راپۆرتى : فه‌رمان خێڵانى : له‌ئێستادا باس و خواسى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت و به‌شداريكردنى لايه‌نه‌كانى ئۆپۆزسيۆن له‌ميدياكانى هه‌رێمى كوردستاندا گه‌رمه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م دۆسيه‌يه ناوه‌نده‌كانى راگه‌ياندن گرنگى به كانديده‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ده‌ن بۆ پۆسته حكوميه‌كان
، تا ئێستا ئه‌وه‌ى كه وه‌ك زانيارى بڵاوكرابێته‌وه، بزتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌م پۆستانه‌ى داواكردووه و به‌نيازه ئه‌م پۆسته حكوميانه وه‌ربگرێت: (جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت يان سه‌رۆكى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌زاره‌تێك له‌وانه وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ‌و دارايى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و ته‌ندروستى)
كانديده‌كانى گۆڕانيش بۆ ئه‌و پۆستانه له‌لايه‌ن رێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پێشكه‌ش به ليژنه‌يه‌ك له‌و بزوتنه‌وه‌يه كراوه كه ليژنه‌كه پێكدێن له‌هه‌ريه‌ك له (عومەری سەید عەلی، جەلال جەوهەر، مامۆستا جەمال محەمەد، مستەفا سەید قادر، ئارام شێخ محەمەد)
ئه‌و كانديدانه‌ى تا ئێستا ناوه‌كانيان له‌لايه‌ن راگه‌ياندنه‌كانه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه بريتين له هه‌ريه‌ك له (جێگری سەرۆكی حكومەت: مستەفا سەید قادر) و (وەزیری ناوخۆ: عەمید هۆشیار ئەحمەد، دارا تۆفیق ئاغا، سەركەوت حەسەن، ئارێز ئەنوەر بەگ) و (وەزیری دارایی: عەلی حەمە ساڵح، هاوار شێخ رەوف، رێباز محەمەد) و (وه‌زيرى ئاوەدانكردنەوە: ئاكۆ وەهبی، ئەكرەمی موهەندیس) و (وەزیری تەندروستی: د. تاڤگە) بوون.
به‌پێى زانياريه بڵاوكراوه‌كانى ميديا، مستەفای سەید قادر یەكلای بۆتەوە بۆ جێگری سەرۆك وەزیران، هه‌روه‌ها عەمید سەركەوت حەسەن ( ناسراو بە سەركەوتی كوبە) ئەویش یەكلايی بۆتەوە بۆ وەزیری ناوخۆ.
له‌چه‌ند راپۆرتێكى رۆژنامه‌وانيشدا ئاماژه به نيگه‌رانى كاديرو ئه‌ندامانى ئه‌و بزوتنه‌وه‌يه كراوه له‌وه‌ى كه بۆ كانديدكردنى ئه‌م كه‌سانه هيچ پرس و راوێژێك به ئۆرگانه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌كراوه، ئه‌و ليژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنه هه‌موويان ئه‌ندامى جڤاتى نيشتيمانى بزوتنه‌وه‌كه‌ن، به‌ڵام نه له‌كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نيشتيمانى و نه له كۆبوونه‌وه‌ى ئۆرگانه‌كانى تر‌ى ئه‌و بزوتنه‌وه‌يه‌دا هيچ شتێك له‌م باره‌يه‌وه باس نه‌كراون و تا ئێستاش نازانرێت ئاخۆ رێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌كه‌و ئه‌و ليژنه‌يه له‌سه‌ر چى بنه‌مايه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌يان كانديد كردووه بۆ ئه‌و پۆسته حكوميانه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌يه‌كه بۆئه‌وه‌ى كه ره‌نگه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانيش به‌هه‌مان شێوه‌ى حيزبه ته‌قليديه‌كانى تر‌ى كوردستان كانديده‌كانى خۆى بۆ پۆسته حكوميه‌كان ده‌ستنيشان بكات.
هاوپشتى زانيويه‌تى كه بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى ته‌ندورستى جگه له د.تاڤگه له‌ئێستادا چه‌ند كانديدێكى تر خراونه‌ته ناو ليسته‌ى كانديده‌كانى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه كه بريتين له هه‌ريه‌ك له (د.سامان حه‌مه خورشید، د.خوشناو مارف ره‌حیم، د.عه‌باس تاهير ره‌شید، د.شوان فایه‌ق)
عه‌لى مه‌حمود چالاكوانى مه‌ده‌نى باس له‌وه ده‌كات كه گۆڕانيش وه‌ك حيزبه ته‌قليديه‌كانى تر كانديده‌كانى له‌سه‌ر بنه‌ماى حيزبى و به‌ژه‌وه‌ندى حيزبى داده‌نێت، ئه‌و ده‌ڵێت "گۆڕان شتێكی جیای لە یه‌كێتى و پارتی پێ نیە بۆ دەسەڵاتدارییەتی، جگە لە جیایی دەموچاوەكان و شێوازی خۆڕێكخستن, ئەوانیش وەك پارتی و یەكێتی و پارتەكانی دیكە وا خەریكی ناونووسین و دیاریكردنی كاندیدن بۆ پۆستەكان"
عه‌لى مه‌حمود نيگه‌رانه له كانديدكردنى كاديرێكى گۆڕان بۆ پۆستى وه‌زيرى ناوخۆ، ئه‌و وتى "من نازانم بزوتنەوەی گۆڕان كێی كاندید كردووە, بەڵام هیوادارم ئەو كەسەى بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كانديديان كردووه سەركەوتی كوبە نەبێت, چونكه ماوەیەك لەمەوپێش هەڕەشەی لە رۆژنامەنوسێك كرد و هاوكات لە رابردوودا گلاوەتە دۆسیەی بێسەروشوێنكردنی هاوڵاتیانی كوردستانەوە, كە تاوانی بێسەرو شوێنكردنیش دەچێتە چوارچێوەی تاوانە مەزنە نێونەتەوەییەكانەوە"
عه‌لى باس له‌و پۆسته ئه‌منيانه ده‌كات له‌وڵاتانى مۆدێرن، ئه‌و وتى "لە وڵاتانی مۆدێرن تەنانەت وەزیری بەرگریش لە خەڵكانی مەدەنی دادەنرێت, لە ئەڵمانیا و وڵاتانی دی ژنان كراونەتە وەزیری ناوخۆ, من هیوادارم گۆڕان لەم كاندیدكردنە پەشیمان بێتەوەو هەڵەی وا نەكات، باوەڕموایە گۆڕان ئەگەر موكوڕ بێت لە دانانی ئه‌و كه‌سانه له پۆسته ئه‌منيه‌كاندا، ئه‌وه تەنها بۆ تەسككردنەوەی ئازادییەكان و پاكردنەوەی سلێمانییە لە یه‌كێتى و خۆشكردنی زەمینەی باڵادەستی گۆڕانە لە سلێمانی لە رێگای دانانی كەسێكی سەركوتكەری دژ بە ئازادی و دیموكراسی لەو شوێنە, پێشتریش یه‌كێتى و پارتی هەمان كاریان كردووه".
سه‌ڵاح مه‌زن هه‌ڵسوراوى سياسى بۆ هاوپشتى وتى "جارێ نازانرێ، ئاخۆ بزوتنەوەی گۆڕان وەک حیزبە نەریتییەکان هەڵسوکەوت دەکات، یان جیاواز دەبێ، خەڵک بە تایبەتیش خەڵکی دەنگدەر مافی خۆیانە، بەگرنگی و هەستیاری لەو خاڵە بنواڕن و تەنانەت راوبۆچونیان لە بارەیانەوە هەبێ، تەنانەت چاودێری پرۆسه‌ى كانديدكردنه‌كه‌ش بکەن، بەڵام رەنگە لە لای ئێمە ئەوە ئاسان نەبێ، بزوتنەوەی گۆڕانیش بە هەنگاوێک ناتوانێ هەمو ئەو خەسڵەتە باوانە لە خۆی داوەشێنێ، ئەوەندە هەیە، خەڵک بە پەرۆشەوە دەنواڕنە بەرنامەی کاری گۆڕان لە نێو کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم، بۆیە بزوتنەوەی گۆڕان پێویستە ئەوەی لەبەر چاو بێ کە رەزامەندی خەڵک و دەنگدەرەکانی بە گرنگ تەماشا بکا، لە نەریتە سواو نێگەتیڤەکانی رابردوو دووربكه‌وێته‌وه‌و لەسەر بنەمای توانا‌و لێهاتویی، دلسۆزی و پاکی کەسی گونجاو بۆ پۆست و پلەکان دابنێت، کە توانای ئەوەیان هەبێ وەک سەرکردەو کادیری لێهاتوو پرۆسەی چاکسازى و بەگژاچونەوەی گەندەڵی و خزمەتکردنی خەڵک ئەزمونێکی نوێ پیشانی خەڵکى هەرێمەکەمان بدەن".
سه‌ڵاح مه‌زن وتيشى "هەمیشە لە بارودۆخی ئاسایی‌دا، ئەو جۆرە کەسانە هەن كه هه‌لپه ده‌كه‌ن بۆ پۆست و پله بالاكانى حكومى و حيزبى، ئەوەش حاڵەتێکی ئاساییە، چونكه هەنوکە دەیانەوی دەرفەتەکان بە شێوازی خۆیان بقۆزنەوە، هەروا هەندێکیش لەوانە خۆیان لێهاتون لەوەی چۆن بتوانن خۆیان پێش بکەن و زەمینەسازی بکەن، تا هەرچی زۆری دەستکەوتی کەسی بەدەستبێنن، ئەوەش تا رادەیەک زۆر ترسناک نیە، ئەگەر پاڵپشتی نەکرێن و زەمینەسازییان بۆ نەکرێ، کە زیانی لێدەكه‌وێتەوە، ئێمە چاوەروانی ئەوە دەکەین، بزوتنەوەکەمان، لەو بوارە جیاواز لەگەڵ هەر لایەنێکی دیکە هەڵسوکەوت بکات، بەوەی کە بزوتنەوەیەکی دامەزراوەیی، تازەگەرو چاکسازییە، بۆیە چاوەڕێی ئەوەین کە بزوتنەوەی گۆڕان بەپێودانگێکی نوێ، بە پێی پێوەرو هەڵسەگاندن، لەسەر بنەمای سی ڤی و توانا، هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو دۆسیە گرنگ و هەستیارە بکات".
سه‌باره‌ت به پۆستى وه‌زيرى ته‌ندروستى، له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا كه‌مپه‌ينى چاو هه‌رچاوه ياداشتێكيان بڵاوكرده‌وه و تێيدا داوايان كردووه كه ئه‌و كانديدانه‌ى پۆستى وه‌زيرى ته‌ندروستى هه‌ڵبسه‌نگێندرێن و هه‌وڵ بدرێت كه كه‌سێك بكرێت به وه‌زيرى ته‌ندروستى كه سياسه‌تى ته‌ندروستى خوێندبيت نه‌ك به‌ته‌نها پزيشك بێت، هاوكات داواى ئه‌وه‌شيان كردووه كه ئه‌و لايه‌نه سياسيه‌ى پۆستى وه‌زيرى ته‌ندروستى وه‌رده‌گرێت و ئه‌و كه‌سه‌يشى ده‌بێته وه‌زيرى ته‌ندروستى به‌رنامه‌ى كارى چوارساڵى داهاتووى بۆ راى گشتى بخاته ڕوو.
له‌و باره‌يه‌وه ڕەنجدەر گڕاوی ئه‌ندامى ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتيارى كه‌مپه‌ينى چاو هه‌ر چاوه، له‌باره‌ى پۆستى وه‌زيرى ته‌ندروستى بۆ هاوپشتى وتى "بۆيه ئێمه داواى دانانى كه‌سێكمان كردووه بۆ پۆستى وه‌زيرى ته‌ندروستى كه سياسه‌تى ته‌ندروستى خوێندبێت، چونكه سیاسەتی تەندروستی بەشێکی تەندروستی کۆمەڵە کەهەوڵی بەدواداچوون دەدات بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی سیستمە تەندروستیەکانی جیهان دەبنەوە، سیاسەتی تەندروستی لە لای خۆمان لەڕووی دەستەواژەوە شتێکی تازەیە و لە ناوەڕاستی دەیەی یەکەمی ئەم سەدەیەدا دێتە ناو دنیای رۆژنامەوانی و رۆشنبیری کوردیەوە، سیاسەتی تەندروستی تەنها کار لەسەر سیستمی تەندروستی و دۆزینەوەی باشترین ڕێگەچارەکان بۆ کێشە تەندروستیەکان دەکات، لە حاڵی حازردا ئەم زانست و پراکتیکە گرنگیەکی لەڕادەبەدەری هەیە بۆ کۆمەڵگای کوردی و کوردستان، لە ڕاستیدا سیاسەتی تەندروستی یەکێکە لە هەرە گرنگترین پێداویستیەکانی ئەمرۆی کوردستان، چونکە کۆمەڵێک کێشەی کوشندە و ئاڵۆز بەرۆکی کۆمەڵگای کوردستانیان گرتووە و بوون بە هۆی ڕوودانی کارەساتی گەورە، مردنی هاوڵاتیان لە دەزگا تەندروستیەکان و کوێرکردنی هاوڵاتیان تەنها زەنگێکی مەترسیدارن بۆ ڕووداوی گەورەتر، ئەگەر هاتوو گوێ بە سیاسەتی تەندروستی نەدەین و کاری پێ نەکەین".
گراوى وتيشى "دەبێت ئەوە بڵێين کە سیاسەتی تەندروستی زانستێکی پزیشکی نیە بەو مانایەی کە چۆن نەخۆشی دەستنیشان دەکرێت و چۆن چارەسەر دەکرێت، به‌ڵكو سیاسەتی تەندروستی هەوڵی دەستنیشانکردنی 'نەخۆشیەکانی' سیستمی تەندروستی و کێشە تەندروستیەکانی کۆمەڵگا بە گشتی دەدات نەک تاکە کەسێک بە تەنها، هەر بۆیەشە ئەو مۆدێلە پزیشکیە سنوردارەی لە کوردستان هەیە بۆ بەڕێوەبەردنی سیستمی تەندروستی مۆدێلێکی سەقەتە، ئەم مۆدێلە لەسەر ئەو گریمانە هەڵەیە بنیاتنراوە کە گوایە تەنها پزیشک یان کارمەندی تەندروستی دەتوانێت سیستمی تەندروستی بەڕێوەببات، ئەمە لە کاتێکدا بەڕێوەبردنی سیستمی تەندروستی ئەوەندەی پەیوەندی بە کۆمەڵێک کێشە و فاکتەری ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتیەوە هەیە ئەوەندە پەیوەندی بە زانستی پزیشکیەوە نیە"
ئه‌ندامه‌كه‌ى كه‌مپه‌ينى چاو هه‌رچاوه ره‌خنه له حيزبه‌كانى كوردستان ده‌گرێت و ده‌ڵێت "بەداخەوە هەموو حیزبە سیاسیەکانی کوردستان بە بێ جیاوازی لەسەر ئەم بیرکردنەوە هەڵەیە بەردەوامن و نەیانتوانیوە فراوانتر لە سیاسەت و سیستمی تەندروستی تێبگەن، بۆیه یەکێک لەو کێشە قووڵانەی کە تووشی وەزارەت و سیستمی تەندروستی دەبێتەوە خراپ بەڕێوەبردنی سیستمەکەیە، چونکە ئەو پزیشکانەی کە دەبن بە وەزیر یان بەڕێوەبەری گشتی یان بەڕێوەبەری نەخۆشخانە لە پاڵ ئەوەی بە شێوە و میکانیزمێکی حیزبی دادەمەزرێن، هاوکات شارەزاییەکی ئەوتۆیان لە سیاسەت و سیستمی تەندروستی نیە، بەڵکو شارەزای بوارێکی پزیشکی دیاریکراوی سنووردارن و شتێکی ئەوتۆ لە لایەنە ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی سیستمی تەندروستی تێناگەن و نەیانخوێندووە، بۆیە باشتر وایە بۆ وەزیری تەندروستی بدرێت به كه‌سێك (بە هەمان شێوەش بۆ بەڕێوەبەرە گشتی و بەڕێوەبەرەکانی نەخۆشخانەکان) کە کەسانی شارەزا بن لە کاڕگێری و سیاسەتی تەندروستی، نەک تەنها لە بەر ئەوه پزیشکێکی سەرکەوتوون لە بوارەکەی خۆیاندا ئیتر پێمان وابێت کە بە دڵنیایەوە سەرکەوتوو دەبن لە

بەڕێوەبردنی سیستمەکەش"

No comments:
Post a Comment