وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راستگۆ نیه
وه‌ك له‌پێش جه‌ژن بلاومانكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماده نه‌بن زانیاری پێویستمان بده‌نێ له‌سه‌ر پرسی ده‌رمان و كۆنترۆڵی جۆریی سه‌ر ده‌رمان و مه‌سه‌له‌ی قه‌ره‌بووی قوربانیانی ئه‌ڤاستین، ئه‌وا داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین، له‌به‌رواری 20 – 10- 2013 نوێنه‌ری كه‌مپه‌ینه‌كه‌مان له‌كوردستان (ره‌نجده‌ر گراوی) ئه‌م داوایه‌ی كه‌مپه‌ین و وێنه‌یه‌ك له‌یاسای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری پێشكه‌ش به وه‌زیری ته‌ندروستی و لیژنه‌ی یاسایی وه‌زاره‌ت كرد، له‌ئه‌نجامی وتوویژیان به‌پێی به‌لێنی وه‌زیری ته‌ندروستی له‌ماوه‌ی 10 رۆژ بۆ دوو هه‌فته وه‌ڵامی داواكاریه‌كه‌مان ده‌ده‌نه‌وه، ئێمه‌ش وه‌ك به‌رپرسیارێتی خۆمان به‌پێویستمان زانی رای گشتی خه‌ڵكی كوردستان له‌م په‌یوه‌ندیه‌مان به وه‌زاره‌ته‌وه ئاگادار بكه‌ینه‌وه، له‌ئه‌گه‌ری پێنه‌دانی ئه‌و زانیاریانه به كه‌مپه‌ینه‌كه‌مان به‌پێی یاسای ناوبراو، داوای یاسایی له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت تۆمار ده‌كه‌ین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌كارییمان كردووه.
ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه سه‌یره ئه‌وه‌یه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به دانپێدانانی خۆیان ئاگایان له‌یاسای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری نه‌بوو، به‌وه‌ی كه به نوێنه‌ری كه‌مپه‌ینه‌كه‌ی ئێمه‌یان وتبوو، با سه‌یری یاساكه بكه‌ن ئینجا وه‌ڵاممان ئه‌ده‌نه‌وه‌و ئه‌وه‌شیان وتبوو كه ئه‌وان نه‌یانزانیوه یاسایه‌كی له‌و جۆره ده‌رچووه له‌په‌رله‌مان، كه‌چی له‌ئێستاداو ئه‌مرۆ 23 – 10 – 2013 راگه‌یاندنێكیان بڵاوكردۆته‌وه به‌وه‌ی كه گوایه ئه‌وان له‌سه‌ر یاسای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی زانیاری له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كانیان و چالاكی و بریاره‌كانیان له‌ماڵپه‌ری خۆیاندا بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئێمه به‌وه‌زاره‌ت و رای گشتی راده‌گه‌یه‌نین كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ته‌نها بۆئه‌وه‌ی ناوی كه‌مپه‌ینه‌كه‌ی ئێمه نه‌هێنن، ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی ئه‌مرۆیان بڵاوكردۆته‌وه‌و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گوایه ئه‌وان وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زاره‌تی حكومه‌ت زانیاریه‌كای خۆیان له‌سه‌ر وێبسایته‌كه‌یان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، داوا له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌كه‌ین كه راستگۆبن له‌گه‌ڵ رای گشتی و كاره‌كانی خۆیان و ده‌بوایه باسیان له‌وه بكردایه كه دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌مپه‌ینه‌كه‌ی ئێمه‌وه له وه‌ها یاسایه‌ك ئاگاداركرانه‌وه، ئینجا له‌خه‌وی قوڵیان هه‌ستانه‌وه‌و ئه‌م راگه‌یاندنه‌یان بڵاوكرده‌وه، نه‌ك ئه‌وه‌ی خۆ به‌خۆ به‌م یاسا‌و ئه‌ركه‌ی خۆیان زانیبێت.
ده‌قی داواكاریه‌كه‌مان بۆ پێدانی چه‌ند زانیاریه‌ك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه
له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، له‌رێگه‌ی چه‌ندین راپۆرت و راگه‌یه‌نراو و داواكاری كه‌مپه‌ینه‌كه‌مانه‌وه، كه له‌راگه‌یه‌نراوه‌كاندا بڵاومان ده‌كردنه‌وه، داوای زانیاری پێویستمان له‌ئێوه كرد وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به نوسراوی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی ئه‌ڤاستین و چۆنێتی كۆنترۆڵی جۆریی سه‌ر ده‌رمان له‌هه‌رێم و چۆنێتی كرین و هێنانی ده‌رمان، هه‌موو ئه‌و نوسراو وداواكاریانه‌شمان به‌ده‌ستی به‌ئێوه وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه تا ئێستا هیچ زانیاریه‌كی ئه‌وتۆمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه كه شایانی باس بێت، بۆیه ناچاربووین به‌م شێوه‌یه‌و به‌پێی یاسای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری داواكاریه‌كانمان بخه‌ینه ڕوو به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری پێویست له‌باره‌ی ئه‌و كه‌یسانه‌ی سه‌ره‌وه كه ئاماژه‌مان بۆ كردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێمه به پێی به‌شی سێهه‌م، مادده‌ی چواره‌م و پێنجه‌م و شه‌شه‌می یاسای به‌ده‌ستهێنانی زانیاریی ئه‌م داواكاریانه ده‌خه‌ینه به‌رده‌م به‌رێزتان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی خستومانه‌ته ڕوو، به‌هیواین به‌پێی یاسای ناوبراو له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێردا وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه، به‌وه‌ی كه له به‌شی سێهه‌م، مادده‌ی حه‌وته‌م، بڕگه‌ی شه‌شه‌می یاساكه‌دا هاتووه كه "له‌حاڵه‌تی گرنگ و به‌په‌له كه په‌یوه‌ندی به پاراستنی ژیانی كه‌سێكه‌وه هه‌بێت، پێویسته زانیاریه‌كه له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێردا بدرێت" ، چونكه ئه‌م پرسانه نه‌ك په‌یوه‌ندی به پاراستنی ژیانی كه‌سێكه‌وه هه‌یه، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به‌ژیانی تاك به‌تاكی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه.
زانیاریمان له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه پێویسته:
١. گرێبەستەکانی وەزارەتی تەندروستی لە گەڵ کۆمپانیاکانی دەرمان لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات.
٢. دۆکۆمێنتەکانی تایبەت بە پرۆسەی تەنده‌ر لە گەڵ کۆمپانیاکان تایبه‌ت به ده‌رمان.
٣. بڕیارەکانی وەزارەتی تەندروستی لە بارەی کێشەی ئاڤاستین بە تایبەتی سزادانی پزیشکەکان.
٤. بڕیاری دادگا لەسەر کۆمپانیا هۆز سەبارەت بە مه‌سه‌له‌ی ده‌رمان و فرۆشتنی ده‌رزی ئه‌ڤاستین به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
٥. گرێبەستی وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ کۆمپانیای FDAS كه له ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه له‌راگه‌یاندنه‌كان باسكرابوو كه گوایه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا هه‌بووه بۆ كۆنترۆڵی جۆریی سه‌ر ده‌رمان.
٦. داتاکانی تایبەت بە هێنانی دەرمان (چەندێک لەڕێی بەغداوە دێت، چەندێک حکومەتی هەرێم خۆی ئەیهێنێت...هتد).
٧. نووسراوەی قەرەبووکردنەوەی قوربانیەکانی دەرزی ئاڤاستین بەکوێ گەیشتووە؟
٨. وەزارەتی تەندروستی و حکومەتی هەرێم تا ئێستا چی رێوشوێنێکی گرتۆتە بەر بە مەبەستی دانانی کۆنترۆڵی جۆری سەر دەرمان، ئەو ڕێوشوێنانەمان بە نووسراو پێویستە.
كه‌مپه‌ینی چاو هه‌ر چاوه
20 – 10 – 2013
No comments:
Post a Comment