2015/03/26

سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا نیگەرانە لە دواخستنی کۆنفرانسی پرسی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا


بریار بوو ٢٦ / ٤ / ٢٠١٥ لە پەرلەمانی ئەوروپا کۆفرانسێک لەسەر پرسی کورد ببەسترێت، بەلام بەهۆی وەرنەگرتنی فیزا میوانە کوردەکان کۆنفراسەکە دواخرا بۆ کاتێکی نادیار ، بەمەش بۆیەکەم جار لەمیژووی پەرلەمانی ئەوروپا لەبەر پێنەدانی فیزا لە لایەن ولاتی بەلجیکاوە بە مێوانەکانی پەرلەمانی ئەوروپا کۆنفراسیک دوادەخرێت.

لەمبارەیەوە سەرۆکی پەرەلەمانی ئەوروپا (مارتن شۆلتز) لە تویتێک لە تۆری کۆمەلایەتی تویتەر نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە ولاتی بەلجیکا نیشاندا بەوە فیزای نەداوە بە میوانە تایبەتیەکانی پەرلەمانی ئەوروپا کە پیک هاتبوون لە دایکی سێ شەهیدەکەی شاری سۆران و دوو کچی ئێزیدی ئازاد بووی دەستی داعش .

No comments:

Post a Comment