گومان
لەوەدا نیە قۆناغی منداڵی ، خۆشترین و گرنگترین و
ناسکترین قۆناخه‌کانی ژیانی مرۆڤه .. قۆناخی ده‌روون پاکی و خۆشی و شادییه .. له
راده‌ی له به‌رچاوگرتن و بایه‌خدان به‌م قۆناخه هه‌ستیاره ، ده‌توانین پێشبینی
له داهاتووی هه‌ر گه‌ل و نیشتمانێک بکه‌ین .. پسپۆرانیش له به‌رچاوگرتنی قۆناغی
منداڵی زۆر به گرنگ ده‌زانن.
بەپێی توێژینەوەکان مندالان سێیه‌کی
دانیشتوانی جیهان پێک ده‌هێنن .. جیهانیش به‌بێ منداڵان ، جیهانێکی بێ
تام و بێ ژیانه .. چونکه ئه‌م منداڵانه‌ی ئه‌مڕۆن ، ده‌بنه مرۆڤی داهاتوو و ،
درێژه به ژیان و مان و داهێنان ده‌ده‌ن.
کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
، له ساڵی ( 1954 ) دا ، له بڕیاری ژماره ( 836 ) له به‌ندی ( 9 ـ د ) دا ، ئه‌وه‌ی
راسپارد ، ده‌بێ هه‌موو وڵاتانی جیهان ، رۆژێکی جیهانی بۆ منداڵان سازبکه‌ن .. له‌م
رۆژه‌دا ئاهه‌نگ بگێڕن .. به‌وه‌ی که رۆژێکه بۆ برایه‌تی و له‌یه‌کگه‌یشتن له
نێوان منداڵاندا له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا .. بۆ کارکردنیش بۆ خۆشکردنی خۆشی و شادی
منداڵان له جیهاندا. له پێش و له دوای ئه‌م
بڕیاره‌شدا ، چه‌ند بڕیار و پرۆتۆکۆلێکی نێوده‌وڵه‌تی تر ده‌رباره‌ی مافه‌کانی
منداڵان و چاودێری کردن و پاراستنیان ده‌رکران.
رێکه‌وتننامه‌ی مافه‌کانی
منداڵیش که له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه به بڕیاری ژماره ( 44 / 25
) له به‌رواری ( 20 ی/ نۆڤه‌مبه‌ر/ ی 1989 ) دا ده‌رچووه ..جه‌ختی له‌سه‌ر رۆژی
جیهانی منداڵان کردووه و .. رۆژی ( 20 ی/ نۆڤه‌مبه‌ری) هه‌موو ساڵێکی به ( رۆژی
جیهانی منداڵان ) دیاری کردووه .. چه‌سپاندنی ئه‌م رۆژه‌ش به‌شێک بوو له هه‌وڵ و
کارنامه‌ی رێکخراوی یۆنیسیڤ .به‌ڵام له هه‌ندێ له وڵاتانی جیهان ( 1 ی/ یونیۆ )ی
هه‌موو ساڵێکیان کردووه به رۆژی جیهانی منداڵان ، به تایبتیش له کۆماره‌کانی
يه‌کێتی سۆڤیه‌تی هه‌ڵوه‌شاوه.رۆژی جیهانی منداڵان ، ئه‌و رۆژه‌یه که هه‌موو
منداڵانی جیهان ئاهه‌نگی تێدا ده‌گێڕن به‌وه‌ی که رۆژی برایه‌تی و یه‌کترناسینه
.. یادی بڕیاردانه له مافه‌کانیان. له‌م بۆنه‌یه‌دا منداڵان جلوبه‌رگی جوان له‌به‌رده‌که‌ن
و ، به بۆیه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگیش ده‌موچاویان جوان ده‌نه‌خشێنن .. له قوتابخانه‌کانیشدا
ئاهه‌نگ و به‌زم سازده‌که‌ى
پرسیاری سەرەکی ئەوەیە
ئایا بارودۆخ و گوزەرانی مندالانی باشوری کوردستان چۆنە ؟ئایا حکومەتی هەرێم چی
کردووە بۆ مندالانی کورد؟ ئەمە بەدەر لە ئاهەنگەکانی رۆژی جیهانی مندالان کەتیادا
پارەێکی زۆر سەرفی دەکەن کە تەنها بەهەدەردانی سامانی نەتەوەیە بۆ چەند بەرپرسێکی
گەندەل
ئەی باردۆخی مندالانی
رۆژئاوای کوردستان چۆنە ، کە روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە وەکو پەناهەندە ؟
رێکخراوەکانی مندالان ئەرک بەسەر مندالانەوە یان بەحقیقی کاریان بۆ نافەکانی
مندالان کردووە ؟
ئەمانەو چەندین پرسیاری
تر بۆ تۆی خوێنەر جێدەهێلم
تێبینی /
١- ناونیشانی بانەتەکە
لە قسەێکی برا بچوکەکەم هاتووە ، کە تەمەنی ٣ سالە ئەمرۆ لەرێگای سکایپەوە قسەم
لەگەل مالەوە دەکرد ، پیرۆزبایی جەژنی مندالانم لە برا بچوکەکەم کرد گووتی (بەراست
مندالانیش جەژنیان هەیە )
٢- وێنەکە هی
برابچەکەکەمە کە قسەکانی لە قەدەر تەمەنەکەی نیە.
No comments:
Post a Comment