کەمپەینى چاوهەرچاوە رایدەگەیەنێت چه‌ند دیکۆمێنتێکى تایبه‌ت به گەندەڵی و بەهەدەردانى پاره‌و خراپ به‌کارهێنانى ده‌سه‌ڵات بەرپرسانى وەزارەتى تەندروستیان داوەتە داواکارى گشتى بۆ بەدواداچوون.
لەراگەیەندراوێکدا کەمپه‌ینی چاو هەر چاوە، دەڵێن وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە جیاتی بەدواداچوونی جیددی بۆ گەندەڵی، تەندروستی هەڕەشە لە کەمپه‌ینەکەمان و ڕێکخەرەکانی دەکات و چاومان لێسووردەکاتەوە.
لەبەشێکى تر‌ى ئەو راگەیەندراوەدا هاتوە ” له‌به‌روارى 25 – 2 دا چه‌ند دیکۆمێنتێکى تایبه‌ت به گەندەڵی و بەهەدەردانى پاره‌و خراپ به‌کارهێنانى ده‌سه‌ڵات و پشتگوێخستنى نه‌خۆش و بێباکى به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاراسته‌ى دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان کردووه”.
دەقى راگەیەندراوەکە
ڕاگەیاندراوێک لە کەمپه‌ینی چاو هەر چاوە
وەکو هەموو جارێک، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە جیاتی بەدواداچوونی جیددی بۆ ئەو کێشە و گەندەڵی و تاوانانەی کە کەمپه‌ینەکه‌مان پەردەی لەسەر هەڵماڵیون چی سەبارەت بە کارەساتی کوێرکردنی هاوڵاتیان یان بەکارهێنانی ماڵ و بودجەی گشتی لەلایەن بەرپرسەکانی وەزارەتەکە و وەزیرەکانى پێشووی، لە جیاتی ئەوانە، وەزارەتی تەندروستی هەڕەشە لە کەمپه‌ینەکەمان و ڕێکخەرەکانی دەکات و چاومان لێسووردەکاتەوە بەوەی کە گوایە داوای یاسایی لەسەرمان بەرزدەکاتەوە.
دەبێت ئەوە زۆر لای وەزارەتی تەندروستی ڕوون بێت، کە ئەم هەڕەشە و گوڕەشانەی هیچ سوودێکیان نیە و لە باتی هەڕەشەکردن باشترە ئازایانە ڕووبەڕووی گەندەڵکاران ببێتەوە و بەرژەوەندی هاونیشتیمانیان بخاتە پێش هەموو بەرژەوەندیەکی ترەوە.
کەمپه‌ینەکەمان تاوەکو ئێستا و لەهەموو ڕاگەیاندراو و چالاکیەکانیدا، هیچ وەختێک شتێکی نەوتووە ئەگەر پشت ئەستووری نەکردبێت بە بەڵگە. زۆربەی ئەو بەڵگانەی کە ئێمە بڵاومانکردۆتەوە فەرمان و نوسراوی فەرمی خودی وەزارەتی تەندروستی بوون. بۆ نمونە ئەو بەڵگەیەی کە لەم ماوەیەدا ئاشکرامان کرد، گرێبەستێکە لە نێوان وەزارەتی تەندروستی بە ئیمزای وەزیری پێشوو لەگەڵ کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت بۆ کڕینی ئامێر‌و پێداویستی تر بۆ نەخۆشخانەیەکی کەرتی تایبەت.
وەزارەتی تەندروستی دەبێت ئەوە لێکبداتەوە کە بۆچی و بە چ هەقێک پاره و قووتی ئەم میللەتەی بۆ کەرتی تایبەت و مەبەستی تایبەت خەرجکردووە. ئەوەی وەزارەتی تەندروستی و وەزیرەکەی و بەڕێوەبەری گشتیەکەی (کە وەزیری تەندروستی ئێستایە) کردوویانە، نەک تەنها کارێکی نایاساییە، بەڵکو تاوانێکى گه‌وره‌یه دەرهەق به خەڵک و هاونیشتیمانیانی بەشەره‌فی کوردستان.
ئێمە وەزارەتی تەندروستی ئاگادار دەکەینەوە کە لە چالاکییەکانمان ناوەستین تاوەکو نەگەین بە هەموو ڕاستیەکانی پشت کوێرکردنی هاوڵاتیان و کوشتن و که‌مئه‌ندامکردن و ئەتککردنی هاونیشتیمانیان بە دەست سیستمی تەندروستیەوە کە دەستکردی گەندەڵی و پشتگوێخستن و بێباکی بەرپرسانی تەندروستین.
هەر لەم میانەدا، پێمان خۆشە وەزارەت و هەموو ئەو دۆست و چاودێرانە ئاگادار بکەینەوە کە لەنزیکەوە بەدواداچوون بۆ چالاکیەکانی ئێمە دەکەن کە ئێمه له‌به‌روارى 25 – 2 – 2014 ئه‌و داواکارى و گرێبه‌سته‌مان له‌رێگه‌ى پارێزه‌ره‌که‌مانه‌وه ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى داواکاری گشتیمان کردووه، هه‌روه‌ها له‌هه‌مان به‌رواردا لەڕێی نامەیەکی فەرمی کەمپه‌ینەکەمان و له‌سه‌ر داواى خۆیان، ئه‌و گرێبه‌سته‌و چه‌ند دیکۆمێنتێکى تر که تایبه‌تن به گەندەڵی و بەهەدەردانى پاره‌و خراپ به‌کارهێنانى ده‌سه‌ڵات و پشتگوێخستنى نه‌خۆش و بێباکى به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاراسته‌ى دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان کردووه. هەروەها ئێمە لێرەدا ناوەستین و ئەگەر پێویست بکات پەنا دەبەینە بەر دەزگا و ڕێکخراو و لایەنی تریش بۆئەوەی دادپەرەوەی و تەندروستی بۆ هاونیشتیمانیان و قوربانیەکان بگەڕێنینەوە
کەمپینی چاو هەر چاوە
٢٦/٢/٢٠١٤
بۆ په‌یوه‌ندى :
فه‌رمان خێڵانى – 0032488055929
fxelany@yahoo.com
ره‌نجده‌ر گراوى – 009647504833073
ranjdargrawy@yahoo.com
د. گۆران عه‌بدولڵا – 0447584867623
goransbr@yahoo.com
لاوژە جه‌واد – 004531954228
lawzha@yahoo.com
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment