2014/09/18

حیسابی فەلەكی گوندی گڕاو وەکو گوندەکە خەریکە ئەنفال دەبێت

حیساباتی فەلەکی گوندە خۆشەوستەکەم ،  ئەم حیساباتەی کە زۆربەی دەشتی هەولێرو ناوچەی خۆشناوەتی پشتی پێدەبەست لە رابردوو
بەلام داخی گرانم  لەگەل ئەنفال کردنی گوندەکە ئەویش وا خەریکە لەناو دەچێت 
لەكۆندا خەڵك بە مەبەستی زانینی كاتەكانی ساڵ ، تیشكی خۆر و ئەستێرە و نیشانەیان بەكاردەهێنا ، بەتایبەتی لە چلەی زستان و كاتەكانی چاندن و ئەنجامدانی نوێژەكان ، لەگوندی گڕاویشدا لە سەردەمێكی زووەوە حیسابێكی تایبەت بەخۆیان هەبووە وەكو ساڵنامەیەك بەكاریان هێناوە، سەرەڕای ئەم گوندە لە چەند ناوچەیەكی تری وەك هەولێر و دەشتی بەڕانەتی بۆ ئەنجامدانی ئەو كارانەیان كە پەیوەندیان بەكات هەبووە سوودیان لەم حیسابە وەرگرتووە و دەیان ووت بە (حیسابی گڕاوێ) ئاوایە و دەكاتە ئەوەندە.
ئەم حیسابە لەسەر چیایێكی گوندەكە بە ناوی (داری لۆلكان) لەبەرامبەر دەرگای مزگەوتی گوندەكەیە چەند قووچێكە و بەهۆی لەسەر یەك دانانی چەند بەردێكەوە دروستكراوەو گەچ و قسڵی تێدا بەكارنەهاتووە، وە دووری نێوان قووچەكان بەشێوەیەكی ووردبینانە دانراوە و هەڕەمەكی نەبووە، ناوی تایبەتیان هەیە وەكو قووچی سەرەتای زستان و قووچی تەرازوو و قووچی سەرەتای هاوین... هتد، سەنتەر و شوێنی سەیركردنی حیسابەكەش مزگەوتی گوندەكە بووە ، سەبارەت بە مێژوو و دروستكەری ئەم حیسابە، هیچ بەڵگەیەكی نووسراو لەبەردەست نیە كەوا ساڵ و ناوی دروستكەری حیسابەكە ئاماژە پێبكات، بەڵام بەشێوەیەكی دەماودەم باسی دوو مەلا بە ناوەكانی (مەلا عومەر و مەلا عەبدوڵلا) دەكرێت، ئەمەش تەنیا قەرینەیە، بۆ ساغبوونەوەشی 
پێویستمان بە بەڵگەی نووسراوە
/تێبینی
 ١_گوندی گراو لە سالی ١٩٩٩ لە لایەن پارتی دیمۆکراتی کوردستان خاپورکرا ، شاپاوەێکی لە دووری گوند بۆ خەلک دروست کرد ئەویش هەموو گڕاویک ناتوانی خانوو لۆ خۆی دروست بکات لەوێ 
٢_ گوندی گراوی دوو کیلۆمەتر لە مالی سەرۆکی هەرێم دوورە لە سەری رەش 
٣- سەرچاوەی زانیاریەکانم لە پەیجی گوندی گراوە وەرگرتووە کەمێک دەستکارم کردووە

2014/09/08

هاورێیان هیچ خۆتان مشه‌وش مكه‌ن  

هاورێیان هیچ خۆتان مشه‌وش مكه‌ن ئه‌و هادی 
عامرییه‌ی كه‌ ئیستا به‌ پیشمه‌رگه‌ ده‌وریێت ، دوو رۆژی تر هه‌موو نوینه‌ركانمان له‌ به‌غدا ده‌نگی پێده‌ده‌ن بێت به‌ وه‌زیری به‌رگری عێراققققققققققق
ئێ چیبكه‌ین من و تۆی هاولاتی ، سیاسیه‌كانمان له‌پێناو یه‌كپارچه‌ی عێراق ده‌بێت ئه‌م كاره‌ بكه‌ن

دەنگە زولالەکەی علی سیاسی

قۆندره‌كه‌ی علی سیاسی له‌سه‌ری هه‌ر ١١١ په‌رله‌مانتاره‌ مشه‌خۆره‌كه‌ی كوردستان پیرۆزتره‌ ، مامه‌ علی ئه‌و قۆندره‌ی تۆ وه‌شاندت ده‌نگی راسته‌قینه‌ی هه‌موو شوفیریكه‌ كه‌ به‌ناچاڕی ده‌بیت پاره‌ی زیادبدات بۆ كرینی به‌نزین ،ده‌نگی خه‌لكی ره‌نجده‌ران و زحمه‌تكيشانى كوردستانه له‌به‌رامبه‌ر گران كردنی سه‌رتایترین مافی خه‌لك

كوتك ده‌زانی قوناغ له‌كویه‌


دوای ئه‌وی له‌سه‌ر پشکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ وه‌زارتی دارایی دامه‌زرا ، به‌ناچاری و له‌ژێر فشاری گۆڕانخوازان ده‌ستبه‌رداری دمه‌زراندنه‌كه‌ی بوو، ئه‌وه‌ش جیاوازی نیوان كادر و ئه‌ندامانی گۆران و حیزبه‌كانی تری كوردستان