2014/05/19

لەبەر ئەوەی داکۆکی لە زمانی کوردی کردووە لە زانکۆ فەسل کرا!!!!



لەبەر ئەوەی گوتوویەتی لە عەرەبی تێناگەم و داکۆکی لە زمانی کوردی کردووە، مامۆستایەکی عەرەب تەڵاق دەخوات کە دەبێ ئەو خوێندکارە دەربکرێ و لە خوێندن بێبەش بکرێ. ڕاگری کۆلیژی هونەرەجوانەکان (تڕحێو لەو هونەرە جوانەی مامۆستا و ڕاگری کۆلیژ) بۆ پاراستنی تەڵاقەکە، خوێندکارەکە دەردەکات!
جارێ پێش هەموو شت، مامۆستاکە هیچ کە زۆر خوێڕییە، ئەو ڕاگرە یەک تۆز هونەری جوانی تیانییە، ئەگەرنا ئەوەندە دواکەوتووانە نەدەکەوتە پاراستنی تەڵاقێکی هیچەوە!
ئەو مامۆستایەش نموونەی عەرەبی ڕەسەنە، ئەو هەڵسووکەوتەی بەرامبەر زمانی کوردی، نیشاندانی ناخی زۆرینەی هەرە زۆری برا عەرەبەکانە (هەڵبەت برای من نا)! نەک لە کوردستانا فێری نابێ و قسەی پێ ناکات، بەڵکو ئاوا سووکایەتیشی پێ دەکات. وەی بە حاڵی کوردێک ئەگەر لە عەرەبستان ئاوا بەرگری لە کوردیی بکات!
خۆزگە خوێندکارەکان، وێڕای خۆپیشاندان بۆ گێڕانەوەی هاوپۆلەکەیان، داوای دەرکردنی ئەو مامۆستا عەرەبەشیان بکردایە!
بە سوپاسەوە لە لاپەرەی برای بەرێزم هەڤال نەژادم وەرگرتووە
http://basnews.com/so/News/Details/mod/20750

No comments:

Post a Comment