لە (1947.3.30) دا پێشه‌وا قازی،حه‌مه‌حوسێن خانی سه‌یفی قازی(ئامۆزای پێشه‌وا) و ئه‌بولقاسم سه‌دری قازی( برای پێشه‌وا) لە دوای حوكم دانیان بە فه‌رمانی دوژمنانی گه‌لی كورد له چوارچرای شاری مه‌هاباد، واته هه‌ر له‌و شوێنه‌ی كه (1946.1.22) دا كۆماری كوردستانی لێ راگه‌یه‌ندرابوو، له سێداره دران‌و شه‌هیدكران‌و هه‌ر ئه‌و رۆژه له‌سه‌ر شان‌و پیلی خه‌ڵكی به شه‌ڕه‌فی مه‌هاباد له گۆڕستانی مه‌لا جامی به خاكی پیرۆزی نیشتمان سپێردران.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له (1979.3.30 ) ئه‌و رۆژه‌ی وه‌ك رۆژی شه‌هیدانی كوردستان راگه‌یاند. ئه‌گه‌ر پێش ئه‌و ده‌م، له‌به‌ر زه‌خت‌و زۆری به‌كرێگیراوانی شای دیكتاتۆر ده‌رفه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی رێوڕه‌سم به‌و بۆنه‌یه‌وه نه‌بوو، به‌ڵام به دوای رووخانی حكوومه‌تی پاشایه‌تی‌دا به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كه حیزب ئه‌م رۆژه‌ی به‌و ناوه ناودێر كرد، هه‌موو ساڵێ له‌وه‌ها رۆژێكدا رێز له شه‌هیدان‌و سه‌رقافله‌یان، پێشه‌وا قازی ده‌گیرێ‌و له زۆر شوێن به تایبه‌تی له‌نێو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵی حیزبی‌دا رێوڕه‌سم به‌ڕێوه‌ده‌چێ‌و پێشانگه‌ی وێنه‌ی شه‌هیدان پێك دێنن.
قازی محه‌ممه‌د، كوڕی قازی عه‌لی، كوڕی میرزا قاسم قازی‌یه، رابردووی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له شاری مه‌هاباد بۆ چوار سه‌ده پێشتر ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌وان نه ته‌نیا له‌لای خه‌ڵك به‌ڵكوو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران‌و به‌رپرسانی حكوومه‌تییش، جێگه‌ی رێز‌و پێ‌زانین بوون. هه‌ر به بنه‌ماڵه زانا‌و ئازادیخواز‌و نیشتمانپه‌روه‌ر بوون. له‌شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی‌دا پیاوی وه‌ك میرزا فه‌تاحی قازی‌یان له به‌ره‌نگاریی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ رووسەکان شه‌هید بوو، كوڕه لاوه‌كانیشی (سالار‌و محه‌ممه‌د) به دیل گیران‌و بۆ شوێنه دووره‌كانی رووسیه‌ی ئه‌و كات به‌ڕێ كران‌و تا شۆڕشی ئۆكتۆبر هه‌ر له دیلی‌دا دابوون.
قازی عه‌لیی باوكی پێشه‌وا، له 1930 له مه‌هاباد رێكخراوێكی كوردیی به ناوی “بزووتنه‌وه‌ی محه‌مه‌د” پێك هێنا. ناوبراو له‌گه‌ڵ جووڵانه‌وه‌ی شێخ محه‌مه‌د خیابانی له ته‌ورێز پێوه‌ندیی هه‌بوو، تا ساڵی 1934یش كه کۆچی دوایی كرد له‌سه‌ر ئه‌و كاره به‌رده‌وام بووه.
قازی عه‌لی، دوو كوڕی هه‌بووه، یه‌كیان ئه‌بوالقاسم قازی، ناسراو به سه‌دری قازی بووه كه دووجار له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه كراوه‌ته نوێنه‌ری مه‌جلیس‌و ئێعتیبارو نفووزێكی زۆری هه‌بووه. دوای ته‌واوبوونی ده‌وره‌كه‌شی له‌سه‌ر راسپارده‌ی پێشه‌وا، بۆ راپه‌ڕاندنی كاره سیاسییه‌كان‌و یاریده‌دانی خه‌ڵك هه‌ر له تاران مابۆوه.
قازی محه‌ممه‌دیش كه ساڵی 1900ی زایینی له‌و بنه‌ماڵه به فه‌رهه‌نگه‌دا له‌دایك بووه، هه‌ر له سه‌ره‌تای لاوییه‌وه هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ریی تێدا به‌هێزبووه و خوێندنی علوومی كۆن‌و تازه هه‌بووە و زۆری هه‌وڵ داوه زمانی بێگانه‌كانیش فێر بێ. جگه له عه‌ره‌بی‌و فارسی‌و كوردی لەگه‌ڵ زمانی فه‌ڕانسی و ئینگلیزی‌و تا راده‌یه‌كیش رووسی ئاشنایه‌تیی هه‌بووه.
هەروەها زۆر حه‌زی به تێكه‌ڵاوی لەه‌گه‌ڵ زانایانی ئەو سەردەم و پیاوچاكان‌و كوردانی نیشتمانپه‌روه‌ر‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان هه‌بووه.
لە دوای کۆچی باوكی‌دا بووه به قازیی شار ، له ساڵه‌كانی به‌ر له 1941و دواتریش بۆ یه‌ك دوو ساڵ به‌رپرسایه‌تیی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ‌و ئه‌وقافی شاری مه‌هابادی له ئه‌ستۆوه گرتوه‌و خزمه‌تی به‌رچاوی فه‌رهه‌نگیی كردوه‌و له كاتی به‌رپرسایه‌تیی ئه‌ودا، یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی كچان له مه‌هاباد كراوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌شدا له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی خوێندكاران، رۆشنبیران‌و مامۆستاكان زۆر نزیك بووه.
قازی محه‌ممه‌د رێزی تایبه‌تیی بۆ دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی ژـ ك هه‌بووه. له چه‌ند ساڵ ده‌وره‌ی بێ حكوومه‌تییش دا واته له ساڵی1941وه تا 1945 كه كۆماری كوردستان پێك هاتوه، له به‌ڕێوه‌چوونی كار‌وباره‌كان دا‌و به تایبه‌تی له چاره‌سه‌ریی كێشه عه‌شیره‌ی‌یه‌كاندا ده‌وری به‌رچاوی هه‌بوو. زۆر له دامه‌زرێنه‌رانی ژـ ك راوێژیان له‌گه‌ڵ كردوه‌و زۆریان خۆش ویستوه‌و گه‌لێكیان هه‌وڵ له‌گه‌ڵ داوه تا ببێته ئه‌ندامی ژ ـ ك. زۆر له گرێوگۆڵه‌كانی كاری رۆژانه‌ی خه‌ڵك له دیوانی ئه‌ودا كه “مه‌حكه‌مه‌یان” پێ‌گوتوه، كراونه‌ته‌وه.

قازی له روانگه‌ی نوێنه‌رانی بیگانه‌شه‌وه كه ئه‌وكات ئێرانیان له‌نێو خۆیان دا دابه‌ش كردبوو، رێزی تایبه‌تیی هه‌بووه. هه‌ر كه‌س چۆته مه‌هاباد تێكۆشاوه به‌ر له هه‌موو كه‌س چاوی به ناوبراو بكه‌وێ. بانگ كرانی بۆ سۆڤیه‌ت هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا بووه، كه له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تێكی گه‌وره چۆته باكۆ.
قازی محه‌ممه‌د كه بوو به ئه‌ندامی “كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ ك”و ناوی نهێنیی “بینایی”ی بۆ دانرا، هیوایه‌كی زیاتری بۆ به‌رپرسان‌و خه‌ڵك پێك هێنا. له ئاكامی تێگه‌یشتنی به وه‌خت‌و ئازایه‌تیی سیاسیی ئه‌و و به قه‌ناعه‌ت گه‌یشتنی به‌رپرسانی كۆمه‌ڵه‌دا بوو كه “ژـ ك” بوو به “حیزبی دێموكراتی كوردستان”و وه‌ك حیزبێكی دێموكرات‌و پێشكه‌وتوو ده‌ستی كرد به تێكۆشان. قازی له‌به‌ر رێزی تایبه‌تیی كه بۆ “ژـ ك”ی هه‌بوو، بناغه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتیشی هه‌ر به 25ی گه‌لاوێژ، بنچینه‌ی دامه‌زرانی ژـ ك دانا‌و هه‌ر بۆیه‌ش سه‌رنجی زۆربه‌ی نیزیك به ته‌واوی به‌رپرسانی بۆ تێكۆشان له‌نێو حیزبی دێموكراتی كوردستاندا راكێشا. حیزب زۆر به خێرایی په‌لوپۆی هاویشت‌و تێكۆشانی له هه‌موو ناوچه‌ی ئازادی كوردستان دا په‌ره‌ی سه‌ند. قه‌یرانی به زۆر لكاندنی كوردستانی به ئازه‌ربایجانه‌وه چارەسەر كرد‌و مه‌جبووری كردن حیسابی جیاواز بۆ كوردستان بكه‌ن. به دوای به‌ستنی یه‌كه‌م كۆنگره‌دا، له (1946.3.30)دا به به‌شداریی نوێنه‌رانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت‌و نوێنه‌رانی هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی كوردستان پێكهاتنی یه‌كه‌م كۆماری كوردستانی راگه‌یاند.
ئه‌گه‌ر تا ئه‌وده‌م جارجار له رۆژنامه‌ی “كوردستان”دا به ناوی پێشه‌وا باسی لێ ده‌كرا، له دوای دامه‌زرانی كۆماره‌وه به شێوه‌ی فه‌رمی نازناوی پێشه‌وای پێ به‌خشرا‌و ئه‌و ناوه تا ئێستاش له‌نێو كۆڕ‌وكۆمه‌ڵی خه‌ڵك دا هه‌ر باوه.
قازی محه‌ممه‌د برایه‌تی‌و یه‌كگرتوویی كوردی پێ گه‌وره‌ترین هۆی سه‌ركه‌وتن بوو. هه‌ربۆیه له زۆربه‌ی وتاره‌كانی كه له رۆژنامه‌ی “كوردستان”ی ئه‌وكات دا چاپ كراون له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی یه‌كیه‌تی‌و برایه‌تی دواوه‌و به مه‌رجی سه‌ركه‌وتن‌و كۆڵه‌كه‌ی راگرتنی كۆمار‌و هۆی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دوژمنانی‌دا زانیوه.
هه‌رچه‌ند ده‌یزانی دوژمنه‌كانی كورد راست ناكه‌ن به‌ڵام له وتووێژدا زۆر به راشكاوی رای‌ده‌گه‌یاند كورد حه‌ز ده‌كا له رێگای ئاشتییه‌وه به مافی خۆی بگا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ ئه‌وه‌ی بۆی بكرێ ده‌یكا.
ئه‌وه‌ی پێویست بوو زۆر به راشكاوی به شای ئێرانی راگه‌یاندوه، پەنجەی خستە سه‌ر لاوازییه‌كانیان به‌رانبه‌ر به گه‌لی كورد به ئاشكرا پێی گووتن، ئێوه له قسه‌كانی خۆتان دا دوو دڵن‌و ناتانه‌وێ مه‌سه‌له‌ی كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
كاتێك پێشه‌وا له‌لایه‌ن “قوام السلگنه”وه بۆ تاران بانگهێشت ده‌كرێ‌و له رێكه‌وتی 28ی ژوئه‌نی 1946 ده‌چێته تاران، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له وه‌زیران، نوێنه‌رانی پارلمان‌و نوێنه‌ری كورده‌كانی تاران‌و نوێنه‌ری حیزبه‌كان‌و یه‌كیه‌تیی كرێكاران له فرۆكه‌خانه پێشوازیی لێ ده‌كرێ.
رۆژنامه‌ی “ایران ما” هه‌ر ئه‌وكات ده‌نووسێ: “ئێستا كه قازی محه‌ممه‌د له تارانه‌و ئازادیخوازان چاویان پێی كه‌وتوه، ده‌رده‌كه‌وێ كه بیر‌وڕای ئه‌و جێگیركردنی ئازادی‌و دێموكراسی له ته‌واوی ئێران دایه‌و، مافی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و ئینسانی بۆ نه‌ته‌وه‌ی كوردیش له گۆڕێ دایه. هه‌ر كارێك به سوودی دێموكراسی بێ له‌لایه‌ن پێشه‌وای كوردستانه‌وه به دڵه‌وه پێشوازی لێ ده‌كرێ. هیوادارین له‌و سه‌فه‌ره مێژوویی‌یه كه‌ڵك وه‌رگرێ.”
ئه‌و له كاتی ماڵئاوایی له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا ده‌ڵێ: “من خۆم فیدای خه‌ڵكی ده‌كه‌م‌و هیچ كات وه‌ك پیشه‌وه‌ری‌و سه‌رانی ئازه‌ربایجان ناكه‌م تا وڵاته‌كه‌م له خوێن دا شه‌ڵاڵ بێ‌و هه‌زاران كه‌س به كوشت بچن.”
پێشه‌وا‌و هاوڕێیانی ئه‌وه‌نده‌ی له ماوه‌ی یازده مانگی كۆماردا هه‌وڵیاندا، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش له‌و دادگا فه‌رمایشی‌یانه‌ی بۆ دادگایی‌كردنیان داندرا بوون، له خۆبردوویی‌و ئازایه‌تییان له خۆیان نیشان داوه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ناره‌حه‌تیی ده‌روونی‌و ئه‌و ژیانه تاڵه‌ی كه له به‌ندیخانه‌ی پادگانی مه‌هاباددا بۆیان پێك هاتبوو، نه ته‌نیا بڕوایان به كوردایه‌تی‌و رزگاری، لاواز نه‌بوو به‌ڵكو زۆر جیددی‌ترو به وره‌تر ببوون.
ئه‌وان له چاوپێكه‌وتنێكی نهێنی‌دا كه له‌گه‌ڵ یه‌ك دوو مرۆڤی جێی باوه‌ڕ بوویانه، فه‌رموویانه: “ئێمه‌یان فریودا، با نه‌ته‌وه‌ی كورد فریو نه‌خوا‌و خه‌باتی خۆی بۆ رزگاری‌و سه‌ربه‌ستی درێژه بدا‌و چه‌ك دانه‌نێ”. هه‌روه‌ها گوتبوویان كه زۆریان زه‌خت خستووینه‌ته سه‌ر تا نامه‌یه‌ك بۆ مه‌لا مسته‌فا بنووسین ده‌ست هه‌ڵ‌بگرێ. به‌ڵام ئێمه نه‌ته‌نیا شتی وا نانووسین به‌ڵكوو پێمان وایه ئه‌وه‌ی بۆی ده‌كرێ ده‌بێ ده‌گه‌ڵ ئه‌و ناپیاوانه بیكا”.
ئازایه‌تییان له دادگاكان‌دا به راده‌یه‌ك بووه كه ئه‌فسه‌ره‌كان سه‌ریان سوڕماوه. له راستی‌دا ئه‌و دادگایه ئه‌مریكا‌و ئینگلزی له پشت بوو. هه‌رچه‌ند جگه له كاربه‌ده‌ستانی خۆیان كه‌سی نامۆی لێ نه‌بووه، به‌ڵام هه‌ر له رێگای ئه‌وانه‌وه زۆر شت بڵاو بۆته‌وه كه پێویسته بیزانین.
پێشه‌وا هه‌ر جارێك له‌و دوو جاره كه به ناو دادگایی كراوه زیاتر له چوار كاتژمێر قسه‌ی كردوه‌و به وته‌ی سه‌روان شه‌ریفی كه پارێزه‌ری بووه “ئه‌وه قازی محه‌ممه‌د بووه كه حكوومه‌تی دادگایی كردوه‌و له هه‌موو بوارێكه‌وه هێناویه‌ته ژێر پرسیار”.
رۆژنامه‌ی “ئازادی” كه له‌و سه‌رده‌م دا له به‌غدا به زمانی كوردی ده‌رده‌چوو، له‌مه‌ڕ پشتگیریی ئه‌مریكا‌و ئینگلیز له‌و دادگایی‌یه نوسیبووی: “ئیستێعماری ئینگلیز‌و ئه‌مریكا له وجوودی قازی محه‌ممه‌د وهاوڕێكانی‌دا دوژمنی هه‌ره سه‌رسه‌ختی خۆیان ده‌دی. هیوایان هه‌بوو بتوانن به چۆكیان دابێنن‌و له به‌ندیخانه‌ش نوێنه‌ره‌كانیان چوون لە‌گه‌ڵیان دوان تا بتوانن بۆ لای خۆیانیان رابكێشن، به‌ڵام هیچ كات سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون”. دواتریش رۆژنامه‌ی “ئازه‌ربایجان” له باكۆ نوسیبووی قازی محه‌ممه‌د به نوێنه‌ری ئه‌مریكا (جورج ئالێن)ی گوتبوو، گه‌لی كورد چاوه‌ڕوانیی هیچ چاكه‌یه‌كی له وڵاتانی ئیستێعماری نیه.
“نه‌جه‌فقولیی پسیان” وته‌كانی پێشه‌وا له دادگادا له چه‌ند رسته‌دا كورت ده‌كاته‌وه‌و ده‌نووسێ: “له كاتی دادگایی‌دا قازی محه‌ممه‌د په‌لاماری ده‌برده سه‌ر سیاسه‌ت‌و ئاكاری ده‌وڵه‌تی تاران‌و ده‌یگوت: “من له قوژبنی گرتووخانه‌وه ده‌نگی خۆم به‌رز ده‌كه‌مه‌وه له دژی ده‌وڵه‌تی تاران‌و سه‌رۆكه‌كانی‌و ده‌ڵێم تاوانبار ئێوه‌ن نه‌ك ئێمه. ئێوه وڵاتتان لێ داگیركردووین”
رۆژنامه‌نووسێكی دیكه به نێوی “سلیمان.خ” له نووسراوه‌كانی‌دا ده‌ڵێ، قازی گوتی: “ته‌واوی ئه‌م به‌سه‌رهات‌و رووداوانه ئاكامی سیاسه‌تی داگیركه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌ته. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ته‌واوی كوردان به‌خائین ده‌زانێ با ده‌ست له‌و مه‌ڵبه‌نده هه‌ڵ‌بگرێ، ئه‌گه‌ر به نیشتمانپه‌روه‌ریشیان ده‌زانێ با لێ بگه‌ڕێ خۆیان كاروباری خۆیان بگرنه ده‌ست.”
له به‌ڵگه‌و رۆژنامه‌كانی یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌تی پێشوودا زۆر شت له‌م بابه‌تانه نووسراون‌و له زمان ئه‌فسه‌ره ئێرانییه‌كانه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه قازی گوتویه: “ئه‌و رووداوانه له ئاكامی ئه‌وه‌ی دابوون كه ئێوه خۆتان قانوونی بنه‌ڕه‌تیتان له ژێر پێ ناوه. ئێستاش من ته‌نیا خۆم دامه‌زرێنه‌ری دێمۆكراسیه‌ت له كوردستانم‌و هیچ هێزێكی بێگانه منی هان نه‌داوه. بێ‌به‌شیی كورد منی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و كارانه هان داوه.”
كاتێك سه‌رۆكی دادگا یا دادستان به خه‌یانه‌ت تاوانباریان ده‌كا له وه‌ڵام دا ده‌ڵێ: “ئێره ماڵی منه، خاكی كوردستان خاكی باب‌و باپیر‌و ئه‌جدادی منه چۆن ده‌توانم ده‌ستی لێ هه‌ڵ‌گرم.”
ئه‌گه‌ر دادگایی یه‌كه‌م له 19ی مانگی ده‌ستی پێ‌كرد‌و چه‌ند رۆژی خایاند‌و حوكمی ئیعدامی قازییه‌كانی‌دا، دادگایی دووهه‌م له 28ی مارسی 1947 واته 7 رۆژی 30ی مارس كۆتایی پێ‌هات.
گۆڤاری “خه‌باتی قوتابییان” ژماره 37 له‌م دواییانه‌دا له زمان سه‌روان كیومه‌رس ساڵحی، هه‌واڵنێری گۆڤاری ئه‌رته‌ش كه له دادگاكه‌دا بووه‌و دوایه له‌سه‌ر نووسینی راپۆرتێك له‌و پێوه‌ندییه‌دا گیراوه‌و ساڵێك له‌به‌ندیخانه‌دا ماوه‌ته‌وه، هێندێك ره‌سته له وته‌كانی پێشه‌وای بڵاوكرده‌وه.
پێشه‌وا فه‌رموویه: “من له زووه‌وه خۆم بۆ ئه‌وه ئاماده كردوه، به باوه‌شی ئاواڵه‌وه پێشوازی له‌و مردنه سه‌ربه‌رزانه‌یه ده‌كه‌م كه له رێگای ئازادیی میلله‌ته‌كه‌مدا ده‌كوژرێم. ئه‌وه به‌ڵێنێكه كه به نه‌ته‌وه‌كه‌مم داوه له‌گه‌ڵیان بژیم‌و بۆ ئه‌وانیش بمرم، تازه چۆن ئاماده‌م به‌ڵێنی خۆم بشكێنم.”
سه‌روان كیومه‌رس هه‌روه‌ها ده‌نووسێ: “من له زۆربه‌ی دادگاكانی مه‌یدانی‌و سه‌ربازی‌دا وه‌ك هه‌واڵنێر به‌شداریم كردوه به‌ڵام هه‌رگیز هیچ كه‌سێكم به راده‌ی قازی محه‌ممه‌د به جه‌رگ‌و بوێر نه‌دیوه. ئه‌و له كاتی دادگایی‌كردن دا نه‌یده‌زانی ترس چیه. زۆر به بێ‌باكی قسه‌ی ده‌كرد‌و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ده‌دایه‌وه.”
هه‌ر ئه‌و به جه‌رگی‌و له‌خۆبردوویی‌یه‌ش بوو كه له پای سێداره ئیزنی نه‌دا چاوی ببه‌ستن‌و فه‌رمووی: “حه‌ز ده‌كه‌م له ئاخرین چركه‌ی ژیانیشم دا به سه‌ربه‌رزی‌و چاوی كراوه‌وه له نیشتمانی خۆشه‌ویستم بڕوانم.” هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی:
“ئێوه قازی محه‌ممه‌دێك ده‌كوژن به‌ڵام بزانن له هه‌ر تنوكه خوێنێكی من قازی محه‌ممه‌دێك شین ده‌بێته‌وه. داوا له گه‌لی كورد ده‌كه‌م خه‌باتی خۆی له‌پێناو رزگاریی كوردستان دا په‌ك نه‌خات, باوه‌ڕ به ده‌وڵه‌تی خۆفرۆشی تاران مه‌كه‌ن. بژی كورد‌و كوردستان

No comments:
Post a Comment