لێدوانێکی من بۆ سایتی ۆینوسەکان
به‌مه‌به‌ستی
ئیدانه‌كردنی ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ی رۆژانه ده‌كرێته سه‌ر
رۆژنامه‌نوسان و چالاكانی مه‌ده‌نی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (28ی ته‌مموزی
2013) سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌مافی رۆژنامه‌نوسان، به هاوكاری
رۆژنامه‌نوسان و چالاكانی مه‌ده‌نی، له‌به‌رده‌م چایخانه‌ی مچكۆ له شاری
هه‌ولێر خۆپیشاندانێكی هێمنانه‌یان بۆ به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێر
ئه‌نجامدا. لەوێش، لە لایەن پاریزگاری هەولیر ەوە پێشوازی کران و یاداشتنامەی خۆپیشاندەرانی وەرگرت.
هەروەکو
لە یاداشتنامەکەدا هاتووە، پارێزگار، بەڵینیدا بەئامانەتەوە ، ئەم
یاداشتنامەیە بگەێنێتە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەدوواداچوون بۆ
داواکاری خۆپیشاندەران بکات.
لەو بارەیەوە، ڕەنجدەر گڕای، لەلێدوانێکیدا بۆ پێنوسەکان، ڕایگەیاند" لە
ئەنجامی ئەو سەرکوتکردن و سوکایەتی پێکردنانەی کە رۆژانە دەکریتە سەر
رۆژنامە نوسان و چالاکانی کۆمەلی مەدەنی ئەمرۆ ئەم خۆپیشاندانە ریک خراوە
بە دەستپێشخەری سەنتەری میترۆ".
هەروەها ووتیشی" ئەم خۆپیشاندانە وەلامدانەوەێکە بۆ دەسەلاتی سیاسی لە
هەریم کەوا هەرچەندە پیشیلکاریەکان تووند بێت ناتوانێت دەنگی ئازاد و چاوی
کامێراکانمان داخەن و بێدەنگمان بکەن"
شایانی
باسە، تاکو ئێستا، لەلایەن هێزەکانی دەسەڵاتی هەرێمەوە، دەیان تاوان، دژ
بە ڕۆژنامەوانان کراوە و هیچ کەسێکیش، بەو هۆیەوە، لێپرسینەوەی لەگەڵدا
نەکراوە.

No comments:
Post a Comment