- پارتی دیكتاتۆره!
- یه‌كێتی ئاو بردی!
- گۆڕان خه‌ڵك ده‌گه‌وجێنێت!
- ئیسلامییه‌كان خه‌ته‌رن!
- چه‌په‌كان پاشكۆن!
- توركمانه‌كان پیاوی پارتی و توركیان!
- ئاشووریی و ئه‌رمه‌ن هیچ نین!
- ئيتر.....
- په‌رله‌مان چایه‌خانه‌یه!
- حكومه‌ت ده‌زگای دزییه!
- دادگا قه‌حپه‌خانه‌یه!
- پاراستن و زانیاریی دامه‌زراوه‌ی تیرۆر و رفاندنن!
- ئيتر....
- سلێمانییه‌كان فه‌وزه‌وین!
- هه‌ولێرییه‌كان ترسنۆكن!
- دهۆكییه‌كان ده‌به‌نگن!
- ئيتر....
سه‌رنج: هه‌موو ئه‌و ناو و ناتۆرانه‌ی سه‌ره‌وه به‌شێكه له گوتاری راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی پارته سیاسییه‌كانی كوردستان.
له كوردستاندا بۆچوونی جیاواز له بازنه‌ی حزبایه‌تی، میدیایی و ناوه‌نده‌كانی رۆشنبیری درۆیه‌كی گه‌وره‌یه و راستییه‌كه له‌و ناو ناتۆرانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه. حزبه‌كان له رێگه‌ی میدیای حزب و سێبه‌ر و ئه‌هلیی و ... هتد سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ناتۆرانه‌ی سه‌ره‌وه‌ن.
ئه‌نجام: گوزارشت و ناونانه‌كانی سه‌ره‌وه، ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، هیچ متمانه‌یه‌كی له‌نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ك و خه‌ڵك و حزب له‌لایه‌كی تر نه‌هێشتووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیداره و پێویسته حزبه‌كانی سیاسی ململانێكان له‌و ئاسته ترسناكه دابه‌زێنن و میدیاكانیش به‌رپرسیارانه‌تر هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و خه‌میان ته‌نیا به‌رزكردنه‌وه‌ی تیراژ نه‌بێت.
No comments:
Post a Comment