ئەمرۆ زۆر پێکەنیم هههههههههههه
برادەرێک ئەمرۆ قسەی لەگەل دەکردم ووتی : با قسەێکی خۆشت لۆ بگێرمەوە ، منیش گۆتم فەرموو :
گۆتی لە گەرمەی ئیتخابات برادەرێک گۆتی وەرە بابچینە شوێنێک ، ئەمیش لەگەری چووم ، رێک ئەمنی بردە ماری نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر ،
کەچوینە ژوورێ دیوەخان جمەی دەهات لە مەسول و مەنسول و ماستاوچی و وردە ماستاو چی ، بەینی خۆمان بێت لێ دەرژا ئەم جۆرە کەسانە .
+ منیش گۆتم ئێ
- راوەستە عەجەلەی مەکە ،با لۆت بگێرمەوە ، کاک نەوزاد وتارەکی لۆ داین و پاشان هەر بەخۆشم نەمزانی ١٠٠$ گیڤەی هات لۆ ناو بەرکم ،
+ گۆتم کوو ؟
_ برا هەرکێ چووبایە پارەی وەردەگرت ، وەللە لێمان دا یەکسەر لۆ عنکاوەی سەردانەکی شهرزادمان کرد ، هەر قۆدیمان لە قۆدی دەداوە ، دەمان گۆت بخۆ پارەی خارە نەوزادی.
تێبینی /
١- شهرزاد بارێکی خواردنەوەی مشروباتە لە شارۆچکەی عنکاوە ، بروا ناکەم هیچ مشروب خۆرێکی هەولێر نەبێت ، سەردانی ئەم شوێنەی نەکردبێت.
٢- نوسینەکە بەشێوە ئاخاوتنی هەولێر نوسراوە ، نەمویست دەسکاری بکەم وەکو خۆی نوسیمەوە
No comments:
Post a Comment