرشتیاری پسپۆڕی زمانی کوردی
٤٢-. عەلی حەمە شەریف، چالاکوانی سیاسی
٤٣-. عەبدول قەرەگولی، چالاکی کۆمەڵی مەدەنی- سوید
٤٤-. ئەنوەر گڕاوی
٤٥-. هاوکار یاسین شەریف، خویندکار و چالاکوانی مەدەنی- میسر
٤٦-. رێکان سەباح، رۆژنامەنووس- هەولێر
٤٧-. رەسوڵ حوسێن، چالاکوانی مەدەنی- هەولیر
٤٨-. تێکۆشەر محەمەد، مامۆستا- هەولیر
٤٩-. هاوڕێ سەنگەر، چالاکوانی مەدەنی- هەولێر
٥٠-. هەژار شەوقی- چالاکوانی مەدەنی، هەولێر-دیبەگە
٥١-. دارا قەرەنی، جالاکوانی مەدەنی- هەولێر
٥٢-. کارزان حەمید، رۆژنامەنووس- هەولێر

رێکخراوەکان؛
١-. رێکخراوی باباگوڕگوڕ بۆ سامانە سروشتییەکان.
٢-. رێکخراوی colors of Freedom رەنگەکان بۆ ئازادی.
٣-. رێکخراوی ئاتاج بۆ مافە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان.
٤-. فیدراسیۆنی سەرتاسەری رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی.
٥-. یەکێتی لاوانی دیموکراتی لە کوردستانی عێراق- مەکتەبی سکرتاریەت

No comments:

Post a Comment