ئێمه وه‌ك کەمپه‌ینی چاو هەر چاوە بەردەوام دەبین لەسەر هەوڵەکانمان بۆ ئاشکراکردنی هەموو نهێنیەکانی پشت کارەساتی کوێرکردنی 30 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بەهۆی لێدانی دەرزی ئاڤاستینەوە. لەم قۆناغە، کەمپه‌ینەکەمان هەوڵەکانی چڕکردۆتەوە بۆ بەداوداچوون‌و لێکۆڵینەوە لەو گرێبەستە گوماناویانەی کە وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی 'به‌ریتانی' ئیمزایکردووە. کەمپه‌ینی چاو هەر چاوە بەهاوکاری ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی به‌ریتانیا بە ناوی (Corporate Watch) کە ئەرکی چاودێری کۆمپانیاکانی وڵاتی به‌ریتانیای گرتۆتە ئەستۆ گەشتۆتە چەند ڕاستیەکی مەترسیدار."ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
به‌تۆمه‌تی شاردنه‌وه‌ی زانیاری و پێدانی زانیاری هه‌ڵه، هه‌فته‌ی داهاتوو داوای یاسایی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تۆمارده‌كه‌ین
ئێمه وه‌ك کەمپه‌ینی چاو هەر چاوە بەردەوام دەبین لەسەر هەوڵەکانمان بۆ ئاشکراکردنی هەموو نهێنیەکانی پشت کارەساتی کوێرکردنی 30 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بەهۆی لێدانی دەرزی ئاڤاستینەوە. لەم قۆناغە، کەمپه‌ینەکەمان هەوڵەکانی چڕکردۆتەوە بۆ بەداوداچوون و لێکۆڵینەوە لەو گرێبەستە گوماناویانەی کە وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی 'به‌ریتانی' ئیمزایکردووە. هەر لەم میانەدا، کەمپه‌ینی چاو هەر چاوە بە هاوکاری ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی به‌ریتانیا بە ناوی (Corporate Watch) کە ئەرکی چاودێری کۆمپانیاکانی وڵاتی به‌ریتانیای گرتۆتە ئەستۆ گەشتۆتە چەند ڕاستیەکی مەترسیدار.
ڕێکخراوی Corporate Watch لە تازەترین بەیاننامە کە لە رۆژی 30 – 12 – 2013 دەرچووە لەسەر کوێرکردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان هاتە دەنگ و پشتگیری لە کەمپه‌ینەکەمان دەڕبڕی.
ئه‌مه‌ش لینكی به‌یاننامه‌ی رێكخراوی ناوبراوه(http://www.corporatewatch.org.uk/?lid=5185)
لەم بەیاننامەیه، ڕێکخراوەکە چەند زانیاریەکی گرنگ لەسەر پێشهاتەکانی بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەکانی خۆی لەسەر کۆمپانیای FDAS لەسەر کەیسی کوێرکردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەخاتە ڕوو.
لە بەیاننامەکە، ڕێکخراوی Corporate Watchی به‌ریتانی ئەوە دووپات دەکاتەوە کە کۆمپانیای FDAS پێی ڕاگەیاندوون کە ئەو کۆمپانیایە هیچ گرێبەستێکی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان نیەو بەهیچ جۆرێکیش لە ڕابردوودا هیچ گرێبەستێکی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی نەبەستووە. هەروەها ڕێکخراوی Corporate Watch ئەوەش دەڵێت کە لە بەدواداچوونەکانی خۆیان ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە کۆمپانیای ناوبراو تەنها 3 پاوەندی ئیستەرلینی لەسەر حیسابە بەنکیەکەیان بووە، لە کاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵیت گوایە کۆمپانیاکە بڕی 1.5 ملیۆن دۆلاری وەکو گه‌ره‌نتی داناوە.
ئه‌مه‌ش لینكی ده‌قی گرێبه‌سته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای FDAS :http://www.mohkrg.org/files/articles/2.pdf
ڕێکخراوی Corporate Watch لە بەیاننامەکەیدا، ئاماژە بەوەش دەکات کە دەزگا فەرمییەکانی به‌ریتانیا لێکۆڵینەوەیان لەگه‌ڵ کۆمپانیای FDAS کردووەو بۆیان دەرکەوتووە کە کۆمپانیاکە ناتوانێت لە ماوەی داهاتوو بەردەوامی بە کارەکانی بدات، چونکە لە دۆخێکی دارایی خراپدایەو بۆیە Corporate Watch گومان دەردەبڕێت لەسەر ئەوەی بۆچی وەزارەتی تەندروستی گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی لەو جۆرە ئیمزاکردووە.
لە بەشێکی تری بەیاننامەکە، ڕێکخراوی Corporate Watch ئاماژە بە چەند ناوێک دەکات کە وەکو بەڕێوەبەرو بەرپرسی کۆمپانیاکە ناویان دەبات، لەوانە (حسین البیاتی)، (خەڵەف میرزا) و (مهدی اسماعیل). لە ناوەکان دەردەکەوێت کە ئەو کۆمپانیایە پەیوەندی بەهێزی هەیە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەو گومانەکانی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی داهاتی گشتی زیاتر دەکەن لەلایەن بەپرسانی وەزارەتی تەندروستیەوە.
ئێمە لە کەمپه‌ینی چاو هەر چاوە، لە کاتێکدا دەستخۆشی لە ڕێکخراوە هاوپەیمانەکەمان دەکەین لە به‌ریتانیاو بەڵێنیان پێدەدەین کە لە ئاست دڵسۆزی ئەوان کەمتەرخەم نەبین، قوربانیانی کارەساتی ئاڤاستین و سەرجەم هاوڵاتیانی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوام ئەبین لە چالاکییە ناوخۆیی و دەرەکییەکانمان بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و گەندەڵکاران و هەموو ئەوانەی بەرپرسن لەم کارەساتە گەورەیە. هەروەها جارێکی تر وەزارەتی تەندروستی ئاگادار دەکەینەوە کە ئەم وەزارەتە کەمتەرخەم و تاوانبارە بە شاردنەوەی هەموو ڕاستیەکان و بەم کار
و ڕەفتارەی تەنها خزمەت بە گەندەڵکاران دەکات و خۆیشی دەبێت بە بەشێک لە تاوانەکە.ئێمه بۆ هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین كه هه‌فته‌ی داهاتوو له‌رێگه‌ی دوو پارێزه‌ری خۆبه‌خشه‌وه له‌هه‌ولێر به‌پێی یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و به تۆمه‌تی شاردنه‌وه‌ی زانیاری و پێدانی زانیاری هه‌ڵه داوا له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تۆمارده‌كه‌ین، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوای تۆماركردنی داوا یاساییه‌كه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوبراو، پرێس كۆنفرانسێك ده‌به‌ستین و پارێزه‌ره‌كانمان ده‌قی یاداشتی كه‌مپه‌ینه‌كه‌مان و بابه‌تی یاسایی داواتۆماركردنه‌كه بۆ راگه‌یاندنه‌كان روون ده‌كه‌نه‌وه، هاوكات ئه‌وه‌ش ناشارینه‌وه كه له‌ئێستادا جگه له‌تۆماركردنی داوای یاسایی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، شێوازی چالاكیه‌كانمان و هه‌وڵه‌كانمان ئه‌گۆڕین و هه‌وڵی دروستكردنی فشاری زیاتر ده‌ده‌ین له‌سه‌ر لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی كه‌رتی ته‌ندروستی.
کەمپه‌ینی چاو هەر چاوە
01 – 01 – 2014
بۆ په‌یوه‌ندی :
د.گۆران عه‌بدولڵا – 0447584867623- goranbr@yahoo.com
فه‌رمان خێڵانی – 0032488055929 - fxelany@yahoo.com
ره‌نجده‌ر گراوی – 0032488935183 - ranjdargrawy@yahoo.com
لاوژە جه‌واد – 004531954228 - lawzha@yahoo.com
No comments:
Post a Comment