دوو رۆژ بە گەشتێک لە شارستانییەت و مێژووی رۆمای کۆن و نوێ گەرام
کو‌لتوور، جوانی، مێژووی ، قەڵا دێرینەکان، بەرخودان و ئازادی و زۆر شتی دیکە، ئەو ناسناوانەن کە بەشێکی زۆری پایتەختی وڵاتانی پێدەناسرێتەوە.
یەکێک لەو پایتەختانە شاری رۆمایە لە ئیتاڵیا،کە پراو پرە لە جوانی و مێژوو، گرنگی ئیتاڵیا له‌سه‌ر ئاستی جیهانی له‌وه‌دایه، كه خاوه‌ن شارستانییەت و مێژووییه‌كی كۆن و ده‌وڵه‌مه‌نده، له‌وه‌ش زۆرتر لانه‌و مه‌ڵبه‌ندی ئایینی حه‌زره‌تی عیسایه.
رۆما 3 ملیۆن و 300 هەزار کەسی تێدا دەژی و گەورەترین شاری ئیتاڵیایە، کاتێک بە شەقامەکانیدا تێپەڕدەبیت، دەیان و سەدان دیمەنی شوێنەواری کۆن و مێژوویی دەبینی، کە زۆربەیان لەسەردەمی ئیمپراتۆرییەتی رۆما دروستکراون.
ئیمپراتۆرییەتی رۆمانی 4000 ساڵ فەرمانڕەوای زۆربەی ئەوروپا و ناوچەکانی سەر دەریای سپی نێوەڕاستی کردووە، بنکەی سەرەکی ئیمپراتۆریش رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بووە.
لەم ماوەیەدا چەندین ناوچه دروست بوون لەوانە فەرەنسا و ئیسپانیا و باکووری ئەفریقیا پاشان سەربەخۆیی خۆیان لە ئیمپراتۆرییەتی رۆمانی راگەیاند و بوون بە دەسپێکی شارستانیەتی تر ، لە ساڵی 500ی زایینی‌دا هەموو بەشەکانی رۆژئاوای ئیمپراتۆرییەتەکە، لە ژێر دەسەڵاتی ئەو ئیمپراتۆرییەتە هاتنە دەرەوە.
ناودارترین شوێن لەو شارە گۆڕه‌پانی كۆلۆسیۆمه، هەر کەسێک بچێتە رۆما سەردانی ئەو گۆڕەپانە دەکات، بە پێشکەوتووترین کاری ئەندازیاری رۆمەکان دادەنرێت. ئەو گۆڕەپانە لە نێوان ساڵانی 72-80 ی پێش زایین دروستکراوە. لە 80 دەرگا خەڵک دەتوانن بچنە ژوورەوەو 4 دەرگای تایبەتیشی هەیە بۆ چینە بەرزەکان. کە تایبەتن بە قەیسەر و سێنات و قەشەکان.
گۆڕەپانەکە لەشێوەی هێلکەیەو 450 ساڵ وەکو گۆڕەپانی نمایشی مەرگ بەکارهێنراوە، شوێنی دانیشتنی 50 هەزار کەس دەبێتەوە، وەکو باسدەکرێ هەزارەها مرۆڤ لەم گۆڕەپانەدا کوژراون.
لە ساڵی 1999 گۆڕەپانی کۆلۆسیۆم کراوەتە رەمزی دژی لەسێدارەدان، ئەگەر لە هەر وڵاتێک یان ویلایەتێکی جیهان، یاسای لەسێدارەدان قەدەغە بکرێت، لەو گۆڕەپانە بۆ ماوەی 48 کاژێر گلۆپی رەنگاورەنگ پێدەکرێن.
باڵه‌خانه‌ی ئۆپه‌رای شاری رۆما، كه گه‌وره‌ترین ئۆپه‌رایه له سه‌رانسه‌ری ئیتاڵیاداو بە بەردەوامیی لە پێشوازیی گەشتیاراندایە، رۆژانە هه‌زاره‌ها میوان وێنه‌ی لێده‌گرن.
په‌رستگەی پانتیۆن، كه شوێنی تێمپلی رۆمه‌كان بووه. تاوەکو ئێستا به یه‌كێك له‌و شوێنه‌وارانه دادەنێرێت کە له سه‌رانسه‌ری جیهاندا وەکو خۆی ماوه‌ته‌وه، بڵندگۆکەی 43 مه‌تره، بڵندترین بڵندگۆیە لە جیهاندا.
هادراینی قەیسەری رۆمه‌كان له ساڵی دووسه‌ده‌كان، فەرمانی دروستکردنی ئەم پەرستگایەی داوە، هەموو خواوەندەکانیش سەردانیان کردووە، دواتر ئەم پەرستگایە کرایە کەنیسە و لە سەدەی نۆزدەیەمدا وەکو شوێنێکی گەشتیاری دانرا، بەشێکی زۆری هونەرمەندە ناودارەکان و پاشاکان لێرە نێژراون.
ڤاتیکان، بچووکترین دەوڵەتی جیهانە، ژمارەی دانیشتووانی 921 کەسە، رووبەرەکەشی تەنیا 44 کیلۆمەترە. بە یەکێک لە دەوڵەتە دەوڵەمەندەکانی جیهان دادەنرێت.
سیستمی سیاسی لەو وڵاتە پاشایەتی موتڵەقە، پاپا سەرۆکی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و قەزایە و گەورەترین دەسەڵاتی ئایینی مەسیحییە.
زمانی فەرمی ئیتاڵی و لاتینییه، دراوی تایبه‌ت بە خۆی هه‌یه، كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆن و رادیۆی تایبه‌تی هه‌یه كه به زۆربه‌ی زمانه‌كانی جیهان په‌خشده‌كرێن.
ڤاتیكان و پیته‌رسدۆم ئه‌و دوو شوێنه‌واره‌ن كه لەلایەن یونسكۆوه به یه‌كێك له شوێنه‌واره‌كانی جیهان داده‌نرێت.
No comments:
Post a Comment