وامانده‌زانی كۆمه‌ڵگا و وڵاته‌كه‌مان هه‌ربه‌هۆی روداوی هاتوچۆ و خراپی رێگاوبان و نه‌بونی ته‌ندروستی و بیمه‌یه‌كی باش. هاوڵاتیه‌كانی ده‌بنه قوربانی. ئه‌وه‌ش به‌شێكی زۆری ئۆباڵه‌كه‌یمان ده‌خسته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات و حكومڕانیه‌كانی تری رابردو.
به‌ڵام ئه‌زمونی حوكمڕانی ئه‌م نوخبه سیاسییه خۆماڵیه له‌ناو كۆمه‌ڵگا سه‌لماندی كه نه‌یانتوانی نه‌ك خۆشگوزه‌رانی و دابینكردنی ژیانێكی شایسته بۆ هاوڵاتییان دابین بكه‌ن، به‌ڵكو له‌ناو ئه‌م نوخوبه خۆشی ململانێكان كارێكی وا ده‌كه‌ن، هه‌مو رێگایه‌كی خراپ و ناته‌ندروست بگرنه به‌خاتری مانه‌وه‌ی خۆیان، ئیدی باكیان به‌وه نه‌بێ وڵات وێران ده‌بێ. مرۆڤ تێیا ده‌چێ هه‌مو جیهان نه‌فره‌ت و نه‌عله‌ته‌ت له هه‌رێمه‌كه ده‌كه‌ن!
شه‌وی هه‌ینی 5ی كانونی یه‌كه‌م هه‌واڵی جه‌رگبڕمان پێگه‌یشت، كه ئه‌ویش تیرۆركردنی كاوه محه‌مه‌د ناسراوه به كاوه گه‌رمیانی بو، ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیه دیسان برینی سارێژ نه‌كراوی كه‌یسی سه‌رده‌شت عوسمانی زیندوكرده‌وه، برینی روداوه جه‌رگ بڕه‌كانی تری 17ی شوبات و كه‌له‌پچه‌كردنی رۆژنامه‌نوسانی هه‌ولێر له 18/4/2011مانی بیرخسته‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته به‌بێ گوێدانه هیچ به‌هایه‌كی ویژدانی و ئه‌خلاقی و یاسایی كرده‌وه‌گه‌لێكی قێزه‌ونی وه‌هایان ئه‌نجامدا.
روداو و به‌سه‌رهات زۆرن له‌م وڵاته دروست ئێمه گه‌لێكی پاشماوه‌ی جه‌نگین، تانه‌گاته كوشتن ره‌نگه به‌زه‌نگی مه‌ترسی نه‌زانین، ئه‌گینا ده‌بو هه‌مو رۆژێكمان وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت و كاوه گه‌رمیانی بوایه، چونكه كه‌م رۆژێك توندوتیژی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان و هاوڵاتییان ناكرێت!
بۆیه ده‌بو هه‌مو رۆژێك له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سبه‌ینان بچینه سه‌ركار و ده‌وام ده‌چوینه به‌رده‌م پاركێك تێر تێر لۆمه‌ی گروپه مافیاییه‌كانمان ده‌كرد، سه‌دان وشه‌ی شه‌رمه‌زاریمان بۆ ده‌نوسینه‌وه، وه‌ك جارانی تر قسه سواوه‌كانی ترمان دوباره ده‌كرده‌وه ده‌مانوت "پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران و لایه‌نی په‌یوه‌ندار و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوێستیان هه‌بێ!".
ئاخر بوه میلله‌تێك به‌قه‌ت ئه‌م میللته‌ی كورد داماو و به‌دبه‌خت بێ؟ خه‌ریكه له جیاتی ئه‌وه‌ی مرۆڤ داوای مافی خۆی و به‌شداری له پرۆسه‌ی بیناكردنه‌وه‌ی وڵات و داوای داهاتی نه‌وت بكات؟ كه‌چی دێنه سه‌رشه‌قام بۆئه‌وه‌ی كه‌سانی گه‌نده‌ڵكار بدرێنه دادگا خه‌ڵكێك سامانی سه‌رخان و ژێرخانی ئه‌م وڵاته‌ی له‌به‌رده‌سته لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ بۆئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێ به‌هۆی كاره سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی میلله‌تێك له‌گه‌ڵ خۆی نه‌كاته قوربانی. كه‌چی خه‌ڵكانێكی سودمه‌ند هه‌مو رێیه‌كی ئیعلامی ده‌گرنه‌به‌ر دژ به‌م میلله‌ته ده‌وه‌ستنه‌وه ته‌نانه‌ت زۆرجاریش په‌نابردن بۆ چه‌ك لای ئه‌وان وه‌ك ئاو خواردنه‌وةیه!
وای ده‌بینم روداوی كوشتنی رۆژنامه‌نوسان و كه‌سانی ئازادیخواز ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو خودی ده‌سه‌ڵاتیش كه نایانه‌وێ پیس و بارگاوی بن، دێنه ده‌ره‌وه یاخود راستییه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن، له قۆناغی ئێستا وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی تازه رۆژ به‌رۆژ سه‌ره‌تایه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون، بۆ له‌به‌رئه‌وه‌ی له بیست ساڵی رابردو به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان حوكمی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان پارچه پارچه بوه، هه‌رلایه‌نێك له‌ناوچه‌ی خۆی به‌برابه‌شی داهاتو سامانی گشتیان خه‌رج كردوه.
قۆناغی ئێستاش به‌هۆی كرانه‌وه‌ی سنوری كوردستان به‌ڕوی وڵاتانی جیهان و هاتوچۆكردن و بونی ده‌یان نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی بیانی و رێكخراوه بیانییه‌كان، له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی هۆشیاری گشتی... ناوه‌ناوه‌ش ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌مه‌ش هێدی هێدی ده‌چێته خانه‌ی دروستبونی دامه‌زراوه، بونی ئه‌م فه‌زایه‌ش خۆی له خۆیدا له‌خزمه‌تی هه‌ندێ كه‌س نیه كه رابردویان به‌ڕێوه بردوه!
له‌لایه‌كی تر كه میدیا و رۆژنامه‌نوسان راسته‌وخۆ ئه‌م رۆڵه‌ی كه‌سانێكی باشی ناو ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتیانی تر ناگێڕن داوای چاكسازی یان گۆڕانكار بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وان به‌جۆرێكی بابه‌تی و شێوازێكی تری زیاتر هه‌واڵ و زانیارییه‌كان له‌سه‌ر پرسی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی گشتی هی كه‌سانێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئالێره‌دا وه‌ڵام و ئیستیفزاز دروست ده‌بێ له ئه‌نجامی نه‌بونی چاودێری گشتی و داواكاری گشتی فه‌عال به‌دواداچون بۆ زانیارییه‌كان بكه‌ن، كه‌چی گه‌نده‌ڵكاران بێئه‌وه‌ی له دادگاكان به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن، سڵ له هیچ ناكه‌نه‌وه، په‌نا بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن. یان كوشتن ده‌به‌ن!
وامانده‌زانی كۆمه‌ڵگا و وڵاته‌كه‌مان هه‌ربه‌هۆی روداوی هاتوچۆ و خراپی رێگاوبان و نه‌بونی ته‌ندروستی و بیمه‌یه‌كی باش. هاوڵاتیه‌كانی ده‌بنه قوربانی. ئه‌وه‌ش به‌شێكی زۆری ئۆباڵه‌كه‌یمان ده‌خسته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات و حكومڕانیه‌كانی تری رابردو.
No comments:
Post a Comment