نیویۆرک، ٢٢ـ نیسان ـ ٢٠١٤ ـــ راپۆرتێکی لیژنەی داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان (CPJ) کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە بەو ئەنجامە گەیشتووە کە جیبەجێنەکردنی یاسا و بارودۆخی سزانەدانی تاوانباران وایانکردووە رۆژنامەنووسان سانسۆر لەسەر خۆیان پیادەبکەن و نەتوانن بەپێی پێویست راپۆرت لەسەر مەسەلە هەستیارەکانی وەکو گەندەڵی لە کوردستانی عێراق ئامادەبکەن.
هەرچەندە کوردستانی عێراق بەشێوەیەکی گشتی خۆی پاراستووە لە توندوتیژی دوای شەڕی عێراق و ئابووریەکەی لە گەشەسەندندایە، بەڵام گرژییە سیاسییەکانی بەرزن، و میدیای سەربەخۆ لە مەترسیدایە. رۆژنامەنووسان رووبەڕووی هەڕەشە، هەراسانکردن، لێدان، گرتن، سوتاندن، و کوشتن بوونەتەوە. زۆربەی هێرشەکان بەبێ سزادانی تاوانباران تێپەڕیوون.
شەریف مەنسوور، رێکخەری پرۆگرامی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیای رێکخراوی (CPJ) دەڵێت، “ئەگەر کوردستان ئاواتەخوازە ببێتە مەشخەڵێکی دیموکراسی، سەرکردەکانی هەرێمەکە دەبێت نیشانیبدەن ویستی سیاسیان بۆ بەرزراگرتنی دەسەڵاتی یاسا هەیە و چارەسەری ئەو هێرشانەبکەن کە کراونەتە سەر رۆژنامەنووسان. رۆژنامەنووسان دەبێت بتوانن بێ ترسی تۆڵەلێکردنەوە کارەکانیان ئەنجامبدەن، تەنانەت ئەگەر بێتوو لێکۆڵینەوە لەگەندەڵی و مەسەلە هەستیارەکانی تریش بکەن.”
راپۆرتەکە، کە لەنووسین نامۆ عەبدوڵڵا، بەرپرسی نوسینگەی واشنتنی تۆڕی میدیای رووداوە، بە تێرووتەسەلی باسی روواوەکانی دەوروبەری هێرشە گەورەکانی وەکو کوشتنی کاوە گەرمیانی، سەرنوسەری گۆڤاری سەربەخۆی مانگانەی رایەڵ،