دوای چەند رۆژێکی تر سالیادی راپەرینە مەزنەکەی گەلی کوردە ، دەسپێک و شەرف بەر شاری رانیەی خۆشەویست کەوت لەداوی ئەوە هەموو شاروشارۆچکەکانی کوردستانی گرتەوە.
سلاو لە شەهیدانی ریگای رزگاری گەلی کوردستان.
بۆ هەموو حیزبە کوردستانیەکان
لە درۆکانتان بێزاربووین ئەگەر راستگۆن و دەتانەوێت دلی خەلکی خۆشکەن سەربەخۆیمان دەوێت ، بەدەر لە قسەیە، بەلام بەکردار ، هەموو قسەکانتان لە درۆێکی شاخدار دەچێت وە چەنین سالە پێمانی دەفرۆشنەوە
http://www.youtube.com/watch?v=yhmBZWuu0MI
2014/02/28
2014/02/23
که‌مپینی چاو هه‌ر چاوه نه‌خۆشخانه‌ی (پار) ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه
له راگه‌یانراوێکدا که وێنه‌یه‌کی بۆئێمە هاتووە، که‌مپینی چاو هه‌ر چاوه چه‌ندین پرسیاری له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی (پار) وروژاندووه و باسی له‌وه کردووه، بۆچی لە بودجەی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی پارە بۆ پرۆژەیەکی سەر بە کەرتی تایبەت و نەخۆشخانەیەکی "خێرخوازی" دابینکراوە؟.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌که‌یه:
که‌مپه‌ینى چاو هه‌رچاوه: له‌پاره‌ى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى پێنج ملیۆن و شەشسەدو نەوه‌دو پێنج هەزارو حەوسەدو نەوه‌دو نۆ دۆلار بۆ نه‌خۆشخانه‌ى (پار) له‌هه‌ولێر ته‌رخانده‌کرێت
له‌ماوه‌ى رابردوودا له‌سه‌ر چه‌ند دۆسیه‌یه‌کى جیاوازى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى کارمانکردووه، ئه‌وانیش دۆسیه‌ى چاوکوێرکردنى هاوڵاتیانى هه‌رێم به‌ده‌رزى ئه‌ڤاستین و دۆسیه‌ى قاچاخچێتى و بازرگانى به‌ده‌رمان و ناشه‌فافى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌کاروباره‌کانیان و گرێبه‌سته‌کانیان، له‌و پێناوه‌شدا به‌هۆى پێنه‌دانى زانیارى پێویسته‌وه له‌ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا داوایه‌کى یاساییمان دژ به وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پێشکه‌ش به ده‌سته‌ى مافى گشتى له‌سه‌رۆکایه‌تى داواکارى گشتى کرد‌و له‌ئێستاشدا له‌به‌دواداچوونى به‌رده‌وامداین بۆ جوڵاندنى ئه‌و دۆسیه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سته‌یه‌وه.
ئێمه له‌ئێستاوه رایده‌گه‌یه‌نین که به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر چاودێرى کاروباره‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و له‌و پێناوه‌شدا هه‌ر که‌یس و دۆسیه‌یه‌ک په‌یوه‌ندى به به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى له‌لایه‌ن ئه‌و وه‌زاره‌ته‌و پێشکه‌ش نه‌کردنى خزمه‌تگوزارى پێویستى ته‌ندروستى و کێشه‌ى ده‌رمان و بازرگانیکردن پێوه‌ى ده‌که‌ینه ئه‌رکى خۆمان و به‌دواداچوونى مه‌یدانى و به‌رده‌وامى بۆ ده‌که‌ین.
ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ش ده‌قى داوایه‌که بۆ سه‌رۆکایه‌تى داواکارى گشتى سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانى بودجه‌ى گشتى بۆ پرۆژه‌ى تایبه‌تى له‌که‌رتى ته‌ندروستیدا، وه‌ک له‌ناونیشانه‌که ئاماژه‌مان بۆ کردووه، بۆ نه‌خۆشخانه‌ى (پار)که له هه‌ولێر کراوه‌ته‌وه برى پێنج ملیۆن و شەشسەد و نەوه‌دو پێنج هەزار و حەوسەدو نەوه‌دو نۆ دۆلار له‌پاره‌ى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى سه‌رفکراوه.
بۆ/ بەڕیز سەرۆکایەتی داواکاری گشتی
بابەت/ بەکارهێنانی بودجەی گشتی بۆ پرۆژەی تایبەتی تەندروستی
پاش ڕێز و سڵاو
ئەم یاداشتەی بۆ ئێوەی بەڕێزی ڕەوانە دەکەین تایبەتە بە کێشەیەکی کەرتی تەندروستی کە بەڕای ئێمە لە کەمپه‌ینی چاو هەر چاوە بەکارهێنانی مافی گشتیە بۆ مەبەستی تایبەت.
بەڕێز (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رۆژی ١١/٢/٢٠١٣، نەخۆشخانەی (پار)ی سەر بە کەرتی تایبەتی لە هەولێر کردەوە. بەڕێز (دەرباز کۆسرەت ڕه‌سول عه‌لی) سەرۆکایەتی بۆردی ئەم نەخۆشخانەیە دەکات و نەخۆشخانەکە لە ١٢٠ قەڕه‌وێڵە پێکهاتووە و هەردوو کۆمپانیای میدۆزی تورکی و کۆمپانیای گەڵاڵە کارەکانی نەخۆشخانەکەیان ڕاپەڕاندووە. ناوی ئەم نەخۆشخانەیە لە پیتی یەکەمی ناوەکانی هەرسێ کوڕی بەڕێز کۆسرەت ره‌سول عه‌لی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە بە ناوەکانی (پێشڕەو، ئاراس، ڕێبا

2014/02/21
سەربازێکی ئێرانی تەنیشت تەرمی سمکۆی شکاک 1930

ئیسماعیل ئاغای شکاک ناسراو بە سمکۆی شکاک "1887-1930" سەرکردەیەکی کوردی ڕێبەری ھۆزی شکاک بوو کە بۆ ماوەیەک دەسەڵاتی ناوچەی ڕۆژاوای گۆلی ورمێی لە حکوومەتی ناوەندیی ئێران سەندەوە.
ساڵی 1930 لەکاتی بانگهێشتی بۆ گفتوگۆ! کاربەدەستانی ئێران لە شاری شنۆ گرتیان و کوشتیان، بەمەش شۆڕشەکەی شکاک کۆتایی ھات کە یانزە ساڵ درێژەی کێشابوو.

2014/02/20
ئەمەیە رووی راستەقینەی ئاسایشی هەولێر
نامەی سی زیندابیەکەی محەتەی هەولیر لە سایتی والا پرێس بلاوکاروتەوە
ئەمە نمونەێکی بچوکە لە کارە زۆروقێزوەنەکانی دەسەلاتی سیاسی هەولێر
http://www.walapress.com/Topic_3342_1

تاکرەوبوون لە بریاردان
2014/02/17
بۆ به‌لاڕێدانه‌بردنی كێشه‌ی ژنان له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كه‌مپینێك راده‌گه‌یه‌نرێت

17 شوبات, کوردستانی - - ش ش -
رێكخه‌رانی كه‌مپینێك رایده‌گه‌یه‌نن، له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئه‌وروپا كۆنفرانسێك سازكراوه كه تیایدا زانیاری ناراست ده‌رباره‌ی ره‌وشی ژنان له‌هه‌رێم خراوه‌ته‌ڕو، ده‌شڵێن، ئێمه ئه‌و كۆنفرانسه بەکاری بەلاڕیدابردنی راستیەکان دەزانین‌و داواش له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین چیتر بەتەنها گوێ بۆ نوێنەرانی دەسەڵاتی هەرێم نەگرن.
به‌واژوی 300 رێكخراو‌و كه‌سایه‌تی كه‌مپینێك دژی بەلاڕێدابردنی کێشەی ژنان لەپەرلەمانی ئەوروپا پێكهێنراوه‌و له‌یاداشتێكیشدا كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، وێنه‌یه‌كی به‌ئاوێنه‌نیوز گه‌یشتوه رایده‌گه‌یه‌نن، دەزگایەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبرۆکسل کە بەناوی (نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆمیسیۆنی ئەوروپا) کاردەکات، لەبەرواری 29 ی کانونی دوەم بەهاوکاری سەرۆکی نێردەی پەرلەمانی ئەوروپا لەعێراق، ستروان ستیڤنسن، کۆنفرانسێکیان بۆ کێشەی ژنانی هه‌رێمی كوردستان سازكرد.
ده‌شڵێن، کۆنفرانسه‌کە وەك زۆربەی کۆنفرانس‌و بۆنەکانی تری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەبەلجیکا جگە لەئەندامان و لایەنگرانی پارتی دەسەڵات، پارتی دیموکراتی کوردستان (پدك)و رێکخراوە سێبەرەکانیان، ئاگاداری هیچ یەکێك لەرێکخراوە مەدەنیەکان‌و بەتایبەتی رێکخراوە داکۆکیکارو بێلایەنەکانی بواری ژنانی ناوەوەو دەرەوەی هەرێمی کوردستان نەکرابون. هیچ میدیایەکی لایەنەکانی تر‌و میدیای ئه‌هلیش بانگ نەکرابون، جگە لە تەلەڤزیۆنی فەرمی (پدك).
كه‌مپینه‌كه رونیشده‌كاته‌وه، ئه‌مینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان له‌هه‌رێمی كوردستان، په‌خشان زه‌نگه‌نه، كه‌یه‌كێك بوه له‌به‌شداربوان وتویەتی "سەرجەم کێشەکانی ژنان پاشماوەی رژێمی لەناوچوی بەعسە، دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمیش پشتیوانی مافەکانی مرۆڤ‌و مافەکانی ژنانە، چەوساندنەوەی ژنان کێشەیەکی کۆمەڵایەتیە لەهەرێمەکەدا". لەکاتێکدا ڕێکخراوی UNHCR سەبارەت بەهەرێمی کوردستان لەراپۆرتەکانیدا دەڵێت (ژمارەی کوشتنی شەرەف لەباکوری عێراق دوای ڕوخانی سەدام حوسێن زیادیکردوە) هەروەها لەوە دەدوێت کە لەنێوان 1991تا 1998 دا 4000 تاوانی کوشتن‌و ئەتكکردنی جەسەدی بەناوی شەرەفەوە بەبێ سزادان بەرامبەر ژنان ئەنجامدراون.
له‌یاداشته‌كه‌دا هاتوه، ئێمە واژۆکارانی ئەم کەمپه‌ینە ئەو کۆنفرانسە‌و چەندین کۆنفرانسی تر کە لەڕێگای نوێنەرایەتی برۆکسل‌و سه‌رۆكی نێرده‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌گه‌ل عێراق ئامادەکراون بەکاری بەلاڕیدابردنی راستیەکان دەزانین‌و داواتان لێدەکەین کە چیتر بەتەنها گوێ نەگرن بۆ نوێنەرانی دەسەڵاتی هەرێم کە ئەوە چەند جارە دەیسەلمێنن کە چەواشەکاری زیاتر مەبەستیانە وەک لەباسکردنی وەزعی ژنان‌و پەیداکردنی پشتیوانی بۆیان، داوادەکەین کە چیتر لیژنە نێردراوەکانی دەسەڵاتی هەرێم بە ڕەسمی نەناسن، بەڵکو ڕێگە خۆشکەن تا ژنان‌و پیاوانی ئازادیخواز‌و چالاک لەنێو ڕێکخراوەکانی نێو خەڵک کە ڕۆژانە خەریکی یارمەتیدانی ژنان‌و چارەسەری کێشەکانیانن بەڕەسمی بناسن‌و ڕێخۆشکەربن کە بەڵگە‌و ڕاپۆرتەکان لەسەر کەمتەرخەمی ئەم دەسەڵاتە لەڕێگەی ئەم ڕیکخراوانەوە بخرێتە بەردەستان.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
کەمپه‌ین دژی بەلاڕێدابردنی کێشەی ژنان لە پەرلەمانی ئەوروپا
بانگەوازێک بۆ ڕێکخراوەکانی داکۆکیكار لە مافی ژنان و کۆمەڵی مەدەنی و ئازادیخوازان و هەڵسوڕاوانی نێو بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژن و پیاو؛ تکایە پشتیوانی خۆتان لەم نامەیە دەربرن بە واژۆکردنی تا بە فراوانترین و بەرزترین دەنگەوە بگاتە بەردەم سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئەوروپا :
به‌رێز: سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا مارتین شولتس
بابەت : کەمپه‌ین و داواکاری کە چیتر رێگە مەدەن لە ڕێگای دەزگاکانی ناو پەرلەمانی ئەوروپاوە بەلاڕێدابردنی ڕاستیەکانی بارودۆخی ستەم و چەوسانەوەی ژنانی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.
دەزگایەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە برۆکسل کە بە ناوی (نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی ئەوروپا) کار دەکات، لە بەرواری 29 ی کانونی دووەم بە هاوکاری سەرۆکی نێردەی پەرلەمانی ئەوروپا لە عێراق ستروان ستیڤنسن کۆنفرانسێکیان بۆ کێشەی ژنانی هه‌ریمی كوردستان سازكرد. بەو بۆنەیەوە چەندین پەرلەمانتاری ئەوروپا و چالاکوانانی ئەوروپای بواری ژنان بانگرابوون.
کۆنفرانسه‌کە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوه‌خت وەك زۆربەی کۆنفرانس و بۆنەکانی تری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەلجیکا جگە لە ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دەسەڵات، پارتی دیموکراتی کوردستان (پدك) و رێکخراوە سێبەرەکانیان، ئاگاداری هیچ یەکێك لە رێکخراوە مەدەنیەکان و بەتایبەتی رێکخراوە داکۆکیکار و بێلایەنەکانی بواری ژنانی ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان نەکرابوون. هیچ میدیایەکی لایەنەکانی ترومیدیای ئه‌هلیش بانگ نەکرابوون، جگە لە تەلەڤزیۆنی فەرمی (پدك).

2014/02/16
چالاكوانانى مه‌ده‌نى به‌شێك له كانديده‌كانى گۆڕان بۆ پۆسته حكوميه‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه
راپۆرتى : فه‌رمان خێڵانى : له‌ئێستادا باس و خواسى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت و به‌شداريكردنى لايه‌نه‌كانى ئۆپۆزسيۆن له‌ميدياكانى هه‌رێمى كوردستاندا گه‌رمه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م دۆسيه‌يه ناوه‌نده‌كانى راگه‌ياندن گرنگى به كانديده‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ده‌ن بۆ پۆسته حكوميه‌كان
، تا ئێستا ئه‌وه‌ى كه وه‌ك زانيارى بڵاوكرابێته‌وه، بزتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌م پۆستانه‌ى داواكردووه و به‌نيازه ئه‌م پۆسته حكوميانه وه‌ربگرێت: (جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت يان سه‌رۆكى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌زاره‌تێك له‌وانه وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ‌و دارايى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و ته‌ندروستى)
كانديده‌كانى گۆڕانيش بۆ ئه‌و پۆستانه له‌لايه‌ن رێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پێشكه‌ش به ليژنه‌يه‌ك له‌و بزوتنه‌وه‌يه كراوه كه ليژنه‌كه پێكدێن له‌هه‌ريه‌ك له (عومەری سەید عەلی، جەلال جەوهەر، مامۆستا جەمال محەمەد، مستەفا سەید قادر، ئارام شێخ محەمەد)
ئه‌و كانديدانه‌ى تا ئێستا ناوه‌كانيان له‌لايه‌ن راگه‌ياندنه‌كانه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه بريتين له هه‌ريه‌ك له (جێگری سەرۆكی حكومەت: مستەفا سەید قادر) و (وەزیری ناوخۆ: عەمید هۆشیار ئەحمەد، دارا تۆفیق ئاغا، سەركەوت حەسەن، ئارێز ئەنوەر بەگ) و (وەزیری دارایی: عەلی حەمە ساڵح، هاوار شێخ رەوف، رێباز محەمەد) و (وه‌زيرى ئاوەدانكردنەوە: ئاكۆ وەهبی، ئەكرەمی موهەندیس) و (وەزیری تەندروستی: د. تاڤگە) بوون.
به‌پێى زانياريه بڵاوكراوه‌كانى ميديا، مستەفای سەید قادر یەكلای بۆتەوە بۆ جێگری سەرۆك وەزیران، هه‌روه‌ها عەمید سەركەوت حەسەن ( ناسراو بە سەركەوتی كوبە) ئەویش یەكلايی بۆتەوە بۆ وەزیری ناوخۆ.
له‌چه‌ند راپۆرتێكى رۆژنامه‌وانيشدا ئاماژه به نيگه‌رانى كاديرو ئه‌ندامانى ئه‌و بزوتنه‌وه‌يه كراوه له‌وه‌ى كه بۆ كانديدكردنى ئه‌م كه‌سانه هيچ پرس و راوێژێك به ئۆرگانه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌كراوه، ئه‌و ليژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنه هه‌موويان ئه‌ندامى جڤاتى نيشتيمانى بزوتنه‌وه‌كه‌ن، به‌ڵام نه له‌كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نيشتيمانى و نه له كۆبوونه‌وه‌ى ئۆرگانه‌كانى تر‌ى ئه‌و بزوتنه‌وه‌يه‌دا هيچ شتێك له‌م باره‌يه‌وه باس نه‌كراون و تا ئێستاش نازانرێت ئاخۆ رێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌كه‌و ئه‌و ليژنه‌يه له‌سه‌ر چى بنه‌مايه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌يان كانديد كردووه بۆ ئه‌و پۆسته حكوميانه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌يه‌كه بۆئه‌وه‌ى كه ره‌نگه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانيش به‌هه‌مان شێوه‌ى حيزبه ته‌قليديه‌كانى تر‌ى كوردستان كانديده‌كانى خۆى بۆ پۆسته حكوميه‌كان ده‌ستنيشان بكات.
هاوپشتى زانيويه‌تى كه بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى ته‌ندورستى جگه له د.تاڤگه له‌ئێستادا چه‌ند كانديدێكى تر خراونه‌ته ناو ليسته‌ى كانديده‌كانى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه كه بريتين له هه‌ريه‌ك له (د.سامان حه‌مه خورشید، د.خوشناو مارف ره‌حیم، د.عه‌باس تاهير ره‌شید، د.شوان فایه‌ق)
عه‌لى مه‌حمود چالاكوانى مه‌ده‌نى باس له‌وه ده‌كات كه گۆڕانيش وه‌ك حيزبه ته‌قليديه‌كانى تر كانديده‌كانى له‌سه‌ر بنه‌ماى حيزبى و به‌ژه‌وه‌ندى حيزبى داده‌نێت، ئه‌و ده‌ڵێت "گۆڕان شتێكی جیای لە یه‌كێتى و پارتی پێ نیە بۆ دەسەڵاتدارییەتی، جگە لە جیایی دەموچاوەكان و شێوازی خۆڕێكخستن, ئەوانیش وەك پارتی و یەكێتی و پارتەكانی دیكە وا خەریكی ناونووسین و دیاریكردنی كاندیدن بۆ پۆستەكان"
عه‌لى مه‌حمود نيگه‌رانه له كانديدكردنى كاديرێكى گۆڕان بۆ پۆستى وه‌زيرى ناوخۆ، ئه‌و وتى "من نازانم بزوتنەوەی گۆڕان كێی كاندید كردووە, بەڵام هیوادارم ئەو كەسەى بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كانديديان كردووه سەركەوتی كوبە نەبێت, چونكه ماوەیەك لەمەوپێش هەڕەشەی لە رۆژنامەنوسێك كرد و هاوكات لە رابردوودا گلاوەتە دۆسیەی بێسەروشوێنكردنی هاوڵاتیانی كوردستانەوە, كە تاوانی بێسەرو شوێنكردنیش دەچێتە چوارچێوەی تاوانە مەزنە نێونەتەوەییەكانەوە"
عه‌لى باس له‌و پۆسته ئه‌منيانه ده‌كات له‌وڵاتانى مۆدێرن، ئه‌و وتى "لە وڵاتانی مۆدێرن تەنانەت وەزیری بەرگریش لە خەڵكانی مەدەنی دادەنرێت, لە ئەڵمانیا و وڵاتانی دی ژنان كراونەتە وەزیری ناوخۆ, من هیوادارم گۆڕان لەم كاندیدكردنە پەشیمان بێتەوەو هەڵەی وا نەكات، باوەڕموایە گۆڕان ئەگەر موكوڕ بێت لە دانانی ئه‌و كه‌سانه له پۆسته ئه‌منيه‌كاندا، ئه‌وه تەنها بۆ تەسككردنەوەی ئازادییەكان و پاكردنەوەی سلێمانییە لە یه‌كێتى و خۆشكردنی زەمینەی باڵادەستی گۆڕانە لە سلێمانی لە رێگای دانانی كەسێكی سەركوتكەری دژ بە ئازادی و دیموكراسی لەو شوێنە, پێشتریش یه‌كێتى و پارتی هەمان كاریان كردووه".
سه‌ڵاح مه‌زن هه‌ڵسوراوى سياسى بۆ هاوپشتى وتى "جارێ نازانرێ، ئاخۆ بزوتنەوەی گۆڕان وەک حیزبە نەریتییەکان هەڵسوکەوت دەکات، یان جیاواز دەبێ، خەڵک بە تایبەتیش خەڵکی دەنگدەر مافی خۆیانە، بەگرنگی و هەستیاری لەو خاڵە بنواڕن و تەنانەت راوبۆچونیان لە بارەیانەوە هەبێ، تەنانەت چاودێری پرۆسه‌ى كانديدكردنه‌كه‌ش بکەن، بەڵام رەنگە لە لای ئێمە ئەوە ئاسان نەبێ، بزوتنەوەی گۆڕانیش بە هەنگاوێک ناتوانێ هەمو ئەو خەسڵەتە باوانە لە خۆی داوەشێنێ، ئەوەندە هەیە، خەڵک بە پەرۆشەوە دەنواڕنە بەرنامەی کاری گۆڕان لە نێو کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم، بۆیە بزوتنەوەی گۆڕان پێویستە ئەوەی لەبەر چاو بێ کە رەزامەندی خەڵک و دەنگدەرەکانی بە گرنگ تەماشا بکا، لە نەریتە سواو نێگەتیڤەکانی رابردوو دووربكه‌وێته‌وه‌و لەسەر بنەمای توانا‌و لێهاتویی، دلسۆزی و پاکی کەسی گونجاو بۆ پۆست و پلەکان دابنێت، کە توانای ئەوەیان هەبێ وەک سەرکردەو کادیری لێهاتوو پرۆسەی چاکسازى و بەگژاچونەوەی گەندەڵی و خزمەتکردنی خەڵک ئەزمونێکی نوێ پیشانی خەڵکى هەرێمەکەمان بدەن".
سه‌ڵاح مه‌زن وتيشى "هەمیشە لە بارودۆخی ئاسایی‌دا، ئەو جۆرە کەسانە هەن كه هه‌لپه ده‌كه‌ن بۆ پۆست و پله بالاكانى حكومى و حيزبى، ئەوەش حاڵەتێکی ئاساییە، چونكه هەنوکە دەیانەوی دەرفەتەکان بە شێوازی خۆیان بقۆزنەوە، هەروا هەندێکیش لەوانە خۆیان لێهاتون لەوەی چۆن بتوانن خۆیان پێش بکەن و زەمینەسازی بکەن، تا هەرچی زۆری دەستکەوتی کەسی بەدەستبێنن، ئەوەش تا رادەیەک زۆر ترسناک نیە، ئەگەر پاڵپشتی نەکرێن و زەمینەسازییان بۆ نەکرێ، کە زیانی لێدەكه‌وێتەوە، ئێمە چاوەروانی ئەوە دەکەین، بزوتنەوەکەمان، لەو بوارە جیاواز لەگەڵ هەر لایەنێکی دیکە هەڵسوکەوت بکات، بەوەی کە بزوتنەوەیەکی دامەزراوەیی، تازەگەرو چاکسازییە، بۆیە چاوەڕێی ئەوەین کە بزوتنەوەی گۆڕان بەپێودانگێکی نوێ، بە پێی پێوەرو هەڵسەگاندن، لەسەر بنەمای سی ڤی و توانا، هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو دۆسیە گرنگ و هەستیارە بکات".
سه‌باره‌ت به پۆستى وه‌زيرى ته‌ندروستى، له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا كه‌مپه‌ينى چاو هه‌رچاوه ياداشتێكيان بڵاوكرده‌وه و تێيدا داوايان كردووه كه ئه‌و كانديدانه‌ى پۆستى وه‌زيرى ته‌ندروستى هه‌ڵبسه‌نگێندرێن و هه‌وڵ بدرێت كه كه‌سێك بكرێت به وه‌زيرى ته‌ندروستى كه سياسه‌تى ته‌ندروستى خوێندبيت نه‌ك به‌ته‌نها پزيشك بێت، هاوكات داواى ئه‌وه‌شيان كردووه كه ئه‌و لايه‌نه سياسيه‌ى پۆستى وه‌زيرى ته‌ندروستى وه‌رده‌گرێت و ئه‌و كه‌سه‌يشى ده‌بێته وه‌زيرى ته‌ندروستى به‌رنامه‌ى كارى چوارساڵى داهاتووى بۆ راى گشتى بخاته ڕوو.
له‌و باره‌يه‌وه ڕەنجدەر گڕاوی ئه‌ندامى ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتيارى كه‌مپه‌ينى چاو هه‌ر چاوه، له‌باره‌ى پۆستى وه‌زيرى ته‌ندروستى بۆ هاوپشتى وتى "بۆيه ئێمه داواى دانانى كه‌سێكمان كردووه بۆ پۆستى وه‌زيرى ته‌ندروستى كه سياسه‌تى ته‌ندروستى خوێندبێت، چونكه سیاسەتی تەندروستی بەشێکی تەندروستی کۆمەڵە کەهەوڵی بەدواداچوون دەدات بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی سیستمە تەندروستیەکانی جیهان دەبنەوە، سیاسەتی تەندروستی لە لای خۆمان لەڕووی دەستەواژەوە شتێکی تازەیە و لە ناوەڕاستی دەیەی یەکەمی ئەم سەدەیەدا دێتە ناو دنیای رۆژنامەوانی و رۆشنبیری کوردیەوە، سیاسەتی تەندروستی تەنها کار لەسەر سیستمی تەندروستی و دۆزینەوەی باشترین ڕێگەچارەکان بۆ کێشە تەندروستیەکان دەکات، لە حاڵی حازردا ئەم زانست و پراکتیکە گرنگیەکی لەڕادەبەدەری هەیە بۆ کۆمەڵگای کوردی و کوردستان، لە ڕاستیدا سیاسەتی تەندروستی یەکێکە لە هەرە گرنگترین پێداویستیەکانی ئەمرۆی کوردستان، چونکە کۆمەڵێک کێشەی کوشندە و ئاڵۆز بەرۆکی کۆمەڵگای کوردستانیان گرتووە و بوون بە هۆی ڕوودانی کارەساتی گەورە، مردنی هاوڵاتیان لە دەزگا تەندروستیەکان و کوێرکردنی هاوڵاتیان تەنها زەنگێکی مەترسیدارن بۆ ڕووداوی گەورەتر، ئەگەر هاتوو گوێ بە سیاسەتی تەندروستی نەدەین و کاری پێ نەکەین".
گراوى وتيشى "دەبێت ئەوە بڵێين کە سیاسەتی تەندروستی زانستێکی پزیشکی نیە بەو مانایەی کە چۆن نەخۆشی دەستنیشان دەکرێت و چۆن چارەسەر دەکرێت، به‌ڵكو سیاسەتی تەندروستی هەوڵی دەستنیشانکردنی 'نەخۆشیەکانی' سیستمی تەندروستی و کێشە تەندروستیەکانی کۆمەڵگا بە گشتی دەدات نەک تاکە کەسێک بە تەنها، هەر بۆیەشە ئەو مۆدێلە پزیشکیە سنوردارەی لە کوردستان هەیە بۆ بەڕێوەبەردنی سیستمی تەندروستی مۆدێلێکی سەقەتە، ئەم مۆدێلە لەسەر ئەو گریمانە هەڵەیە بنیاتنراوە کە گوایە تەنها پزیشک یان کارمەندی تەندروستی دەتوانێت سیستمی تەندروستی بەڕێوەببات، ئەمە لە کاتێکدا بەڕێوەبردنی سیستمی تەندروستی ئەوەندەی پەیوەندی بە کۆمەڵێک کێشە و فاکتەری ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتیەوە هەیە ئەوەندە پەیوەندی بە زانستی پزیشکیەوە نیە"
ئه‌ندامه‌كه‌ى كه‌مپه‌ينى چاو هه‌رچاوه ره‌خنه له حيزبه‌كانى كوردستان ده‌گرێت و ده‌ڵێت "بەداخەوە هەموو حیزبە سیاسیەکانی کوردستان بە بێ جیاوازی لەسەر ئەم بیرکردنەوە هەڵەیە بەردەوامن و نەیانتوانیوە فراوانتر لە سیاسەت و سیستمی تەندروستی تێبگەن، بۆیه یەکێک لەو کێشە قووڵانەی کە تووشی وەزارەت و سیستمی تەندروستی دەبێتەوە خراپ بەڕێوەبردنی سیستمەکەیە، چونکە ئەو پزیشکانەی کە دەبن بە وەزیر یان بەڕێوەبەری گشتی یان بەڕێوەبەری نەخۆشخانە لە پاڵ ئەوەی بە شێوە و میکانیزمێکی حیزبی دادەمەزرێن، هاوکات شارەزاییەکی ئەوتۆیان لە سیاسەت و سیستمی تەندروستی نیە، بەڵکو شارەزای بوارێکی پزیشکی دیاریکراوی سنووردارن و شتێکی ئەوتۆ لە لایەنە ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی سیستمی تەندروستی تێناگەن و نەیانخوێندووە، بۆیە باشتر وایە بۆ وەزیری تەندروستی بدرێت به كه‌سێك (بە هەمان شێوەش بۆ بەڕێوەبەرە گشتی و بەڕێوەبەرەکانی نەخۆشخانەکان) کە کەسانی شارەزا بن لە کاڕگێری و سیاسەتی تەندروستی، نەک تەنها لە بەر ئەوه پزیشکێکی سەرکەوتوون لە بوارەکەی خۆیاندا ئیتر پێمان وابێت کە بە دڵنیایەوە سەرکەوتوو دەبن لە

بەڕێوەبردنی سیستمەکەش"
2014/02/15
رۆژی رەش
هەرچەندە من ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان نیم ، بەلام ئەمرۆ ١٥ ی شوبات بە رۆژی رەش دەزانم لە مێژووی گەلەکەمان ، چونکە لەم رۆژەدا سەرکردەێکی کورد بەپیلانێکی نیودەولەتی دەستگیرکرا ، هەر چەندە ئەم چەشنە کارانە لە مێژووی گەلی کورد دووبارەیە و لە داهاتووش دووبارە دەبێتەوە بەلام ئەمە بەهیچ شیوەێک خەباتی گەلەکەمان لە باکوور ناوەستێنێ ، بەیانی دەکاتە ١٤ سال بەسەر زیندانی کردنی شۆرشگێرێکی کورد ئەو دووپات دەکاتەوە کە گەلی کورد لە باکوور نەک بە زیندانی کردنی سەکردەکەی نەک بە تێرۆرکردنی سەرکردەکانی نەک بەدەربەدەرکردنی رۆلەکانی لەشۆرش کردن ناوەستی بەلکو بەم کارە فاشیانەی رژێمی تورک زیاتر گەلەکەمان لە باکوور سوردەکات لە پیناو بەدەستهینانی سەربەخۆیی
بژی کورد بژی کوردستان نەمری بۆ شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان

تینینی/ ئەم نوسینەم سالی پار بلاوکردۆتەوە بەلام ئێستا دامانوەتە بلۆگەکەم.
Today is the third anniversary of the oppressed Kurdish Uprising in Iraq
Today is the third anniversary of the oppressed
Kurdish Uprising in Iraq
On 17 February 2011 a mass uprising for freedom,
dignity and social justice erupted against the Kurdish political establishment.
These mass protests spread to many cities and
towns in Kurdistan with the exception of the capital Erbil and Dehok, which
were militarised by a heavy security police presence to prevent people from
protesting.
Protests starting on 17 February 2011 brought
about a huge change in Iraqi Kurdistan in the form of a revolutionary movement
that saw thousands of youth from different layers and classes of society coming
to the forefront to stand against the oppression, discrimination and social
injustice that have prevailed in Kurdistan in the last 22 years.
Thousands of people were on the streets in
various cities and towns, particularly in Sulaymaniyah, the country's second
largest city.
The protesters were demanding an end to
corruption, and the dictatorship of the two families in power, who head the two
political parties, the Kurdistan Democratic Party (KDP) and the Patriotic Union
of Kurdistan (PUK).
These families have been in power for the last 22
years, and under their rule thousands of people have been killed or have
disappeared. Women and workers have few rights and there is very limited
freedom of expression and thought. The Kurdistan Regional Government (KRG), has
been persecuting, kidnapping and terrorising free thinkers, intellectuals and
political opponents, as well as targeting independent journalists and
publications.
After 62 days of peaceful protest, the Kurdistan
Regional Government and Parliament took no steps to respond to people’s
demands. In fact, they opened fire on demonstrators and otherwise attacked
them, including throwing acid at them, and arrested, kidnapped and killed
demonstrators.
More than nine people were killed, among them 12-
and 14-year-olds. More than 600 people were injured. To this date none of the
criminals responsible for these acts have been brought to justice.
We are here to demand justice for those who were
killed and injured and that the criminals responsible should be brought to
justice.
The Kurdish people’s struggle for freedom,
equality, rights and dignity needs international attention and solidarity to
defy the political establishment in Iraqi Kurdistan. The authorities are
attempting to silence any voice that challenges them and to ignore the just
demands of the population.
You can support us by exposing the atrocities in
Iraqi Kurdistan committed against our people by the Kurdish rulers.
Our demands:
• The murderers of 17 February
2011 must be brought to justice.
• Mahmoud Sangawi must be
brought to public trial over the death of journalist Kawa Germyani.
• The KRG must recognise freedom
of the press and political activity, and the freedom to demonstrate in
Kurdistan.
• Support Zhean Group’s demand
for campaigns against honour killing and supporting women’s rights in Kurdistan.
• Abolition of the law banning
demonstrations.
اليوم هو الذكرى الثالثة ل انتفاضة الكردية المضطهدة في العراق
على 17 فبراير 2011 اندلعت انتفاضة جماهيرية من أجل الحرية
والكرامة و العدالة الاجتماعية ضد المؤسسة السياسية الكردية.
انتشرت هذه الاحتجاجات الجماهيرية إلى العديد من المدن والبلدات
في كردستان باستثناء العاصمة أربيل و Dehok ، والتي كانت عسكرة قبل حضور
الشرطة اجراءات أمنية مشددة لمنع الناس من الاحتجاج .
احتجاجات ابتداء من يوم 17 فبراير 2011 أحدثت تغييرا كبيرا
في كردستان العراق في شكل حركة ثورية والتي شهدت الآلاف من الشباب من طبقات و فئات
المجتمع المختلفة القادمة الى الواجهة للوقوف ضد الظلم والتمييز و الظلم الاجتماعي
التي سادت في كردستان في السنوات ال 22 الماضية .
وكانت الآلاف من الناس في الشوارع في مختلف المدن والبلدات
، وخاصة في السليمانية ، ثاني أكبر مدينة في البلاد .
وكان المتظاهرون يطالبون بوضع حد للفساد ، و دكتاتورية العائلتين
في السلطة، والذين يترأسون الحزبين السياسيين ، والحزب الديمقراطي الكردستاني (بزعامة
مسعود بارزاني ) والاتحاد الوطني الكردستاني (PUK
) .
2014/02/10
هۆ جەنابی سەرۆک
رەنجدەر گراوی
هۆ جەنابی سەرۆک به‌بێ عاجزی ئه‌گه‌ر وه‌ک تۆ وڵات به‌رێوه به‌رم
سوێند
به‌خوا کیشوه‌رێک به‌رێوه ده‌به‌م !
ئه‌گه‌ر
دنیا لافاو بیبا من هه‌قم به‌سه‌ریه‌وه نه‌بێت !
یەک فلس له‌بانقه‌کاندا نه‌مێنێ من هه‌قم به‌سه‌ریه‌وه نه‌بێت !
رۆژنامه
نوس و خۆپیشانده‌ر بکوژرێ من هه‌قم به‌سه‌ریه‌وه نه‌بێت !
کاره‌باو
سوته‌مه‌نی که‌م بێته‌وه من هه‌قم به‌سه‌ریه‌وه نه‌بێت !
بازار
به‌ره‌ڵا بێت و پربکرێ له‌شتی ئیکسپایه‌ر من هه‌قم به‌سه‌ریه‌وه نه‌بێت!
دین و
که‌لتورو ره‌وشتی میلله‌ت هه‌ڕاج بکرێ من هه‌قم به‌سه‌ریه‌وه نه‌بێت !
حکومه‌ت
بۆ 6 مانگی تر ته‌شکیل نه‌کرێ من هه‌قم به‌سه‌ریه‌وه نه بيت !
هه‌زار
خۆپیشاندان و ناره‌زای ئه‌نجام بدرین من هه‌قم به‌سه‌ریه‌وه نه‌بێت !
هۆ جەنابی سەرۆک
ئەی تۆ هەقت بەسەر
چیەوە هەیە ؟
2014/02/06
زەنگی تەلەفۆنەکەم لێدا
سەیری دەکەم ژمارەێک بە ژمارە تایبەت بۆم کراوە واتا هیچ
ژمارەێک دەرنەجووە ، یاللە دەبێت کێ بێت بەم نیوە شەوە تەلەفۆنی لۆ کردووم.
من : بەلێ فەرموو.
ئەو : کە بە عەربی قسەی دەکرد بەپەلە پەل ووتی تەلەفۆنم لۆ
بکەوە ، من ئەبو عبدللەم، تەلەفۆن داخرایەوە.
من : تەلەفۆنم دەرهێنا ، شەریکەی مۆبایلەکە بە فەرنسی ووتی
یەکەی پیوستت نییە بۆ تەواو کردنی پەیوەندیەکە
+ هەلبەت بەو شرە فەرنسیەی کە دەیزانم وا تێگەیشتم.
- ئێ چیبکەم، لەبەر خۆم ووتم ، بابچم کارتێک بکرم وە تێلی
بۆ بکەمەوە.
تێبینی / لەمالێک مێوانم لەم کاتەیدا. کە مالی خالمە لە برۆکسل.
خالم : ئەوە چی بوو ، خۆ ئەم تەلەفۆنە شتیکی خراپ نەبوو ؟
من : راوەستام تا بیربکەمەوە چونکە ، حەزم نەدەکرد بەخالم بزانێت تەلەفۆنم کارتی تیانەماوە بلێت ئەوە تەلەفۆنی من تەلەفۆنی بۆ بکەرەوە.
+ چونکە کەمێک بەرلەم کات لەگەل خالم لەدەروە بووین ، خالم
کارتی بۆ مۆبایلەکەی خۆی کری و دانەێکیش بۆمن بەلام من وەرم نەگرت هەرچەندە ئەو زۆر
هەولی دا دەیووت ئەم بۆ تۆ کریوە ، من قبولم نەکرد.
خالم : کورە ئەوە لەگەل تۆم نییە لۆ وەلام نادەیەوە ؟
من : ها نانا هیچ
نەبووە.
خالۆژنم : کە بادینیە ، بەشێوە زاری بادینی ووتی ؛ خودێ شتک
بوویە .
من : نانا هیچ نەبووە.
+ دیسان زەنگی تەلەفۆن لێدایەوە ، سەیر دەکەم هەمان ژمارە
تایبەت ، بەلام ئەم جارە نوکەی کرد (جەرەسکی کردوو دایخستەوە )
خالۆژنم : خودێ خودێ شتەک بوویە ؟
من : نانا هیچ نەبووە قابیلە من شت لەئێوە بشارمەوە ، من
جگە لە ئێوە لەم ولاتە کێی ترم هەیە .
+ ئەوجا بیرکەرەوە رەنجدەر فێلێک بدۆزەرەوە ، خۆت بدزەوە
برۆ کارتیک بکرە ، تەلەفۆن لۆ کاکی عارەب بکەرەوە.
+ ئەها باشترین بیرۆکە ، خالە پاکەتی جگەرەکەم لە ناو ئۆتۆمبێلی تۆ جێهیشتووە
، سویجی سەیارەکەتم بدەرێ ، بچم بیهێنمەوە.
خالم : فەرموو ئەوە سویج ، دەزانی لەکوی راگیراوە ئۆتۆمبێلەکەم
.
من : بەلێ بەلێ
+ئەوجا چووم بۆ توکانێک کارت بکرم ؟
+ دووری نزیکترین توکان ، دە دەقیقە ریگایە بەپێ.
+ باران جمەی دێت بەخور دەبارێت ، بەلام لافاو هەلنەستاوە
وەکو پیرە هەولێر.
+ بەهەرحال خۆم گەیاندە ئەم نزیکترین توکانەی کە لەمالی خالم
نزیکە.
من : بەوشرە ئینگلیزەی دەزانم کابرای توکاندارم تێگەیاند
کە کارێکم دەوێت ١٠ یۆرۆیی بۆ جۆری سیمکارتی لایکا.
تێبینی / لایکا : جۆرێکە لەسیمکارت وەکو کۆرەک و ئاسیای خۆمان
، جەوهەریترین جیاوازیان ئەوەیە، کە ئەم لایکایە هەزار کۆرەک و ئاسیا و ریبەری کیسەل
و تیشک نێت ....... هتد بەقوربان بێت لە خزمەتگوزاری ئەنتەرنیت ، هەم هەرزان هەم بەهێز.
تێبینی / لەوەتەی هاتوومەتە ئەم ولاتە هەرخزمەتگوزاری ئەنتەرنێت
لەم کاک لایکایە بەکاردەهێنم.
+ بەهەرحال دەستم گەیاندە بەرکم پارە دەربهێنم ، سەیردەکەم
لەبری پانتۆر تەراکسودم لەبەر ، ئەوجا کەواتا پارەم پیی نییە چونکە جوزدانەکەم لەناو
بەرکی پشتەوەی پانتۆرەکەم.
من : دووبارە بەم شرە ئینگلیزییەی کەدەیزانم گۆتم ؛ تکایە
ببورم ، راستیەکەی جزدانەکەم لەبیرچووە ، بۆیە دەبێت ببورن کە ناتوانم کارتەکە ببەم،
دەچم جزدانەکەم دەهێنم و دەگەرێمەوە.
کابرای توکاندار : لەپرا بەکوردێکی رەوان گووتی؛ برا کێشە
نییە ، بیبە ، بەیانی پارەکەی بهێنە ، بەم
شەوە ساردە ئەوەندە ناهێنی بچیت و بگەرێتەوە.
من : بەسەرسورمانەوە ووتم؛ جا تۆ کوو دەزانی من بەیانی دێمەوە
پارەت بۆ دەگەرێنمەوە!
کابرای توکاندار: ووتی ؛ ئەگەر نەهاتیەوە پارەکە لەخالت دەستێنم.
من : ئەوجا تۆ خالم چۆن دەناسی ؟
کابرای توکاندار: برام ئەوە چوار سالە جیرانی مالی خالی ئێوەم
، وە بەبەردەوامیش دێن لای من کەلوپەل دەکرن.
من : جا ئەتوو کوو دەزانی من خوارزای ئەوم.
+ دیاربوو کابرای توکاندار بە پرسیارەکانی من بێزار بووبوو.
کابرای توکاندار : وەکو هەولێری دەلێن هەتیم ، بەخۆت و بەم
عینەکە زلەوە دەلێت لە مەریخ هاتیەوە ، ئەگەر دەیبەیت بییە ئەگەر نا خوات لەگەل ، ئااااااااه
چیرەت دریژە.
2014/02/04
بزوتنەوەی گۆران لە شەمەندەفەرێک دەچێت
بزوتنەوەی گۆران لە شەمەندەفەرێک دەچێت لە هەر ویسگەێک کۆمەلەێک کەس سواری دەبیت و کۆمەلیکیش دادەبەزێ .
هەموو ریبوارە سەرکەوتوو دابەزیوەکان کۆمەلە کەسانێکی خۆپەرست و بەژەوەندی پەرستن .
بەلام گۆرانخوازە راستەقینەکان هێشتا رۆژیان بۆ هەلنەهاتووە هۆکارەکەشی ئەوەیە کەسانی خۆپەرست و ماساتوچی و بەژەوندی پەرست نین ، وە ئەوان خاونی راستەقینەی ئەم شەمەندەفەری شۆرشی دژەگەندەلین .
جا پێویستە لەسەریان جولەبکەن لەپێناو بەلارێ بەبردنی شەمدەفەرەکە لەلایەن خۆپەرستان و هەلبەرستانەوە.

Subscribe to:
Posts (Atom)