
كه‌مپینی چاو هه‌رچاوه، داوای ئاشكراكردنی ئه‌و گرێبه‌ستانه ده‌كات كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لەگەڵ کۆمپانیاکانی دەرمان لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات و دۆکۆمێنتەکانی تایبەت بە پرۆسەی تەنده‌ر لەگەڵ کۆمپانیاکان تایبه‌ت به ده‌رمان ئه‌نجامیداون‌و بۆ ئه‌وه‌ش مۆڵه‌تێكی 15 رۆژی ده‌داته ئه‌و وه‌زاره‌ته.
كه‌مپنیی چاو هه‌رچاوه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ هاوڵاتی نێردراوه به‌ناونیشانی “ده‌رفه‌تێكی تر ده‌ده‌ینه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی” چه‌ند داواكارییه‌كی خستۆته ڕوو و تیادا ده‌ڵێت “وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت ئاشكراكردنی به‌گرێبه‌سته‌كانی كڕینی ده‌رمان له‌كۆمپانیاكانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ولاَت و دۆكۆمێنته‌كانی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی ته‌نده‌ر له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ده‌رمان وه‌لاَمێكی ڕونی نیه.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات دوای به‌دواداچونیان بۆیان ده‌ركه‌تووه، كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هیچ گرێبه‌ستێكی نه‌كردووه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (ئێف دی ئه‌ی ئێس) بۆ كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌رمان، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر بانگه‌شه‌ی بۆ كردووه، ئه‌وه‌ش به‌پێدانی زانیاری هه‌ڵه ناوده‌بات و ده‌ڵێت، سزای یاسایی له‌سه‌ره.
كه‌مپینی چاو داوا له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش ده‌كات، داتاكانی تایبه‌ت به‌جۆر و نرخ و كاتی به‌سه‌رچونی ده‌رمان له وێبسایتی وه‌زاره‌ت بلاَو بكاته‌وه، هۆشداری ئه‌وه‌ش ده‌داته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی گه‌ر وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی نه‌داته‌وه داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمارده‌كات.
راگه‌یاندنی كه‌مپه‌ینی چاو هه‌ر چاوه
ده‌رفه‌تێكی تر ئه‌ده‌ینه‌وه به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
ئێمه له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌ڵێنمان دابوو، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ڵامی داواكاریه‌كانمان نه‌ده‌نه‌وه، ئه‌وا داوای یاساییان
له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین، له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ڵامی كه‌مپه‌ینه‌كه‌ی ئێمه‌ی داوه‌ته‌وه، به‌لام وه‌ڵامه‌كان لاستیكین و داتایی نین، بۆیه هه‌لێكی تر ئه‌ده‌ینه‌وه به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و له‌رێگه‌ی ئه‌م راگه‌یاندنه‌وه ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا ئه‌م زانیاریانه‌مان به‌م شێوه‌ی نوسیومانه پێ نه‌ده‌ن، ئه‌وا داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تا ئێستا دوو پارێزه‌ری خۆبه‌خش ئاماده‌ن به خۆبه‌خشانه داوا یاساییه‌كه‌مان بۆ تۆمار بكه‌ن.
له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین، له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ڵامی كه‌مپه‌ینه‌كه‌ی ئێمه‌ی داوه‌ته‌وه، به‌لام وه‌ڵامه‌كان لاستیكین و داتایی نین، بۆیه هه‌لێكی تر ئه‌ده‌ینه‌وه به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و له‌رێگه‌ی ئه‌م راگه‌یاندنه‌وه ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا ئه‌م زانیاریانه‌مان به‌م شێوه‌ی نوسیومانه پێ نه‌ده‌ن، ئه‌وا داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تا ئێستا دوو پارێزه‌ری خۆبه‌خش ئاماده‌ن به خۆبه‌خشانه داوا یاساییه‌كه‌مان بۆ تۆمار بكه‌ن.
ئێمه ئه‌وه‌ش ناشارینه‌وه كه كه‌مپه‌ینه‌كه‌مان ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌ئێستادا به هه‌وڵی ئێمه‌و كه‌سوكاری قوربانیانی ده‌رزی ئه‌ڤاستین، قه‌ره‌بووی ئه‌و قوربانیانه كراوه‌ته‌وه، به قه‌ره‌بووی ماددی 500 هه‌زار دۆلار بۆ ئه‌و ژنه‌ی كه هه‌ردوو چاوی له‌ده‌ستدابوو، 300 هه‌زار دۆلاریش بۆ هه‌ریه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه یه‌كی یه‌ك چاویان به‌هۆی ده‌رزی ئه‌ڤاستینه‌وه له‌ده‌ستدابوو، هه‌روه‌ها به‌قه‌ره‌بووی مه‌عنه‌وی دابینكردنی چاره‌سه‌ی ته‌ندروستی به‌رده‌وامی بێ به‌رامبه‌ر بۆیان و خزمه‌تكردنی به‌رده‌وامیان، هاوكات له‌ئێستادا كه‌یسی قوربانیانی ده‌رزی ئه‌ڤاستین لای كه‌مپه‌ینه‌كه‌مان به ئامانجی خۆی گه‌یشتووه، به‌ڵام هه‌ر چاودێرئه‌بین به‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌وه هه‌تا به‌ته‌واوی به كۆتا ئه‌گات، ئیتر له‌ئێستاوه شه‌ڕی ئێمه بۆ دابینكردنی كۆنترۆڵی جۆریی گونجاو ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌رمان و نه‌هێشتنی بازرگانی ده‌رمان له‌كوردستاندا، بۆ به‌دیهاتنی ئه‌م ئامانجه‌ش هه‌موو رێگه‌یه‌كی یاسایی و مه‌ده‌نی ئه‌گرینه به‌رو به‌رده‌وام ئه‌بین.
داواكاریه‌كانمان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
یه‌كه‌م: سه‌باره‌ت به خاڵی یه‌كه‌م و دووه‌می داواكاریه‌كه‌مان كه بریتی بوون له، گرێبەستەکانی وەزارەتی تەندروستی لە گەڵ کۆمپانیاکانی دەرمان لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات و دۆکۆمێنتەکانی تایبەت بە پرۆسەی تەنده‌ر لەگەڵ کۆمپانیاکان تایبه‌ت به ده‌رمان، به‌ڵام وه‌ڵامی وه‌زاره‌ت سه‌باره‌ت به‌م دوو خاڵه زۆر لاستیكیه‌و زانیاری كۆنكرێتی تێدا نه‌خراوه‌ته ڕوو، سه‌باره‌ت به گرێبه‌سته‌كان و لیسته‌ی جۆری ده‌رمانه‌كان و بڕو نرخ و شوێنی كڕینیان، بۆیه به پشتبه‌ستن به مادده‌ی هه‌شته‌م له یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پوخت و به‌ڵگه‌ییمان ده‌ست نه‌كه‌وتووه، داوا ده‌كه‌ین ئه‌و زانیاریانه‌مان به وردی پێ بده‌ن.
دووه‌م: سه‌باره‌ت به خاڵه‌كانی پێنجه‌م و هه‌شته‌م كه وه‌ڵامه‌كانیان بۆ ئه‌م دوو خاڵه هاوبه‌ش كردووه، كه بریتی بوون له گرێبەستی وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ کۆمپانیای FDAS كه له ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه له‌راگه‌یاندنه‌كان باسكرابوو كه گوایه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا هه‌بووه بۆ كۆنترۆڵی جۆریی سه‌ر ده‌رمان، هه‌روه‌ها له‌خاڵی هه‌شته‌م داوامان كردبوو كه وەزارەتی تەندروستی و حکومەتی هەرێم تا ئێستا چی رێوشوێنێکی گرتۆتە بەر بە مەبەستی دانانی کۆنترۆڵی جۆری سەر دەرمان، ئەو ڕێوشوێنانەمان بە نووسراو پێویستە. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه نامه‌ی فه‌رمی كۆمپانیای FDAS مان لایه كه له وه‌ڵامی كه‌مپه‌ینه‌كه‌ماندا ئه‌وه‌یان ره‌تكردۆته‌وه كه هیچ گرێبه‌ست و كارێكیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌بووبێت، بۆیه به‌پێی مادده‌ی نۆیه‌م به‌شی دووه‌م له‌خاڵی پێنجه‌م له یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ئه‌مه پێدانی زانیاری هه‌ڵه‌یه‌و سزای له‌سه‌ره، وه‌ك به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه پرسیارمان ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه كه وه‌زاره‌ت باسی ئه‌كات، بۆچی ده‌رمانی ئه‌ڤاستین به فلته‌ری كۆنترۆڵی جۆریی تێنه‌په‌ریوه، بۆیه داواكارین رونكردنه‌وه‌ی زیاتر بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه، ئێمه‌ش به‌ش به‌حاڵی خۆمان بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری زیاتر ئه‌و گرێبه‌سته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌سه‌ر وێبسایته‌كه‌یان دایانناوه، بۆ كۆمپانیای ناوبراومان ناردووه، چاوه‌رێی وه‌ڵامی ئه‌وانیشین له‌و باره‌یه‌وه، له‌به‌شێكی تری ئه‌م وه‌ڵامه‌یاندا باسی دانانی نرخ له‌سه‌ر ده‌رمانه‌كان ده‌كه‌ن، ئێمه به پێی یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژماره 15 ی سالی 2007 ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاگاداریان ئه‌كه‌ینه‌وه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مافی ئه‌وه‌یان نیه كه نرخی زیاده له‌سه‌ر ده‌رمان دابنێن، به‌ڵام ئێمه به‌ڵگه‌مان لایه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نرخی زیاده‌یان له‌سه‌ر ده‌رمانه‌كان داناوه، رونكردنه‌وه‌شمان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته به تێروته‌سه‌لی و به‌ڵگه بده‌نێ.
سێیه‌م: خاڵی شه‌شه‌می داواكاریه‌كانمان كه تایبه‌ت بوو به داتاكانی هێنانی ده‌رمان، وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه ده‌ڵێن له‌سه‌ر وێبسایته‌كه‌مان بڵاومان كردۆته‌وه، ئێمه سه‌یری ئه‌و وێبسایته‌مان كرد‌و بینیمان كه ئه‌وه‌ی تا 12 – 11 – 2013 بڵاویان كردۆته‌وه هیچ داتایه‌كی ده‌رمانی تێدا نیه، ئێمه مه‌به‌ستمان له‌داتای ده‌رمان ئه‌وه‌یه كه لیستی جۆر‌و بڕو نرخ و كاتی به‌سه‌رچوون و دروستكردنیان و شێوازی هێنان و چۆنێتی به‌كارهێنانیان و پاشه‌كه‌وتكردنیان و دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر مه‌ڵبه‌نده ته‌ندروستیه‌كاندا، به‌لام ئه‌وان نه له وێبسایته‌كه‌یان و نه له‌وه‌ڵامه‌كانی ئێمه‌شدا ئه‌م زانیاریانه‌یان نه‌خستۆته ڕوو، بۆیه به‌پێی هه‌مان برگه‌و به‌ش له یاسای ناوبراو، داوای به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و زانیاریانه ئه‌كه‌ین.
كه‌مپه‌ینی چاو هه‌ر چاوه
14 – 11 – 2013
بۆ په‌یوه‌ندی :
فه‌رمان خێڵانی – 0032488055929
fxelany@yahoo.com
ره‌نجده‌ر گراوی – 009647504833073
ranjdargrawy@yahoo.com
د. گۆران عه‌بدولڵا – 0447584867623
goranbr@yahoo.com
No comments:
Post a Comment