هه‌ر جارێك كه ئه‌چم بۆ به‌رنامه یان دیدارێكی ته‌له فیزیۆنی یاخود وتارێك ده‌نوسم ، دایكم تكای دنیام لێده‌كات " قسه‌ی خه‌راپ نه‌كه‌م" دایكم هه‌موو ره‌خنه‌یه‌كی پێ قسه‌ی خه‌راپه ، ئه‌و ئازار‌و مه‌ینه‌تی بینیوه‌و جه‌رگی سوتاوه بۆیه له هه‌موو قسه‌یه‌ك ده‌ترسێت ، دوای هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك كۆڵێك سه‌رزه‌نشتم ده‌كات.
كاوه‌شیان كوشت ، دوای هه‌ركوشتنێك پۆلیس و ئاسایش ده‌ڵێن بێخه‌م بن ، بكوژه‌كان ده‌دۆزینه‌وه، دوای سۆرانی مامه حه‌مه هه‌ركه قسه‌مان ده‌كرد ده‌یانگوت، ئێوه له لێكۆڵینه‌وه نازانن و سه‌ره داوه‌كان تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ ده‌كه‌ن، دوای كوشتنی سه‌رده‌شت سیناریۆیه‌كی هێنده قێزه‌ونیان دروست كرد كه خۆیشیان بڕوایان پێنه‌بوو، ئێستا ئه‌مانه چیان له نوسه‌رو رۆژنامه‌نووسان ده‌وێت، هه‌ررۆژ جه‌رگی دایكێ داخ ده‌كه‌ن، ئایه رۆژنامه‌نووسان فایلیان هه‌یه‌و پێش قه‌ره‌وڵی سوپای دوژمن بوونه‌و نه‌وت و سامانی ئه‌م وڵاته ده‌دزن و هه‌ر جار ناجارێ بانكه‌كان رووتده‌كه‌نه‌وه، یان مافیایه‌ك كه نابێ كه‌س له گوڵ كاڵتریان پێبڵێت.
چ چێژێك له كوشتنی ئه‌و په‌پولانه‌دا هه‌یه ، ئه‌وه چ ئاوه‌زێكی ژه‌نگنه لای وایه ره‌وڕه‌وه‌ی مێژوو راده‌گرێت، ئایه دوای ئه‌م كوشتنه سه‌ره‌ی كێ ی تره ، ئایه ئیتر كوردستان هی ئه‌وه‌یه باسی ئازادی راده‌ربڕینی تیا بكرێت و ده‌سه‌ڵات شانازی پێوه بكات، فه‌رمون ئه‌گه‌ر ئێمه زیاده‌ین ده‌رگای سنورمان بۆ بكه‌نه‌وه با سه‌ر هه‌ڵگرین له داختان ، ئایه كاوه زیاده بوو ، مافی ئه‌وه‌ی نه‌بوو هه‌وای ئه‌م نیشتمانه فرۆشراوه هه‌ڵمژێت، مافی ئه‌وه‌ی نه‌بوو كۆرپه له‌دایك نه‌بوه‌كه‌ی ببینێ خودایه ئه‌مانه چین كه ناویان كورده,
له دوای ئه‌م كوشتنه‌وه هه‌ر كه‌مپه‌ین و به‌یاننامه‌و قسه‌ی زل و راگه‌یه‌نراو به‌سه یان پێویسته رێگایه‌كی تر بدۆزینه‌وه، ئه‌م كوشتنه چیمان پێده‌ڵێت، كێ ئه‌و مافه‌ی به كه‌سانی ترداوه ببنه بكوژ و ببڕو سه‌روه‌ت و سامانی وڵات بخۆن و هه‌ركه‌سیش ناویان بێنێ نابێ بژێ ، چما كاوه‌و سه‌رده‌شت و سۆران كورد نه‌بوون ، مرۆڤ نه‌بوون، كه‌س و كاریان له پێناوی كوردایه‌تی و ئازادی‌دا باجی گه‌وره‌یان نه‌دابوو، خودایه ئه‌م ئازادیه ببڕی كه سه‌رانی كورد شانازی پێوه ده‌كه‌ن ، ئازادیه‌ك ئاسایشی بۆ مرۆڤه‌كان تیانه‌بێت كه‌ی ئازادیه.
لێره‌وه ئێمه ده‌بێت به دووی رێگایه‌كی تردا بگه‌ڕێین

No comments:
Post a Comment