2013/10/02

پەرلەمانتاری خولی داهاتووی پەرلەمان هەموو ئیمتیازاتێك رەت دەكەنەوە 11



 پەرلەمانتاری خولی داهاتووی پەرلەمان هەموو ئیمتیازاتێك رەت دەكەنەوە 11
ئێمە وێڕای سوپاسمان بۆ سەرجەم ئەو 195 كاندیدەی 
بەڵێنامەیان پڕ كردەوە بۆ رەتكردنەوەی هەموو ئیمتیازاتێكی پەرلەمانتاری لە كاتی دەرچونیان , بەڵام خۆشبەختانە لە ناویاندا 11 كاندید دەرچوو كە بەڵێنیان بە خەڵكی كوردستان داوە و سوێندیان بە موقەدەساتی خواردووە هەموو ئیمتیازاتێكی پەرلەمانتاری رەت بكەنەوە , هیوادارین ئەم 11 پەرلەمانتارە بە بێ جیاوازی حیزبی و ئایدۆلۆژی وەك تیمێكی یەكگرتوو كار بكەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاران و نە هێشتنی ئیمتیازاتەكانیان لە دوای دەست بەكار بوونیان وەك پەرلەمانتار, بە هاوكاری سەرجەم پەرلەمانتارانی دیكەی دەرچووی ئەم خولەی پەرلەمان ئەم پرۆژە عەدالەتخوازییە بەرنە پێشەوە .



لە خوارەوە دەقی سوێندەكان و ناوی پەرلەمانتارە دەرچووەكان بخوێننەوە.

ئێمە هەموو ئیمتیازاتێكی پەرلەمانتاری رەت دەكەینەوە

ئێمە ئەوانەی لە خوارەوە ناومان هاتووە, كاندیدانی خولی داهاتووی پارلەمان كوردستان لە لیستە جیاجیاكان پەیمان دەدەین بە هاووڵاتیانی كوردستان و سوێند دەخۆین بە روحی شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و شەهیدانی ئازادی و دادپەرەری لە كوردستان, دوای بەدەستهێنانی متمانەی ئێوە لە یەكەم دانیشتنی پەرلەماندا بە فەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاری و دابەزاندنی موچەی پەرلەمانتاری بۆ نیوەو رەتكردنەوەی شوقەو ئۆتۆبێل و دامەزراندنی خزم و نزیكانی خۆمان بە حیمایەو رەتكردنەوەی ئیفاد بكەین .

وە برادەرانی لیستی پارتە ئیسلامییەكان ئەم پەیمانامەیەی خوارەوەیان واژۆ كردووە(( 
ئێمە ئەوانەی لەخوارەوە ناومان هاتووە, پاڵێوراوانی خولی داهاتووی پارلەمانی كوردستان پەیمان دەدەین بە هاووڵاتیانی كوردستان‌و سوێند دەخۆین بە خوای میهرەبان، دوای بەدەستهێنانی متمانە، لەیەكەم دانیشتنی پەرلەماندا بە فەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاری‌و دابەزاندنی موچەی پەرلەمانتاری بۆ نیوەو رەتكردنەوەی شوقەو ئۆتۆبێل و دامەزراندنی خزم و نزیكانی خۆمان بە حیمایەو رەتكردنەوەی ئیفاد بكەین. لە خوای گەورە داواكارین یارمەتیمان بدات بۆ جێبەجێ‌كردنی ئەو ئەركە پیرۆزە بەدەستهێنانی متمانەی هاوڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان. ))
-1 عبدالرحمن فارس عبدالرحمن محمد (ئەبوكاروان) ئازادی
-2 بێستون فایەق محەمەد لیستی بزووتنەوەی گۆڕان 
-3 د. جوان ئیسماعیل عزیز / بزوتنەوەی گۆران
4- علی حەمە سالح / بزوتنەوەی گۆران 
5-فرسەت سۆفی (دكتۆر فرسەت) لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان
6- رابون تۆفیق مەعروف لیستی گۆڕان 
7- ئاری محمد عبدالرحیم پارتی دیموكراتی كوردستان
8- سۆران عومەر سعید كۆمەڵی ئیسلامی
9-د.عیزەت سابیر ئیسماعیل یەكێتی نیشتمانی كوردستان 
10- ئومید عبدالرحمن حسن (ئومید خۆشناو) پارتی دیموكراتی كوردستان 
11-د.شێركۆ جەودەت مستەفا یەكگرتووی ئیسلامی 

هەڵمەتی دادپەروەری موچە لە هەرێمی كوردستان
بۆ پەیوەندیكردن :
Alimahmud2001@yahoo.com 

07503714620عەلی مەحمود
07504833073 رەنجدەر گراوی
سامان قەرەچوغی 07504882497
رەسول حوسێن 07504648639
07701443207 هەڵشۆ عەبدالەتیف 
07702234241 وریا فەتاح رەسول 
شەمال رەئووف
07702109388

No comments:

Post a Comment