2014/02/03

جیاوازی گۆڕان و یەکێتی لە قەیرانە نێوخۆییەکانیاندا ئەوەیە

جیاوازی گۆڕان و یەکێتی لە قەیرانە نێوخۆییەکانیاندا ئەوەیە : " لە سەروەختی کێشەی سەرکردە تۆراوەکانی گۆڕان، ئەو بزوتنەوەیە توانی خەونی پیرەکان تێک بشکێنێت و نەچێتە ژێر باری فشارەکانیان، تا وای لێهات یەک یەک بۆخۆیان گەڕانەوە و مەجبوری بڕیارە نوێیەکان ببن، من بە چاوی خۆم هەنگاوی بوێرانە و زاڵبوونی نەوەی نوێم بینی لەو وەختەدا" "بەڵام یەکێتی نەیتوانی ئارەزووی شۆڕشڤانە پیرەکان تێک بشکێنێت. نەوە نوێ لەو حیزبەدا هەم پاشەکشەی کرد و هەمیش گوڕ و تینێکی بەگوڕتری بەخشیە ئەو مامە پیرانە بۆ سەپاندنی هەژمونی خۆیان بۆ چەند ساڵێکی تر.. بەبڕوای من پڕۆسەی نوێ بوونەوە لە یەکێتیدا شکستی هێنا" چ ئازایەتییەک دەبوو ئەگەر یەکێتی ئەم پێڕە ستۆکەی لە سەکردایەتییەکەی دووربخستایەتەوە و هەندێ دەموچاوی نوێی پیشان بداینایە. تا ئەو گومانەمان بڕەواێتەوە کە پێمان وایە یەکێتی خاڵیە لە بیری بەهێزی گەنجانە و نەوەی نوێ.

No comments:

Post a Comment